چه‌مچه‌ماڵ؛ له‌سه‌ر گڵکۆکه‌ى یادى تیرۆرکردنى سۆرانى مامه‌حه‌مه کرایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌سه‌ر گڵکۆکه‌ى له شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ 12مین ساڵیادى تیرۆرکردنى سۆرانى مامه حه‌مه کرایه‌وه، هاوڕێ و هاوپیشه‌کانى ڕایانگه‌یاند، که ده‌سه‌ڵات به‌رپرسى یه‌که‌مه له ئاشکراکردنى بکوژانى سۆرانى مامه‌حه‌مه"که‌یسه‌که لاى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان داناخرێت هه‌تا بکوژانى نه‌درێنه دادگا و سزا نه‌درێن".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 له‌سه‌ر گڵکۆکه‌ى له شاروچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونى که‌سوکار و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی، یادى 12 ساڵه‌ى تیرۆرکردنى سۆرانى مامه‌حه‌مه کرایه‌وه.
له یاده‌که‌دا ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د میره قسه‌ى کرد و وتی:" زۆر که‌س ئێمه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌لادان له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ى سۆرانى مامه حه‌مه، به‌ڵام ئێمه لێره‌وه دووباتى ده‌کینه‌وه، که هه‌رگیز ڕێبازى دژى نادادپه‌روه‌ریى به‌رناده‌ین".
ئه‌حمه‌د میره وتیشى:" به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و گه‌رم و گوڕیه‌ى ڕۆژنامه‌نووسان له‌ساڵانى دوو هه‌زاره‌کان هه‌یانبوو له جوڵاندنى که‌یسه هه‌ستیار و مه‌ترسى داره‌کان ئێستا به‌و شێوه‌یه نه‌ماوه و له‌پاشه‌کشه‌دایه".
فه‌رمان محه‌مه‌د، براى سۆرانى مامه حه‌مه وتى:" دواى 12 ساڵ که‌یسه‌که دانه‌خراوه و بکوژه‌کانیش ده‌ستگیرنه‌کراون، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و ده‌سه‌ڵات خۆیان له ئاستى به‌رپرسیارێتى ئه‌و تیرۆره ده‌دزنه‌وه، ئه‌وانه‌ى له‌پشتى تیرۆرکردنى سۆرانى مامه حه‌مه‌وه‌ن، ئیستا له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتدان، حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌م که‌یسه‌دا که‌م ته‌رخه‌م بووه".
