وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به په‌یامێکه‌وه گه‌یشته به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عیراق کۆده‌بێته‌وه و ئاژانسه‌کانیش باسله‌وه ده‌که‌ن که په‌یامێکى بۆ حکومه‌ته‌که‌ى کازمى پێیه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌کان.
ئه‌و سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له کاتێکدایه بڕیاره سبه‌ینێ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به سه‌رۆکایه‌تیى شاندێک بگاته سعوودیه و چه‌ندین رێککه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته واژۆ بکات.
به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌مموزى 2020، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا.
بڕیاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق کۆببێته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و له‌وێیش نیوه‌ڕۆخوانێکى بۆ ئاماده‌کراوه.
پاشان وه‌زیره ئێرانییه‌که سه‌ردانى هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى عێراق و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فالح فه‌یاز ده‌کات و دوایین کۆبوونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌کیم ده‌بێت.
