وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:ژماره‌ى تووشبوانى کۆرۆنا که‌مبووه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا 142 توشبوى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له پارێزگاکانى هه‌رێم تۆمارکراوه و 11 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌راودر به چه‌ند رۆژى رابردوو که‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا 142 توشبوى نوێى کۆرۆنا له پارێزگاکانى هه‌رێم تۆمارکراوه که به‌م شێوه‌یه بوه، هه‌ولێر 37 که‌س، سلێمانى 48 که‌س، گه‌رمیان 40 که‌س، هه‌ڵه‌بجه 12 که‌س و له دهۆکیش 5 توشبووى نوێ تۆمارکراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که له‌و ماوه‌یه‌دا 118 توشبوى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه که به گوێره‌ى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه بوه، هه‌ولێر 56 که‌س، گه‌رمیان 29 که‌س، هه‌ڵه‌بجه 20 که‌س و له دهۆکیش 13 که‌س چاکبونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، له دوێنێوه 11 که‌سى به‌هۆى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه که به‌م شێوه‌یه بوه، ( سلێمانى 4)، (هه‌ولێر 4 که‌س)، (گه‌رمیان 1 که‌س)، (1 که‌س له ڕاپه‌ڕین) و (1 که‌س هه‌ڵه‌بجه)
تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 10 هه‌زار و 595 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 805 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 402 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
