ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بڕیارى نوێى ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له کاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌و تا رۆژى سێشه‌مه 21ى ته‌موز رێکاره‌کان و بڕیاره‌کانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنبه هه‌مان شێوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبۆوه و گه‌یشته ئه‌م ده‌رنجامانه‌ى خواره‌وه:-
1- له کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ى 2020.7، تاوه‌کو ڕۆژى سێشه‌مه 21ی2020.7. ڕێکاره‌کان و بڕیاره‌کانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
2- ڕۆژى سێشه‌مه 21ى 2020.7 لێژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى یه‌که ئیدارییه سه‌ربه‌خۆکان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆده‌بێته‌وه و تێیدا ڕێکارى تایبه‌ت و بڕیارى سه‌رتاسه‌رى بۆ ته‌واوى پارێزگاکان و یه‌که سه‌ربه‌خۆکان ده‌درێت.
