خۆسه‌رى ڕۆژئاڤا:ڕێگه ناده‌ین سندوقى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌کانمان دابنرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژاڤاى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى سوریا ناکه‌ن و ڕێگه‌ش ناده‌ن سندوقى ده‌نگدان ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا دابنرێت.
بڕیاره رۆژى 19ى ته‌مموز که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ده‌کات له‌سه‌ر داواى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆکى سوریا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى گه‌ل ( په‌رله‌مانى سوریا) ئه‌نجامبدرێت.
لوقمان ئه‌حمى، وته‌بێژى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژاڤاى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 رایگه‌یاند:"له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه له کانوونى دووه‌مى 2014، ئیداره‌ى خۆسه‌ر ڕێگه نادات پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى بکرێت، که حکوومه‌تى سووریا ئه‌نجامى ده‌دات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد گه‌لانى سووریا چاوه‌ڕێى چاره‌سه‌رێکى ئاشتییانه‌ن بۆ قه‌یرانى سووریا له ڕێباز و دیدگاى بۆ قه‌یرانه‌کان به‌ڵام هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ک ئه‌وه‌ى هیچ قه‌یران و شتێک روونه‌دابێت له 2011 تا ئێستا.
