کاڵکان: با پێشمه‌رگه بێنه پاڵ گه‌ریلا... ئه‌ستانبوڵ ده‌که‌ینه گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌رى پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) باس له‌هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا ده‌کات‌و داوا له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات له‌پاڵ گه‌ریلادا بن و ده‌شڵێت:" گه‌ریلا هیچ گۆڕه‌پانێکى به‌بێ به‌رخۆدان جیى نه‌هێشتووه، ئێستاش شه‌ڕه‌که‌ى هه‌م له به‌ره‌ى جه‌نگ و هه‌م له ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر، ئاده‌نا و ده‌ریاى ڕه‌ش بڵاوکردووه‌ته‌وه".
دوران کاڵکان له به‌شدارى به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى “مه‌دیاهابه‌ر” له‌سه‌ر داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ سه‌ر باشورى کوردستان داواى له‌هێزى پێشمه‌رگه‌و ڕێکخراوو دامه‌زراوه‌کانى کورد کرد له‌پاڵ گه‌ریلادا بن.
کاڵکان ڕایگه‌یاند:" له 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه، دژى شه‌نگال، مه‌خمور و قه‌ندیل هێرش ئه‌نجامدرا، دواى ئه‌وه‌ش هێرشى به‌رفراوانى داگیرکارى دژى هه‌فتانین ده‌ستیپێکرد، نزیکه‌ى مانگێکه به هێلیکۆپته‌ر، تۆپخانه و فڕۆکه شه‌ر ده‌کات، ڕۆژانه سه‌رباز له‌وێ داده‌به‌زێنن و ده‌یانه‌وێت داگیرى بکه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاشکراى ده‌کات که ئه‌و پیلانه له‌کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌تى تورک له 30ى 10ى 2014 دا ئاماده‌کراوه ناوى لێنراوه، (پیلانى چالاکیى له‌ناوبردن)، و ده‌شڵێت: ئه‌م پیلانه نوێ بوو، ده‌بێت تێکه‌ڵى ئه‌وانه‌ى پێشوو نه‌کرێت، وادیاره هه‌ندێک که‌س به‌تایبه‌تى کاربه‌ده‌ستانى باشورى کوردستان، ڕێکخراوه‌کانى کورد و ڕاى گشتى له ده‌ره‌وه درکیان به‌مه نه‌کردووه، ئه‌مه‌ى ئێستا ده‌کرێت ته‌نها دژى په‌که‌که نییه، پیلانى دروستکردنى ناوچه‌ى ئارامه، که ساڵى ١٩٨٥ کراوه‌ته ڕۆژه‌ڤ تا له هه‌ردوولاى سنوور پێنج کیلۆمه‌تر چۆڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ریلا له باشوره‌وه تێپه‌ڕى باکور نه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌رێمه له کورد چۆڵ بکه‌ن".
کاڵکان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت کوردستان له عه‌فرین تا خواکورک داگیر بکات، "ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌ک به درێژایى هه‌زار کیلۆمه‌تر و پانتایى 50 بۆ 60 کیلۆمه‌تر داگیر و له کورد چۆڵى بکه‌ن، له جێى کوردیش به نیازن، چه‌ته‌کانیان له قه‌فقاز، ئاسیاى ناوین و باشور، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ڵقان، که به کۆیله کراون جێگیر بکه‌ن و هێڵێکى تیرۆر دروست بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت کوردستان له ڕووى جوگرافییه‌وه جیابکه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیى نێوان به‌شه‌کان ببڕن".
دوران کاڵکان وتیشی، په‌که‌که 40 ساڵه دژى هێرشێکى له‌م شێوه‌یه شه‌ڕ ده‌کات و گه‌ریلا له خواکورک به‌رخۆدانى کرد ئێستاش له هه‌فتانین قاره‌مانانه به‌رخۆدان ده‌کات،" وه‌ک بزوتنه‌وه و گه‌ریلا به‌رخۆدان ده‌که‌ین، بێگومان ده‌مانه‌وێت لێره پێشمه‌رگه له پاڵ خۆمان ببینین، پێش ئه‌مه‌ش بانگه‌وازیى تێکۆشان و به‌رخۆدانى هاوبه‌شمان له پارت و ڕێکخراوه‌کان کردبوو، ئێستاش بانگه‌وازییه‌که‌مان دووباره ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام به ده‌نگمانه‌وه بێن یان نا، ئه‌وه خۆیان ده‌زانن".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ڕاستییه‌کان ئاشکران، "ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌پاڵمان بن، گه‌ریلا به به‌رخۆدانى دژى هێرشه‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه، هیچ گۆڕه‌پانێکى به‌بێ به‌رخۆدان جێى نه‌هێشتووه، ئێستاش شه‌ڕه‌که‌ى هه‌م له به‌ره‌ى جه‌نگ و هه‌م له ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر، ئاده‌نا و ده‌ریاى ڕه‌ش بڵاوکردووه‌ته‌وه، گه‌ریلا ئێستا هه‌موو شوێنێکى کردووه‌ته گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان".
له کۆتایى قسه‌کانیدا کاڵکان پێشیوابوو پارتی دیموکراتى کوردستان هێشتا به‌گوێره‌ى نه‌وه‌ده‌کان بیرده‌کاته‌وه، هێشتا واده‌زانێ ئۆپه‌راسیۆنى چه‌کوش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وه کۆتاییهات، وتى" پێگه‌ى باشورى کوردستان که بۆ دژایه‌تى په‌که‌که دامه‌زرابوو، به‌م کۆنسێپته نوێیه کۆتاییهاتووه، ئێستاش دژى په‌که‌که هاوکارییان لێوه‌رده‌گیرێت، پێویسته به‌مه نه‌خه‌ڵه‌تێت، ئه‌مه دۆخێکى کاتییه، ڕاست ئه‌وه‌یه پێگه‌ى باشورى کوردستان له‌ناوده‌چێت، ئه‌ردۆغان خۆى وتی: ئێمه هه‌ڵه‌مان کرد، ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست ده‌که‌ینه‌وه و له‌ناوى ده‌به‌ین”.
وتیشى:"ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت له‌وێ (باشور) هێزێکى کۆنترا (به‌کرێگیراو) دروست بکات و هێرش بکاته سه‌ر هه‌موو شوێنێک، ئه‌مه هێشتا پێکنه‌هاتووه، به‌ڵام پیلان و به‌رنامه‌یان ئه‌مه‌یه، پیلانه‌که سه‌ریبگرێت یان نا، شتێکى جیاوازه، پێویسته ئه‌م پیلانه له‌ناوببرێت و ڕێگه نه‌درێت سه‌ربگرێت".
