قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێم ئاماده‌یه رێککه‌وتنێکى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزا بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات.
له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ گروپى "دۆستایه‌تى گه‌لى کوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا" قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه، چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر به‌غدامان به‌لاوه گرنگه، له‌م میانه‌یه‌شدا "حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات.
ناوبراو راشیگه‌یاند: "له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا داواى پشتیوانی‌و هاوکارى په‌رله‌مان‌و حکومه‌تى شانشینى یه‌کگرتوم کرد بۆ زاڵبون به‌سه‌ر په‌تاى کۆرۆناو لێکه‌وته هه‌مه‌جۆره‌کانی. پێکه‌وه تاوتوێى پلانه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێممان کرد بۆ چاکسازیی‌و هه‌مه‌جۆرکردنى ئابوریی."
له‌ماوه‌ی ڕابردودا وه‌فدی دانوستانی هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانی به‌غدایان کردووه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت‌و بودجه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یه‌شتون به‌ڕێککه‌وتنى کۆتایی.
