سۆران عومه‌ر بۆ هاوڵاتى: سبه‌ینێ نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه ده‌ده‌مه سه‌رۆکى په‌رله‌مان

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان ده‌ڵێت سبه‌ینێ نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کات.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ بڕیارمداوه نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له کارى په‌رله‌مانتارى پێشکه‌شى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بکه‌م".
ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌که‌یه‌وه، وتى:" کۆمه‌ڵ وته‌بێژى هه‌یه‌و ده‌توانن قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن".
هه‌روه‌ها وتیشى:" سبه‌ینێ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسى ئه‌نجام ده‌ده‌م و له‌وێ هه‌موو شته‌کان بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و راى گشتى بڵاوده‌که‌مه‌وه".
رۆژى 7 ئایاری، به ده‌نگى 57 په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندى لێ وه‌رگیرایه‌وه، له رۆژى 15ى حوزه‌یران رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره دا، دواتر له رۆژى 12ى ته‌مموز دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکرد.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
