144هه‌زار خوێندکار له هه‌رێم چوونه هۆڵى تاقیکردنه‌وه‌کان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12 له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به به‌شدارى 144 ھه‌زار و 142 خوێندکار ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موز تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستى پێکردو ژماره‌ى خوێندکارانى پارێزگاکانى هه‌رێم، هه‌ولێر 51 هه‌زارو 453 خوێندکار، له سلێمانى 40 هه‌زارو 405خوێندکار، له دهۆک 42 هه‌زارو 965 خوێندکار، له هه‌ڵه‌بجه‌ش 2 هه‌زارو 366 خوێندکار به‌شدارى تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ن.
تاقیکردنه‌وه‌کان که کاتژمێر 8ى به‌یانى ده‌ستى پێ‌کرد له هه‌لومه‌رجێکى ته‌واو جیاواز به به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌ڕێوه ده‌چێت، خوێندکاران به‌ماسکه‌وه تاقیکردنه‌وه ده‌که‌ن و زۆریشیان ده‌ستکێشیش له‌ده‌ستده‌که‌ن.
تاقیکردنه‌وه‌کانى ئه‌مساڵى پۆلى 12 مانگێک ده‌خایه‌نێت و هه‌فتانه خوێندکار دوو تاقیکردنه‌وه ده‌دات، به پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوه‌وه که سێ تاقیکردنه‌وه ئه‌نجامده‌درا.
