ئهمریکا: بهردهوام دهبین لهگهڵ ههسهده بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی بەرگری ئهمریکا رایگەیاند ئەوان ئاگادارن هێزەکانی سوریای دیموکرات لەساڵی رابردووەوە بەشێوەیەکی بەردەوام کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی رووسیادا هەیە و دهڵێت" وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشیکردن لەگەڵ هیزەکانی سوریای دیموکرات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش".
وەزارەتی بەرگری ئهمریکا ئهمرۆ ههینى، 10تهمموزى 2020 راگهیاندراوێکى بڵاوکردۆتهوه و رایگهیاندووه" ئێمه دهستمان لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا نییە و بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان وتووە کە خۆیان ئەو جۆرە بڕیارانە بدەن".
جەختیشکراوەتەوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشییکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشیکردن لەگەڵ هیزەکانی سوریای دیموکرات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ".
رۆژی سێشەممەی رابردوو، عەمید ئەلێکساندەر چایکۆ فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سوریا سەردانی بارەگای مانەوەی جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد، ئەویش بەمەبەستی باسکردن لە پرسە هاوبەشەکان و زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا .
