ژوری بازرگانی سلێمانی بهرههمى جوتیاران دهکڕێتهوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆ پشتیوانیکردنی بەرھەمە ناوخۆییەکانی جوتیاران و ساغكردنەوەیان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 125 تۆن پەتاتە دەکڕێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئهمڕۆ ههینى، 10 تهمموزى 2020 رایگەیاند: “لەکۆبوونەوەماندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای وەرزیی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیارماندا وەک پشتیوانییەک لە بەرھەمی ناوخۆیی جوتیاران 125 تۆن بەرھەمی پەتاتە لە جوتیاران بکڕین”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راشیگەیاند: “داوا لە تەواوی بازرگانان و سەرمایەداران و کەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەکەین ھەرکەسە و لای خۆیەوە ھەستێت بە کڕینەوەی جۆرێکی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی”.
ئاماژەی بەوەشدا کڕینەوەی ئەو بەرھەمانە دوو ئامانجی ھەیە، یەکەمیان پشتیوانیەکی گەورەی جوتیارانە، دووەم ھاووڵاتیانی کەم دەرامەت سودی لێوەردەگرن و دابەش دەکرێتەوە بەسەر ئەو خێزانانەی توانای کڕینی ئەو بەروبومانەیان نییە.
لە ماوەی رابردوودا جوتیاران نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، دوێنێ پێنجشهممه، 9 تهمموزى 2020 لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کۆبوونەوە.
