ته‌ریقه‌تى قادرى که‌سنه‌زانى بۆ ده‌روێشه‌کان: له‌ماڵه‌وه ته‌عزیه بگێرن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌ریقه‌تى قادرى که‌سنه‌زانی، په‌یامێکى ئاڕاسته‌ى ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کردوه و رایگه‌یاند:" تکامان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى جیهان و ناوچه‌که وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندى رێنمایى ته‌ندروستیه‌کان بن، هه‌موان له‌ماڵه‌کانى خۆیان پرسه بگێڕن".
ته‌ریقه‌تى قادرى که‌سنه‌زانى له‌په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ى ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانى کردوه رایگه‌یاندوه، "برایان کۆچى دوایى سه‌روه‌ر و رێبه‌ر و گه‌وره‌مان ئوستادى ته‌ریقه‌ت سوڵتان شێخ محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د که‌سنه‌زان کۆستێک و ژانێکى گه‌وره‌یه له‌لاى هه‌مو په‌یڕه‌وانى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانی، بۆیه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى هه‌مو براو دۆست و ده‌روێش و خزمان ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، "تکامان وایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى جیهان و ناوچه‌که وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندى رێنمایى ته‌ندروستیه‌کان بین، هه‌موان له‌ماڵه‌کانى خۆیان پرسه بگێڕن و که‌س به‌ره‌و کوردستانى عێراق نه‌یه‌ت و عه‌زێت نه‌کێشن، تا خۆمان په‌یامێکى ترتان ئاڕاسته ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شوێنکه‌وتوانى ته‌ریقه‌تى قادرى له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى باشماخه‌وه له ئێرانه‌وه به‌بێ ئه‌نجامدانى پشکنین هاتنه هه‌رێمى کوردستان، له‌کاتێکدا به‌هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى کۆرۆناوه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانى هه‌رێم داخراون و به‌بێ پشکنین و که‌ره‌نتینه‌کردن رێگه به‌هیچ که‌سێک نادرێت بێته هه‌رێمه‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى 10ى ته‌موزى 2020 ته‌رمى شێخ محه‌مه‌د که‌سنه‌زانى کاتژمێر 1:30 دوانیوه‌رۆ بگاته‌وه فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى.
