له سیتهک 550 دۆنم زهوى سوتا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی سوتانی زیاتر لە 550 دۆنم پوش و پاوانی لەگوندەكانی سنوری ناحیەی سیتەك راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی ئهمڕۆ ههینى، 10 تهمموزى 2020 رایگەیاند :" لە سنوری گوندەکانی (گەڕەدێ، تەگەران)ی سەر بە ناحیەی سیتەك بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنورەکە کەوتەوە".
رونیشكراوەتەوە:" بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی ( ٥٥٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی.
ئاماژە بەوەشدراوە:" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەکەو بە هاوکاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بابهتی پهیوهندیدار