هاوڵاتى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، بۆ رێکخستنه‌وه‌ى که‌رتى ده‌رمان ده‌زگایه‌کى نیشتمانى داده‌مه‌زرێنێت‌و محه‌مه‌د حاجیش ده‌کاته به‌رپرسى یه‌که‌مى ده‌زگاکه. سه‌باح زێباری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ پێگه‌ى فه‌رمى پارتى رایگه‌یاند پێشتر لیژنه‌یه‌کى لاوه‌کى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه پێک ھاتبوو، به‌دواداچوونى ته‌واوى بۆ کێشه‌ى ده‌رمان کردووه له‌ھه‌رێمى کوردستان و راسپارده‌کانیش ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران کراون، بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌ى که‌رتى ده‌رمان له‌ھه‌رێمى کوردستان کۆنتڕۆڵ و چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى ده‌زگاى نیشتمانى خۆراک و ده‌رمانه و محه‌مه‌د حاجى وه‌ک یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى ده‌رمان، به‌رپرسیارییه‌تى ده‌زگاکه وه‌رده‌گرێت. زێبارى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ھه‌موو ھه‌وڵێک بۆ باشکردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و که‌رتى ده‌رمان ده‌درێت له پێناو سه‌لامه‌تى ھاووڵاتیاندا. محه‌مه‌د حاجى پێشتر رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو، دواتر ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌و بوو به‌پارتیو ماوه‌یه‌کیش راوێژکارى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌رکانى سوپاى ئێران ئاماده‌یى ده‌ربڕى له بوارى به‌رگریى ئاسمانی‌دا پشتیوانى له سوپاى حکومه‌تى سوریا بکات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا له‌سه‌ر دیمه‌شق. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ته‌موزى 2020 لیوا محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆکى ئه‌رکانى سوپاى ئێران سه‌ردانى سوریاى کرد و له‌گه‌ڵ عیماد عه‌لى ئه‌یوب، وه‌زیرى به‌رگریى سوریا له باره‌گاى وه‌زاره‌ت کۆبونه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌که‌ى ئێران ئاماده‌یى ده‌ربڕیووه پشتیوانى له سوپاى حکومه‌تى دیمه‌شق بکات به‌تایبه‌ت بۆ سیستمى به‌رگریى ئاسمانى و به‌ڵێنى داوه به‌رگریى ئاسمانیى سوریا به‌هێزتر بکات دژى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته. باقرى هۆشداریى داوه‌ته تورکیا و رایگه‌یاندووه که "ده‌بێت تورکیا ئه‌وه بزانێت چاره‌سه‌رکردنى هه‌ر کێشه‌یه‌کى ئه‌منی، ده‌بێت له‌رێگه‌ى گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نى سوری له‌سه‌ر خاکى سوریا بێت نه‌ک له ده‌ره‌وه". سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى ئێران ره‌خنه‌ى توندیشى له تورکیا گرتووه به‌وه‌ى پابه‌ند نییه به به‌ڵێنه‌کانییه‌وه و رایگه‌یاند تورکیا له جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانى بۆ ده‌رکردنى گروپه تیرۆرستییه‌کان له سوریا دواکه‌وتووه.
هاوڵاتى وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و هەوڵدەدەن رۆژانە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدەنە هاوڵاتیان. کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 ته‌مموزى 2020 بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، لەم مانگەدا لە بەنداوی دوکان 275 مەتری موکەعەب لە چرکەیەکدا ئاو بەردەدرێتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری زیادبوونی بەرهەمهینانی کارەبای بەنداوی دوکان لە 120 مێگاواتەوە بۆ 200 مێگاوات، لە دەربەندیخانیش بەرهەمێهێنانی کارەبا لە 70 مێگاوەتەوە بۆ 90 مێگاوات زیادبووە. باسی لەوەشکردووە، جگە لە بەنداوەکان، چەند رێککەوتنێکی دیکەیان کردووە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە 150 مێگاوات لە خەبات زیادبووە و پێدەچێت هەفتەی داهاتووش 150 مێگاواتی دیکەش لە هەمان وێستگە زیادبکەن. دەشڵێت، "رێککەوتنێکی دیکەیان کردووە بۆ دابینکردنی هەزار مێگاوات کارەبا لە ماوەی 30 مانگدا، هەروەها رێکەوتنی زیادکردنی 300 مێگاوات کارەبای بەرهەمهاتوویان کردووە لە پرۆژەکانی ئاودا لە سنوری سۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین و گەرمیان، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە دەستنەکراوە بە جێبەجێکردنی، لەلایەکی دیکەشەوە ڕێکەوتن کراوە بۆ بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات کارەبا لە گەرمیان کە لە رێگەی غازەوە بەرهەم دەهێنرێت". بەوتەی وەزیری کارەبای هەرێم مانگی رابردوو، رۆژانە نزیکەی 16 کاتژمێر و 30 خولەک کارەبا بە تێکڕا دابەشکراوە و هەوڵیشدەدەن بۆ ئەم مانگە پێدانی کارەبا لە 17 کاتژمێر کەمتر نەبێت. ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزەکانی هاوین و زستان، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە هەرێم کەمدەکرێنەوە و ئەوەش، نیگەرانی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە.
هاوڵاتى وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند تورکیا بە نیازی هێرشی زیاترە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان سەرباری ئەو گرەنتی و رێککەوتنانەی کە هەبوون سەبارەت بە راگرتنی هێرشەکان. کینو گەبریەل بە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانی راگەیاندووە: “تورکیا هێزێکی زۆری رەوانەی ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا و چەند ناوچەیەکی دیکەی سوریا کردووە”، هۆشداریشیدا بەوەی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی راگرتنی شەڕ و هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە لەژێر مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە. گەبریەل دووپاتیکردەوە کە شەڕڤانان ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکن کە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارییەکانیەوە دەکرێتە سەر ناوچەکانیان. وتەبێژەکەی هەسەدە لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر ئەگەری ئاوارەبوونی زیاتری هاووڵاتیانی ناوچەکە بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی تورکیا، لەکاتێکدا کە مەترسی کۆرۆنا هەیە. ساڵی رابردوو هێز و چەکدارانی تورکیا دووبارە هێرشەکانیان بۆ سەر شەڕڤانان لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد کە ئەوەش زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە هاووڵاتیانی ناوچەکە گەیاند، دواجار و لە مانگی تشرینی یەکەمدا لەژێر فشاری ئەمریکادا تورکیا هێرشەکانی راگرت.
هاوڵاتى کێنس مەکەنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەهێڵدرێنەوە. ماڵپەڕی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کێنس مەکەنزی لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە: “بڕوامان وایە حکومەتی عێراق لە گرنگی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە شەڕی دژ بە داعشدا تێدەگات و دەیەوێت لەگەڵیاندا بمێنینەوە”. مەکەنزی باسی لە گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن کرد لەسەر ئاستی باڵا کە مانگی رابردوو گەڕی یەکەمی دەستیپێکرد و وتیشی: “پێدەچێت لە دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەدا ژمارەی هێزە تایبەتەکانمان لە عێراق کەمتر بکەینەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەیە هێزەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعشدا تواناکانیان بەهێزتربووە”. لەبارەی چارەنووسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، مەکەنزی وتی: “من نازانم لە داهاتوویەکی دووردا چی روودەدات بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نیە هێزەکانمان بکشێنینەوە”. باسی لەوەشکرد، کار و هەماهەنگییەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکایەتی عێراقدا بەردەوام دەبێت. ئەمریکا زیاتر لە پێنج هەزار و 200 راوێژکاری تایبەتی لە عێراق هەیە کە لە چەند بنکەیەکی هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرکراون و رۆڵێکی کارایان لە شەڕی دژ بە داعشدا هەبووە. مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەتایبەت لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەیلەقی قودسی ئێران و مەهدی موهەندیس بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی، نیگەرانی بەشێک لە لایەنەکانی عێراقی لێکەوتەوە لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگیان بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دا.
هاوڵاتى وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێم وەکو کیانێکی دەستووری بەردەوامە و دەستووری عێراق دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر. ئەحمەد تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 8ى ته‌مموزى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " بە ئامانجی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان، سەردانی شاندەکانی هەردوو لایەن بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە ژێر ۆرشنایی دەستوور”. هاوکات تەڵاڵ وتیشی، “جگە لە گفتوگۆ هیچی دیکەمان نییە، سەرجەم هێزەکانی هەرێم بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە”. وتەبێژی حکوومەتی عێراق باسی لەوەشکرد کە لەپێناو قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی عێراقدا لەگەڵ حکومەتی ناوەند پێویستی بە کار زیاتر و گفتوگۆی زیاترە.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ فه‌رماده‌ى گشتى هێزه‌کانى روسیا له سوریا گفتوگۆ له‌باره‌ى پێشێکاریه‌کانى تورکیاوه ده‌که‌ن. مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌تویتێکدا له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌تى خۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه، 8ى ته‌مموزى 2020 رایگه‌یاند "له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌لیکسانده‌ر چایکۆ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى روسیا له سوریا گفتوگۆى چه‌ند پرسێکمان کردووه، له‌وانه‌ش پێشێلکاریه‌کانى تورکیا بۆ رێککه‌وتنه‌کانى 23 ئۆکتۆبه‌رى رابردوو، به‌تایبه‌ت پرسى تیرۆرکۆدنى سێ چالاکوانى کورد له کۆبانێ". ئاامژه‌ى به‌وه‌شکردووه" هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ماهه‌نگى و کارى هاوبه‌شى نێوان هه‌سه‌ده و سوپاى روسیا له سوریا. رێککه‌وتنى 23 ئۆکتۆبه‌رى رابردوو له‌نێوان تورکیا و روسیا ئیمزا کراوه سه‌باره‌ت به بڵاوه‌پێکردنى هاوبه‌شى پۆلیسى روسیا و سوپاى سوریا له‌ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى تورکیا له سوریا.
هاوڵاتى ئیداره‌ی تره‌مپ به ناردنی نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی بۆ نووسینگه‌ی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ڕاگه‌یاند. هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا چه‌ندین جار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كردووه و پێی وایه ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كه‌وتۆته ژێر هه‌ژموونی وڵاتی چینه‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كشێته‌وه و دواجاریش به‌ناردنی نامه بۆ سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕه‌سمی ئه‌مریكا له‌و ڕێكخراوه‌یه كشایه‌وه. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵی 1948 دامه‌زراوه و نووسینگه‌كه‌ی له شاری جنێڤ له وڵاتی سویسرایه و ساڵانه ئه‌مریكا بڕی 400 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌دات كه ده‌كاته نزیكه‌ی 15% بودجه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه.
هاوڵاتى جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی ویلایەتەکانی نیوجێرسی و دێلوەیر، سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بە گوێرەی ئەنجامی نافەرمی ئەسۆشیەیت پرێس، بایدن وەکو تاکە پاڵێوراوی دیموکراتەکان لەسەدا ٨٨،٥ی دەنگەکانی نیوجێرسی بەدەستهێنا و سەرەرای کشانەوەی کاندیدی دیموکراتەکان، تاکو سازکردنی کۆنگرەکانی مانگی ئاب بێرنی ساندێرس سیناتۆری ڤێرمۆنت داوا دەکات ناوی لەلیستی بەربژێرەکان بمێنێتەوە، ئەمە دوای بەدەست هێنانی لە سەدا ١١،٥ی دەنگەکان. لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٠ کە بۆ دیاریکردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت دوای دیاریکردنی بەربژێر لەلایەن دیموکراتەکان دوێنێ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە نیوجێرسی و دێلوەیر بەڕێوەچوو. هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی نیوجێرسی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ٢ی حوزەیرانەوە بۆ ٧ی تەمموز دواخرا، لە زۆر ناوچەدا لەرێگەی پۆستەوە دەنگدانەکە ئەنجامدرا. جۆو بایدن، دوای ٣٦ساڵ لە نوێنەرایەتی کردنی ویلایەتی دێلوەیر لە کۆنگرێسی ئەمریکا، لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەدا لەسەدا ٩٠،٤ی دەنگەکانی ویلایەتەکەی بەدەستهێنا، لە هەمان کاتدا ساندێرسی رکابەری ناوبراو لەسەدا ٦،٥ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
هاوڵاتى لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ئەمساڵ، شەپۆلی کۆچبەران و پەنابەران بۆ دورگەکانی یۆنان بەڕێژەی 51% کەمیکردووە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019، ئەوەش بەپێی داتایەکی وەزارەتی کۆچی یۆنان. ستیلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتی یۆنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داتاکەی ئاشکرا کرد و وتی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ شەپۆلی کۆچبەران لە سەرانسەری وڵات بەڕێژەی 46% کەمیکردووە، بەڵام بۆ دورگەکان 51%یە. هەر بەپێی قسەکانی ستیلیۆس، لە دووەم چارەکی ئەمساڵ، واتە مانگەکانی نیسان تاوەکو حوزەیران، شەپۆلەکە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 209 بەڕێژەی 92% کەمیکردووە. بە پێچەوانەوە، یەکلاییکردنەوە و بڕیاردان لەسەر داواکاری مافی پەنابەرێتی پەناخوازان بەڕێژەی 88% زیادی کردووە، بۆ نمونە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڕیار لەسەر زیاتر لە 46 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتی دراوە، بەڵام لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو (2019)، ژمارەکە زیاتر لە 24 هەزار بووە. هاوکات ئەو داواکارییانەی کە چاوەڕێی پێداچوونەوە بوون کەمیکردووەتەوە بۆ 101 هەزار، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2019 ژمارەکە 140 هەزار بووە و چاوەڕێی یەکلایی کردنەوەیان کردووە.
هاوڵاتى به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكەی گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا کە سێیان منداڵن. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نێو شاری گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌یه‌ك له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی شاره‌كه ته‌قیه‌وه، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێی گرێسپی (سێشەممە، 7-7-2020) رایگەیاند "تەقینەوەکە لەرێگەی بۆمب ئەنجامدراوە و برینداره‌كان بۆ توركیا گوازراونه‌ته‌وه، له‌نێو قوربانییه‌كانیشدا منداڵ هه‌ن". هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێ "لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 15 کەس بریندار بوون. تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە، کە هێشتا تەرمی سێ کەسیان نەناسراوەتەوە". گرێ سپی، شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و ئەو گرووپە چەکدارانەیە کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى بریاریدا" له کاتى چۆڵبونى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رو جێگرى فه‌رمانگه‌کان پۆسته‌کان به سیڤى پڕده‌کرێنه‌وه". له گشتاندنێکدا که واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ره وێنه‌یه‌کى ده‌ست "سپی" که‌وتوه بڕیاردراوه، له کاتى چۆڵبونى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی، ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى که شایسته‌ى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و پله و پۆستانه‌ن به ره‌چاوکردنى خزمه‌ت، بڕوانامه و لێهاتوویى و له رێگه‌ى ناردنى CV بۆ هه‌ر پۆستێک به مه‌رجێک له سێ که‌س که‌متر نه‌بێت، ره‌وانه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ت بکرێن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌و پۆسته‌ى چۆڵ ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بانگه‌وازێک بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته‌که ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و ده‌بێت ده‌رفه‌تى هه‌لى یه‌کسان بۆ سه‌جه‌م فه‌رمانبه‌ران بڕه‌خسێندرێت، به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌رى شایسته مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه راسته‌وخۆ سى ڤى بۆ وه‌زاره‌ت بنێرێت.
هاوڵاتى راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نیشتمانیى ئه‌مریکا جۆن بۆڵتن له‌ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوودا کتێبێکى به‌ناوى ئه‌و ژووره‌ى رووداوه‌کانى تیادا روویدا بڵاوکرده‌وه، هه‌رچه‌نده پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی، له‌لایه‌ن کۆشکى سپى و دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکاوه رێگرى و دژایه‌تى ده‌کرا، به‌ڵام دواجار کتێبه‌که بڵاوکرایه‌وه و به‌شێکى کتێبه‌که‌ش تایبه‌ت کراوه به‌په‌یوه‌ندى و بۆچوونه‌کانى تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌پرسى کورد به‌تایبه‌ت له‌باکوورو خۆرهه‌ڵاتى سوریا (رۆژئاڤاى کوردستان) جۆن بۆڵتن له‌کتێبه‌که‌یدا باسى له‌وه‌کردووه دۆناڵد تره‌مپ ئاگادارى کردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى که‌ده‌یه‌وێت هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌و جه‌نگانه‌ى که له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به‌شدارییان کردووه بکشێنێته‌وه، ئه‌م بۆچوونه‌شى به‌هۆکارى ئه‌وه بووه که‌تره‌مپ پێى وابووه ئه‌مریکا جه‌نگ دژى داعش ده‌کات و هه‌وڵى له‌ناوبردنیان ده‌دات بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى که‌دوژمنى ئه‌مریکان و تره‌مپ وتووشیه‌تى» به‌شێک له‌ڕاوێژکاره‌کانى ده‌یه‌وێت بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بمێننه‌وه و به‌شێکى تریشیان ده‌یانه‌وێیت بۆماوه‌یه‌کى کاتى بمێننه‌وه«. بۆڵتن ده‌شنووسێت، بۆچوونى تره‌مپ وابووه که «نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى بهێڵێته‌وه« و باسى له‌وه‌ش کردووه که«کورده‌کانى خۆشناوێت.» هه‌روه‌ها تره‌مپ وتوویه‌تى که «کورده‌کان له‌ده‌ستى عێراقییه‌کان و تورکه‌کان راده‌که‌ن و ته‌نیا کاتێک راناکه‌ن که‌فڕۆکه‌ی ئێف (١٦)ی ئه‌مریکا چوارده‌وریان بۆردوومان ده‌که‌ین و ئه‌وانیش ده‌زانن سه‌لامه‌تن». هه‌ر له‌سه‌ر پرسى کورد بۆڵتن نوسیوویه‌تی، «ئه‌مریکا ده‌مێکه پشتیوانى کوردى کردووه بۆ ئۆتۆنۆمى زیاتر‌و ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆیى له‌عێراق، به‌ڵام دروستکردنى ده‌وڵه‌تێکى کوردى پێویستى به‌ده‌ستکاریکردنى سنووره‌کانى وڵاتانى دراوسێى هه‌یه«. بۆڵتن ئاماژه به‌وه‌ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شداو رۆژبه‌ڕۆژ ئاڵۆزتربوونى دۆخه‌که له‌ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌مریکا هه‌ر به‌هه‌ست و سۆزى وه‌فادارییه‌وه ده‌یڕوانییه هه‌وڵى کورده‌کان بۆ له‌ناوبردنى داعش. «به‌شێک له‌سیاسه‌توانانى کۆشکى سپى پێیان وابوو که‌پشتکردنه کورده‌کان جگه له‌وه‌ى کارێکى بێوه‌فاییه‌و کاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى داهاتووى ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر بییه‌ویت هاوپه‌یمانییه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێک‌دا بکات ئه‌و متمانه‌یه له‌ده‌ستبدات و وا لێکبدرێته‌وه که‌ئه‌مریکا هاوپه‌یمانى هه‌ر وڵاتێک بکات دواى ته‌واوبوونى ئه‌رکه‌که‌ى به‌جێى ده‌هێڵێت». به‌شى زۆرى ئه‌و باسانه‌ى له‌کتێبه‌که‌ى جۆن بۆڵتندا سه‌باره‌ت به‌کورد نووسراون، تایبه‌تن به‌کوردانى باکورو رۆژئاڤاى کوردستان، بۆڵتن سه‌باره‌ت به‌نیازى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا نووسیویه‌تی، ئه‌ردۆغان باسى کورده‌کانى سوریاى کردووه، واى نیشانداوه که‌خه‌لافه‌تى داعش له‌ناوده‌بات و کاریشى بۆ ده‌کات، به‌ڵام وه‌ک بۆڵتن نووسیویه‌تی» ئه‌ردۆغان دوژمنى راسته‌قینه‌ى کورده‌کانه« ئه‌م دوژمنایه‌تییه‌ى به‌رامبه‌ر به‌کورده‌کان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ئه‌ردۆغان پێى وابووه به‌شێک له‌کورده‌کان هاوپه‌یمانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)ن. بۆڵتن باسى له‌وه‌شکردووه که له ١٤ى مانگى ١٢ى ساڵى رابردوودا تره‌مپ و ئه‌ردۆغان به‌ته‌له‌فون قسه‌یان کردووه‌و بۆڵتنیش وه‌ک خۆى ده‌ڵێت زانیارى ده‌رباره‌ى ره‌وشه‌که له‌سوریادا به تره‌مپ راگه‌یاندووه‌و تره‌مپ وتوویه‌تى» پێویسته له‌سوریا بکشێنه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ى به‌ئه‌ردۆغان راگه‌یاندووه، ئه‌ردۆغانیش یه‌کسه‌ر ئه‌مه‌ى به‌هه‌ل زانیوه‌و باسه‌که‌ى گۆڕیوه بۆ یه‌په‌گه‌و وا باسی کردوون که به‌شێکن له‌هێزى ئۆپۆزسیۆنى سوریا». بۆڵتن له‌کتێبه‌که‌شیدا ده‌نووسێت:» هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و گوله‌نیه‌کان که ئه‌ردۆغان وه‌کو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیایان ده‌بینێت و به‌تێکده‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌نقه‌ره‌و واشنتن ده‌یانبینێت، دواتر ئه‌ردۆغان وتوویه‌تى نیگه‌رانم لێتان (ئه‌مریکا) ئه‌وه‌ى ده‌یکه‌ن پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه که‌ده‌یڵێن، چونکه ئێوه به‌رده‌وامن له‌مه‌شق و راهێنان کردن بە یه‌په‌گه‌و (30 بۆ 40)هه‌زار که‌سى نوێ بوونه‌ته شه‌ڕکه‌رى ئه‌و گروپه‌و ئێمه (تورکیا) ده‌مانه‌وێت داعش و په‌که‌که له‌ناوببه‌ین» به‌ڵام بۆڵتن نووسیویه‌تى که‌ئه‌و پێى وابووه زیاتر مه‌به‌ستى په‌که‌که‌یه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆغانیشدا تره‌مپ وتویه‌تى:» ئاماده‌یه له‌سوریا بکشێته‌وه‌و ئه‌یه‌وێت تورکیا پاشماوه‌ى داعش له‌ناوببات و ئه‌ردۆغانیش به‌ڵێنیداوه که ئه‌وکاره ده‌کات، به‌ڵام داواى کردووه که‌هێزه‌کانى تورکیا بۆ ئه‌م کاره پاڵپشتى و هاوکارى لۆجستى بکرێن، که‌ئه‌م داوایه‌ى ئه‌ردۆغانیش په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه هه‌بوو ده‌بوو من هه‌ستاما‌یه به‌و ئه‌رکه». دواى کۆتاییهاتنى ئه‌م گفتوگۆ ته‌له‌فۆنیه‌ى نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، تره‌مپ داواى لێکردم که به‌ئه‌رکى خۆم به‌بێده‌نگى هه‌ستم و ئه‌وان (ئه‌مریکا)هێزه‌کانیان له‌ڕۆژئاڤاى کوردستان ده‌کشێننه‌وه و تورکیا پاشماوه‌کانى داعش له‌ناوده‌بات، که‌مێک دواى ئه‌وه، تره‌مپ پێى وتم «پێویسته راگه‌یه‌ندراوێک ئاماده بکه‌ن که‌جه‌نگى دژ به‌داعشیان بردووه‌ته‌وه‌و ئه‌رکه‌که‌یان له‌سوریا ته‌واو کردووه‌و ئێستاش ده‌کشێینه‌وه». بۆڵتن ده‌نووسێت:» من بۆچوونم وابوو که‌بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌سوریا به‌قازانجى تره‌مپ ده‌شکێته‌وه، چونکه ده‌یتوانى ئه‌مه بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌کاربهێنێت و وه‌ک به‌جێگه‌یاندنى به‌ڵێنێکى باسى بکات که له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ٢٠١٦ به ئه‌مریکییه‌کانى دابوو به‌وه‌ى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ئه‌فغانستان و سوریا ده‌کشێنێته‌وه». بۆڵتن له‌درێژه‌ى نووسینى کتێبه‌که‌یدا تایبه‌ت به‌کوردى رۆژئاڤا ده‌ڵێت:» دوابه‌دواى داواکارییه‌که‌ى تره‌مپ له‌من بۆ جێبه‌جێکردنى هاوکارییه لۆجستییه‌کان بۆ هێزه‌کانى تورکیا، په‌یوه‌ندیم به جه‌یمس ماتس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌وکاته‌ى ئه‌مریکا کرد‌و زانیارییه‌کانم پێداو ئه‌ویش وادیاربوو که دڵخۆش نه‌بوو به‌و بڕیاره‌ى تره‌مپ به‌تایبه‌ت بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌سوریا». وه‌ک بۆڵتن نووسیویه‌تی:» بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌سوریا به‌خێرایى کاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێکه‌وته‌وه‌و یه‌که‌م که‌سیش که ناڕه‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره ده‌ربڕى ئیمانوێڵ ماکرۆنى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا بوو که له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا به‌تره‌مپى وت، (تورکیا ته‌رکیزى له‌سه‌ر هێرشه‌کردنه بۆ سه‌ر کورده‌کان و له‌گه‌ڵ داعش سازش ده‌کات، داواى له‌تره‌مپیش کرد هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌سوریا نه‌کشێنێته‌وه و باسى له‌وه‌شکرد که له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا براوه ده‌بن و پێویسته کاره‌که ته‌واوبکه‌ن) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ى ماکرۆنیشدا تره‌مپ قایل بوو به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ راوێژکاره‌کانى قسه بکاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته«. هاوکات بۆڵتن باسى له‌هه‌ڵوێستى باڵیۆزى ئیسرائیلیش کردووه که‌پێى وابووه «ئه‌و رۆژه‌ى تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ى تیایدا داوه خراپترین رۆژبووه له‌کابیه‌نه‌که‌یدا». دواى چه‌ندڕۆژێک له‌م رووداوانه، دۆناڵد تره‌مپ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکى میدیاییدا کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌سوریا راگه‌یاند که‌ڕاسته‌وخۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى جه‌یمس ماتس وه‌زیرى به‌رگرى به‌دواداهات، به‌ڵام له‌کۆتایى ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا کرد‌و داواى لێکرد که‌ده‌یه‌وێت ئه‌ردۆغان کۆتایى به‌داعش بهێنێت و ئه‌گه‌ر پێویستیشیان به‌هاوکارى بوو ئه‌وا ئه‌مریکا هاوکارییان ده‌کات. هه‌روه‌ها بۆڵتن ده‌نووسێت،» تره‌مپ داواى له‌ئه‌ردۆغان کرد که‌دڵنیابێت له‌وه‌ى هێرش ده‌کاته‌سه‌ر داعش نه‌ک کورده‌کان، چونکه زۆر که‌س هه‌یه کورده‌کانى خۆشده‌وێت و چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا شه‌ڕى داعش ده‌که‌ن و تره‌مپ به‌ئه‌ردۆغانیشى وتووه که‌ده‌بێت تورکیا و کورده‌کان پێکه‌وه پاشماوه‌کانى داعش له‌ناوببه‌ن». به‌ڵام وه‌ک بۆڵتن نووسیویه‌تی: »ئه‌ردۆغان ئه‌و قسه‌یه‌ى تره‌مپى پێناخۆشبووه که‌وتوویه‌تى خه‌ڵکێکى زۆر کورده‌کانى خۆشده‌وێت و به‌تره‌مپى وتووه که یه‌په‌گه، په‌یه‌ده و په‌که‌که ئیستیغلالى کورده‌کان ده‌که‌ن و نوێنه‌رایه‌تى کورد ناکه‌ن، بۆ ده‌ربڕینى نیازپاکى خۆشى به‌رامبه‌ر کورده‌کان». ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌کردووه که له‌حکومه‌ته‌که‌یدا په‌رله‌مانتارو وه‌زیرى کوردى تێدایه‌و کورده‌کان خۆشه‌ویستى و هه‌ستێکى تایبه‌تیان بۆ ئه‌و (ئه‌ردۆغان) هه‌یه‌و ته‌نیا سه‌رکرده‌یه که‌ده‌توانێت له‌ناوچه کوردییه‌کاندا کۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى گه‌وره بکات، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان وتووشیه‌تى :»نیه‌تى کوشتنى که‌سى نیه جگه له‌تیرۆریسته‌کان». بۆڵتن له‌کتێبه‌که‌یدا باسى له‌وه‌شکردووه که «به‌لاى ئه‌ردۆغانه‌وه ئه‌و کورده باشه که‌مردووه«، جۆزێف ده‌نفۆرد سه‌رۆکى ده‌سته‌ى هاوبه‌شى هێزه ئه‌مریکیه‌کانى پێشوو بۆچوونى وابوو که« سوپاى تورکیا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستده‌کات به‌ده‌رکردنى کورده‌کانى سوریا به‌درێژایى سنورى تورکیا - سوریا و دواتریش ده‌ستده‌کات به‌هێنانه‌وه‌ى ئه‌و ئاواره سوریانه‌ى که له‌تورکیادان و له‌شوێنى کورده‌کان نیشته‌جێیان ده‌کات». دواى رووداوه‌کان بۆچوونه‌که‌ى وا ده‌رچوو. سه‌باره‌ت به‌سۆزى به‌رپرسانى دیکه‌ى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به کورده‌کان، بۆڵتن باسى له‌وه‌کردووه که مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا دوو رۆژ پێش جه‌ژنى له‌دایکبوونى عیساى مه‌سیح پێى وتووه که (جه‌یمس جێفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا، پێشتر باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه له‌تورکیا و کورده‌کانى خۆش ناوێت)، چونکه جه‌یمس پێیوابوو «هێشتا تورکیا به‌هاوبه‌شێکى گرنگى هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) ده‌بینێت». بۆڵتن ده‌شنووسێت:» هه‌موو ئه‌مانه کۆتای‌یان هات و دواجار له ٦ى مانگی١٢ى ساڵى ٢٠١٩دا تره‌مپ جارێکى دیکه بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکاى له‌سوریادا، به‌ڵام ئه‌وکاته مانگێک ده‌بوو که من کۆشکى سپى و ئیداره‌که‌ى تره‌مپم جێهێشتبوو». جۆن بۆڵتن، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه «ئه‌م بڕیاره‌ى تره‌مپ بووه هۆى دروستبوونى کاره‌ساتى گه‌وره له‌سیاسه‌تى ئه‌مریکاداو متمانه‌ى ئه‌مریکاش له‌گه‌ڵ جیهاندا به‌ته‌واوى شلۆق بوو، به‌ڵام ئیتر من له‌وێ نه‌مابووم و نه‌شمده‌زانى ئه‌وه‌ى پێش نۆ مانگ کردم و رێگریم کرد له‌کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانمان له‌سوریا، ئایا که‌سی تر ده‌بێت جارێکى دیکه ئه‌وه بکاته‌وه‌و ڕێگرى بکات له‌کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانمان له‌سوریاو بتوانێت له‌برى ئه‌وه‌ى جێگره‌وه‌یه‌کى دیکه بداته تره‌مپ تا به‌و بڕیاره‌یدا بچێته‌وه‌و بڕیاره‌که‌ى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه؟». له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، بۆڵتن ده‌شنووسێت» هێشتا ئه‌مه کۆتایى یارییه‌که نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وه‌ى کۆتایى به‌یارییه‌که ده‌هێنا ئه‌وه‌بوو، که‌ترس لاى وڵاتانى دیکه دروستبوو که‌ئه‌مریکا هاوپه‌یمانیان بوو، ترسه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که دواى کوردانى سوریا ده‌بێت سه‌ره‌ى کێ بێت ئه‌مریکا پشتیان تێبکات؟».
شاناز حه‌سه‌ن شاره‌زایانى بوارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌گرنگییه‌وه باس له‌میدیاى کاغه‌زو مانه‌وه‌ى ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت پاش پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆژیاو میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌ڕووى گه‌یاندنى زانیارییه ورده‌کان به‌متمانه‌وه بۆ هاوڵاتیان. رۆژنامه‌ى هاوڵاتى، وه‌ک یه‌که‌م میدیاى ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆ که له 5ى 11ى 2000 یه‌که‌م ژماره‌ى ده‌رکردووه، به‌رده‌وام له‌کاروانى رۆژنامه‌گه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا بۆ گه‌یاندنى هه‌واڵ و زانیارییه‌کان رۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه. هاوڵاتى، سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى و کێشه‌و گرفته که‌ڵه‌کەبووه‌کانى هه‌رێم وه‌ک رۆژنامه‌یه‌کى نیشتمانى سه‌رمه‌شقى میدیاى کوردى بووه که‌هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌کان به رۆژنامه‌ى خۆیانیان زانیوه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناو که‌ره‌نتینکردنى کۆمه‌ڵگا، رۆژنامه‌که بۆ ماوه‌ى سێ مانگ راگیرا‌و له‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ته‌مموزى 2020 هه‌فتانه ده‌رده‌چێته‌وه‌و ده‌بێته میدیاى هه‌موو خه‌ڵک و ره‌نگه جیاوازه‌کان وه‌ک پێشتر‌و گرنگى به رووداوه گرنگه‌کان و بۆچوونى قه‌ڵه‌مه به‌بڕشته‌کان بڵاوده‌کاته‌وه. به‌شێک له‌و نووسه‌رو رۆژنامه‌نوسانى هه‌رێمى کوردستان به‌گرنگییه‌وه باسى میدیاى کاغه‌ز ده‌که‌ن که رۆڵى گه‌وره له‌گه‌یاندنى زانیارى دروست و وردی بۆ هاوڵاتیان هه‌یه‌و متمانه‌یه‌کى راستگۆیانه‌ى هه‌یه‌و به‌راورد ناکرێت به‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ى که له‌سۆشیال میدیا بڵاوده‌کرێته‌وه. کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» میدیاى کاغه‌ز له‌سه‌رده‌مێکدا سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ بوو میدیاى کاغه‌ز بوو که‌سه‌یرى وێنه کۆنه‌کانى 30ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بکه‌ین هه‌موو که‌سێک، هه‌موو رۆشنبیرێک رۆژنامه‌یه‌ک له‌بن ده‌ستیدا بووه، به‌ڵام ئێستا بۆ گه‌یاندنى هه‌واڵ ئه‌و سه‌بقه‌ى له‌ده‌ستداوه«. کاروان ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئێستا ئیشى رۆژنامه‌ى کاغه‌ز گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى له‌برى هه‌واڵه‌که بهێنێت، ده‌تباته پشت و بنه‌وانى هه‌واڵه‌که، لایه‌نه شاراوه‌کانى هه‌واڵه‌که و «ئه‌و هه‌واڵانه‌ى که له‌سۆشیال میدیا بڵاوده‌بێته‌وه له‌سه‌دا 90ى به گومانه‌وه لێى ده‌ڕوانیت، بۆیه رۆژنامه‌ى کاغه‌ز راستکردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و شیکردنه‌وه‌ى پشتى هه‌واڵ ده‌گه‌یه‌نێت». ناوبراو پێشیوابوو ئه‌م ئه‌رکه‌ى ئێستاى میدیاى کاغه‌ز پێى هه‌ڵده‌ستێت له‌هه‌واڵه راسته‌قینه‌که گرنگتره، چونکه هه‌واڵى فه‌یک و راستت بۆ جیاده‌کاته‌وه، دیوى شاراوه‌ى ناو هه‌واڵه‌کانیش ئاشکراده‌کات و ئه‌وکات خۆى له‌خۆیدا ده‌بێته هه‌واڵى راسته‌قینه. سکرتێرى لقى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان له‌سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ده‌بێت هه‌روه‌ک میدیا رۆژنامه‌ى کاغه‌ز بمێنێته‌وه، چونکه که ته‌له‌فزیۆن هات رادیۆ نه‌خرایه پشتى که‌نوانه‌وه، ئێستاش خه‌ڵک هه‌یه گوێ له‌رادیۆ ده‌گرێت، «بۆیه ئێستا میدیاى بینراوو بیستراوو نووسراو پێکه‌وه هه‌ر چواریان ده‌توانن ئه‌رکه‌که ته‌واو بکه‌ن و زانیارى راست و دروست ده‌گوازنه‌وه«. « خه‌ڵک هه‌یه ئه‌و تام و چێژ‌و بۆنه‌ى له راپۆرت و راپۆرته هه‌واڵ و بۆنى کاغه‌زه‌وه ده‌ستى ده‌که‌وێت، بۆیه ئه‌م جیله‌ش بڕوات کاغه‌ز هه‌ر ده‌مێنێت». کاروان ئه‌نوه‌ر، باسى له‌وه‌شکرد ئێستا له‌مه‌کته‌به‌کاندا که بته‌وێت بزانى ساڵى 910 له نیویۆرک چى گوزه‌راوه، ده‌چن ئه‌رشیفه‌که‌ى رۆژنامه‌ى نیۆرک تایمز ده‌رده‌که‌ن، « ئه‌وه‌ى له‌کاغه‌زدا ئه‌رشیف ده‌کرێت وه‌ک به‌ڵگه‌ى دیکۆمینتارى به‌کارده‌هێنرێت له‌دادگاکاندا له‌تاوانه‌کان و له‌کێشه‌کاندا هه‌ر هه‌مووى به‌شێکه له‌سه‌ر مێژووى مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى رۆژنامه‌کان ئه‌رشیف کراوه«. مامۆستایه‌کى به‌شى راگه‌یاندن له‌زانکۆى سلێمانى ده‌ڵێت:» میدیاى کاغه‌ز رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌گه‌یاندنى راستییه‌کان و بوونى متمانه‌یه‌کى به‌هێز له‌و راپۆرت و زانیاریانه‌ى بڵاوده‌کرێته‌وه«. نه‌زاکه‌ت حسێن، مامۆستاى زانکۆى سلێمانى به هاوڵاتى وت» له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆژیاو بڵاوبوونه‌وه‌ى سۆشیال میدیا، میدیاى کاغه‌ز ناتوانێت کێبڕکێى له‌گه‌ڵ بکات بۆ گه‌یاندنى هه‌واڵى خێرا، به‌ڵام هه‌واڵه‌کانى سۆشیال میدیا جێى متمانه نین به‌گشتى». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که میدیاى کاغه‌ز رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌گه‌یاندنى راستییه‌کان و بوونى متمانه‌یه‌کى به‌هێز له‌و راپۆرت و زانیاریانه‌ى بڵاوده‌کرێته‌وه، واتا ئه‌و رۆڵه‌ى رۆژنامه‌ى کاغه‌ز ده‌یگێرێت ناتوانین فه‌رامۆشى بکه‌ین به‌هۆى سۆشیال میدیاوه«. ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆى سلێمانى پێشیوابوو، رۆژنامه‌ى کاغه‌ز ده‌بێت شیکردنه‌وه‌ی ورد‌و دروست بۆ ئه‌و هه‌واڵانه بکات که له‌سۆشیال میدیادا بڵاوده‌کرێته‌وه. نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان پێیوایه هه‌موو ئه‌وانه‌ى که سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌نى رۆژنامه‌کانن له‌هه‌رێمى کوردستاندا په‌یوه‌ندى به‌هێزیان نییه‌و ده‌کرێت له‌داهاتوودا کۆنگره‌یه‌ک ئه‌نجامبدرێت تا گرنگى باشتر بدرێته میدیاى کاغه‌ز. حاکم ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» رۆژنامه‌ى کاغه‌ز گرنگى خۆى ماوه، ره‌نگ بێت پێشکه‌وتنى ئه‌لیکترۆنیش هه‌ر جۆرێک بێت له رۆژنامه‌ى کاغه‌زو منافه‌سه‌که له‌وه‌دایه که ئه‌و به رواڵه‌تێکى باشتر‌و جوانتر خۆى ده‌رخست، به‌ڵام رۆژنامه‌ى کاغه‌ز له‌به‌رامبه‌ر میدیایه‌کى بێ کردار و بێ راستگۆیى گرنگى خۆى هه‌یه«. هاوکات کۆمه‌ڵێک پێشنیارى بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى هه‌بوو که‌ئه‌و بابه‌تانه‌ى ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و سۆشیال میدیا پێى نا‌وێرن، و رۆژنامه کاغه‌زه‌کانى دیکه بیکه‌نه کارى سه‌ره‌کى خۆیان. نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ده‌کرێت رۆژنامه‌ى له‌داهاتوودا سیمینارێک بۆ خه‌ڵکێکى نوخبه بکرێت و له‌وێدا پێشنیارى جددى بکرێت بۆ رۆژنامه‌ى کاغه‌زو ئاسۆى رۆژنامه‌ى کاغه‌ز. نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێک باس له‌وه‌ده‌کات میدیاى کاغه‌ز له‌بوارى متمانه‌دا منافه‌سه‌یه‌کى باش ده‌کات به‌رانبه‌ر میدیاى ئه‌لیکترۆنى. ئاریان فه‌ره‌ج، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» که‌س ناتوانێت نکۆڵى له‌وه بکات، ئه‌و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆژیایه‌ى که له‌میدیادا هاتۆته پێشه‌وه میدیاى کاغه‌زى به‌ئاراسته‌یه‌کى زۆر بردۆته دواوه، منافه‌سه‌که له‌ڕووى کاته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووى هه‌واڵ و زانیارى به‌خشینه‌وه میدیاى کاغه‌زى پێى راناگات، میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌به‌ر تێچووى که‌م وایکردوه خه‌ڵک رووبکاته میدیایه‌ک که به‌پاره‌یه‌کى که‌م زۆرترین زانیارى و به‌خێراییه‌کى زۆرتر بخاته به‌رده‌م خوێنه‌رانه‌وه«. ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات که له‌ئاستى ئه‌و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆژییه‌دا چاونوقاندن له‌بارودۆخه‌که ئیسرافێکه که نه‌خێر میدیاى کاغه‌زى هه‌ر ده‌توانێت ئه‌رکى خۆى جێبه‌جێبکات له‌و رووه‌وه، ره‌نگه پێداگیریه‌کى سه‌رکێشانه‌بێت و له‌جێى خۆى نه‌بێت. ئاریان فه‌ره‌ج ده‌شڵێت:» میدیاى کاغه‌زى ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بمێنێت و به‌رده‌وام بێت و فراوانیه‌ک بۆ خۆى دابین بکات ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌کارکردن و ئالیات و بابه‌ته‌کانى خۆیدا بکاته‌وه، زانیارى ورد‌و ده‌قیقتر و سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێکراوتر ده‌توانێت مه‌ساحه‌یه‌کى باشتر بۆ خۆى بهێڵێته‌وه«. هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت میدیاى کاغه‌ز له‌بوارى متمانه‌دا ده‌توانێت منافه‌سه‌یه‌کى باش بکات به‌رانبه‌ر میدیاى ئه‌لیکترۆنى، چونکه میدیاى ئه‌لیکترۆنى و سۆشیال میدیا خێرایه‌و زۆرترین زانیارى به‌کاتێکى که‌م پێشکه‌ش ده‌کات، به‌ڵام «له‌ڕووى متمانه‌وه نه‌یتوانیوه که‌مترین متمانه له‌ناو خوێنه‌ردا دروستبکات، به‌ناڕاستگۆیى هاتووه‌و لێپێچینه‌وه‌ى له‌سه‌ر نییه‌و شاره‌زایى و میهنه‌ییه‌تیه‌کى پێویست نیه‌و هه‌ر شتێک بڵاوبکاته‌وه‌و له‌ڕووى یاساییه‌وه به‌رپرسیارێتیه‌کى واى ناکه‌وێته سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه وایکردووه، ناڕاستگۆیى ئاسایشێکى فراوانى داگیرکردووه«. هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد له‌ڕووى سایکۆلۆژیشه‌وه خوێنه‌رێکى زۆرم هه‌یه به‌میدیاى کاغه‌زى راهاتووه‌و ره‌نگه سۆشیال میدیا فێرى ئه‌وه‌ى نه‌کات و میدیاى کاغه‌ز گرنگى خۆى له‌و بواره‌شدا هه‌یه.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی داوا له حکومەتی عێراقى ده‌کات ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی ئه‌مرۆ، سێشه‌ممه، 7ته‌مموزى2020 په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه ورایگه‌یاند تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمنیی عێراقی (هیشام هاشمی) بە تووندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەم . مەسرور بارزانی نووسیویەتی، هیوادارم ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن. تیرۆرکردنی ئەو شرۆڤەکارە سیاسی و ئەمنییەی عێراق، دانگدانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق زۆرە و داوای دۆزینەوەی بکوژرانی دەکرێت. ئێوارەی رۆژی دووشەممە 06-07-2020 ، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا. هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش. نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) سەرکۆنەی کوشتنی هیشام هاشمی کرد و رایگەیاند، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە هەواڵی کوشتنی د. هیشام هاشمی تووشی شۆک بوو. دەشڵێت "زۆر بە تووندی ئەم تاوانە قێزەون و ترسنۆکانە سەرکۆنەدەکەین و داوا لە حکومەت دەکەین زوو ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزێتەوە و سزایان بدات." هەروەها بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنە و ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمیان کرد و رایانگەیاند کە دەبێت تاوانباران بەزووترین کات بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.