ئه‌مریكا له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی کشایه‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئیداره‌ی تره‌مپ به ناردنی نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی بۆ نووسینگه‌ی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا چه‌ندین جار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كردووه و پێی وایه ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كه‌وتۆته ژێر هه‌ژموونی وڵاتی چینه‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كشێته‌وه و دواجاریش به‌ناردنی نامه بۆ سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕه‌سمی ئه‌مریكا له‌و ڕێكخراوه‌یه كشایه‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵی 1948 دامه‌زراوه و نووسینگه‌كه‌ی له شاری جنێڤ له وڵاتی سویسرایه و ساڵانه ئه‌مریكا بڕی 400 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌دات كه ده‌كاته نزیكه‌ی 15% بودجه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه.
