جۆ بایدن له‌ دوو ویلایه‌تى دیکه‌ سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا  لە هەڵبژاردنی  ویلایەتەکانی نیوجێرسی و دێلوەیر، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بە گوێرەی ئەنجامی نافەرمی ئەسۆشیەیت پرێس، بایدن وەکو تاکە پاڵێوراوی دیموکراتەکان لەسەدا ٨٨،٥ی دەنگەکانی نیوجێرسی بەدەستهێنا و سەرەرای کشانەوەی کاندیدی دیموکراتەکان، تاکو سازکردنی کۆنگرەکانی مانگی ئاب بێرنی ساندێرس سیناتۆری ڤێرمۆنت داوا دەکات ناوی لەلیستی بەربژێرەکان بمێنێتەوە، ئەمە دوای بەدەست هێنانی لە سەدا ١١،٥ی دەنگەکان.

لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٠ کە بۆ دیاریکردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت دوای دیاریکردنی بەربژێر لەلایەن دیموکراتەکان دوێنێ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە نیوجێرسی و دێلوەیر بەڕێوەچوو.

 هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی نیوجێرسی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ٢ی حوزەیرانەوە بۆ ٧ی تەمموز دواخرا، لە زۆر ناوچەدا لەرێگەی پۆستەوە دەنگدانەکە ئەنجامدرا.

جۆو بایدن، دوای ٣٦ساڵ لە نوێنەرایەتی کردنی ویلایەتی دێلوەیر لە کۆنگرێسی ئەمریکا، لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەدا لەسەدا ٩٠،٤ی دەنگەکانی ویلایەتەکەی بەدەستهێنا، لە هەمان کاتدا ساندێرسی رکابەری ناوبراو لەسەدا ٦،٥ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار