هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند لە دەروازە سنوورییەکان چەتە و گرووپ هەن زیانەکان ساڵانە ملیاران دۆلارن. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "ئاستەنگێکی دیکەمان لەپێشە، بەردەوام گوێتان لێ دەبێت، کە دەروازەکانە، چەتە و گرووپ هەن، زیانەکان ساڵانە لە دەروازەکان بە ملیاران دۆلارن، ئەوانە گرووپی بچووکن، رێگرن و دەسەڵاتدارن، کە هەندێکجار دەروازەکان کۆنترۆڵ دەکەن، لەسەر حیسابی گەنجینەی دەوڵەت، بەمنزیکانە هەڵمەتێک دەستپێدەکەین بۆ ئەم پرسە سەروەرییە". نموونەی زەقی ئەو راستییە، دەروازەی شەلامچەیە لە بەسرە و فڕۆکەخانەی نەجەف، کە ناوبەناو لەژێر دەسەڵاتی حکومەت نامێنن. سەبارەت بە داهاتی دەروازەکانی عێراق، کە بەپێی یاسای بودجە، لە ساڵی 2019 نزیکەی 10 ملیار دۆلار بوو، دکتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "لەنێوان 10 تا 20%ی داهاتی دەروازەکانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت، بەڵام ئەوەی دیکەی دەچێتە گیرفانی گرووپە چەکدارەکان و حیزبەکان و کەسایەتییە دەستڕۆیشتووەکان". لەگەڵ ورووژاندنی بابەتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، بابەتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیش هێنراوەتە نێو ئەم باسە، بەتایبەت کە حکومەتی عێراق ئاشکراکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووەتە مەرج بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر پێدانی بودجە و مووچە. بەپێی ماددەکانی 110 و 114ی دەستووری عێراق، داڕشتنی سیاسەتی دارایی و گومرگ و رێکخستنی سیاسەتی بازرگانی لەنێوان سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق لە دەسەڵاتی عێراقە، بەڵام دەبێت حکومەتی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گومرگ بەڕێوەببات.
هاوڵاتى جێگری پارێزگاری سنه بۆ كاروباری ئابووری رایگه‌یاند كه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ده‌ستپێده‌كاته‌وه رۆژى شه‌ممه یه‌که‌م گه‌شتى بۆ سلێمانى ده‌بێت . له‌وباره‌یه‌وه خالید جه‌عفه‌ری به ئاژانسه‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند: "دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له وه‌ستان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ده‌ست به چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وه‌گه‌ڕ ده‌خات". جه‌عفه‌ری وتیشی: ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه كاریگه‌ری له بازرگانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت. چه‌ند مانگێكه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ڕاگیراوه. وتیشی: له ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه سێ گه‌شت بۆ شاره‌كانی سلێمانی و ئه‌سته‌نبوڵ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
هاوڵاتى دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، داهاتی بەندەری ئوم قەسر لەمانگی حوزەیراندا زیاتر بووە لە 20 ملیار دینار. دەستەی دەروازە سنورییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ماددەكانی خۆراك‌و دەرمان‌و بەروبومی كشتوكاڵی سفر كراوەتەوە، بەڵام داهاتی بەندەری ئوم قەسری ناوەراست لە مانگی حوزەیراندا 20 ملیار‌و 51 ملیۆن‌و 296 هەزار دینار بووە. هاوكات (عەبدولڕەحمان مەشهەدانی) پسپۆڕی ئابووری عیراقی دەڵێت، گەندەڵیەكی زۆر لە دەروازە سنورییەكان دەكرێت، بەجۆرێك لەدوای ساڵی 2003وە تائێستا نزیكەی 100 ملیار دۆلار لە دەروازە سنورییەكانی عیراق بەهەدەر دراوە‌و نەهاتۆتە نێو خەزێنەی گشتییەوە.
هاوڵاتى موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا، بەڵام له رێگه‌ی سیستمی موشه‌كی پاتریۆته‌وه له ئاسمان تێكشكێندرا. سەرچاوە ئەمنییه‌كانی عیراق رایانگەیاند، موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوە و لەرێگەی سیستمی موشەکی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێکشکێنراوە، پاشماوەی موشەکەکەش لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا له عیراق کراون. لای خۆیه‌وه عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاندوه، "باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوەتە سەربازگە و مەشق و راهێنانی سەربازی تیادا ئەنجام دەدرێت و چەکی قورس و جۆراوجۆری تیادایە، ئەمەش دوورە لە بەندەکانی رێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ رێکخستنی دیپلۆماتی".
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م له سه‌ره‌تاوه بریتى بووه له ره‌خساندنى زۆرترین هه‌لى کار بۆ ده‌رچوانى زانکۆ و ده‌ستى کارى ناوخۆ. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له وه‌ڵامى پرسیارى هاوڵاتییه‌کدا که له‌رێگه‌ى هاشتاگى (#لێم_بپرسه) له‌باره‌ى جیاوازیکردن له نێوان شاره‌کانى هه‌رێمدا لێیکرابوو رایگه‌یاند، "من به هیچ شێوه‌یه‌ک جیاوازى له نێوان شاره‌کاندا ناکه‌م و هه‌موو شاره‌کان به شارى خۆم ده‌زانم، وه هه‌مو هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به خوشک و براى خۆم ده‌زانم، وه خۆشم به خزمه‌تکارى هه‌مو هاوڵاتیان ده‌زانم له هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک بن". ده‌رباره‌ى که‌رتى تایبه‌ت و ره‌خساندنى هه‌لى کار جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه حکومه‌ت داواى له‌سه‌رجه‌م کۆمپانیا ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردووه، له‌و بوارانه‌دا که پسپۆری نیه پێویسته زۆرترین هه‌لى کار بۆ ده‌ستى کارى ناوخۆ بێت. مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت:" حکومه‌ت دواى تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا پلانى هه‌یه، رۆڵى که‌رتى تایبه‌ت فراوانتر بکات".
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى داواى له‌تورکیا کرد ده‌ستدرێژییه‌کانى بۆسه‌ر خاکه‌که‌ى بوه‌ستێنێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا په‌نا بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بات. له به‌یاننامه‌یه‌کدا حکومه‌تى عێراق دوو یاداشتى ناڕه‌زایه‌تى ده‌داته باڵیۆزى تورکیا له عێراق و تیایدا داواى له ئه‌نقه‌ره کردووه ده‌ستدرێژییه‌کانى بۆسه‌ر خاکى عێراق بوه‌ستێنێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا په‌نا بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بات. حکومه‌تى عێراق داواى له‌تورکیا کردووه به‌رپرسیارێتى یاسایى و ئه‌خلاقى زیانه گیانیى و ماددییه‌کان هه‌ڵگرێت.
هاوڵاتى به بڕیارى وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم، له سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه هه‌ر زیندانییه‌کى چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک به ڤیدۆ قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش دواى توشبونى 27 زیندانى چاکسازییه‌که به ڤایرۆسى کۆرۆنا. ئه‌مشه‌و شه‌ممه، کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربون له ره‌وشى زیندانیان، سه‌ردانى زیندانى چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى کرد و بڕیاریدا، له سبه‌ینێوه هه‌ر زیندانییه‌کى چاکسازى گه‌وران بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک، به ڤیدیۆ (ده‌نگ و ره‌نگ) قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان بکه‌ن. ئه‌و بڕیاره دواى ئه‌وه هات که 27 زیندانى، چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون. له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له ناو زیندانى چاکسازى گه‌ورانى سلێمانی، کوێستان محه‌مه‌د، رایگه‌یاند: دواى توشبونى 27 زیندانى چاکسازییه‌که بڕیارماندا له سبه‌ینێوه به ڤیدۆ، زیندانیان قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد سه‌ره‌تاش له‌و که‌سانه‌وه ده‌ستپێده‌کرێت که هه‌ڵگرى کۆرۆنان بۆ ئه‌وه‌ى که‌سوکاریان هه‌ست به دودڵى نه‌که‌ن، چونکه سه‌رجه‌م توشبوان دۆخیان جێگیره‌و نیشانه‌کانى کۆرۆنایان له‌سه‌ر ده‌رنه‌که‌وتوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ده‌مه‌وێت به که‌سوکاریان بڵێم هیچ دودڵ نه‌بن که ته‌ندروستى هه‌مو زیندانیان زۆر باشه‌و هه‌مو پێداویستییه‌کى خۆراکى و پزیشکیان بۆ ئاماده‌کراوه. سه‌باره‌ت به بڕیارى لێخۆشبون یان مۆڵه‌ت پێدانى زیندانیان، وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاشکرایکرد، ره‌زامه‌ندى سه‌رۆکى حکومه‌تیان وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌و زیندانیانه‌ى مۆڵه‌ت ده‌یانگرێته‌وه، مۆڵه‌تى درێژخایه‌نیان پێبده‌ن.
هاوڵاتى پزیشکانی سلێمانی بڕیاریاندا لە سبەینێوە یەکشممە بایکۆتی دەوام بشکێنن و بگەڕێنەوە ناو نەخۆشخانەکان. لە نووسراوێکدا سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی سلێمانی کە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە و رایانگەیاندووە،"وەک هەستکردن بە ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤایەتی بڕیارماندا بۆ ماوەیەکی کاتی بایکۆی رابگرن و لە سبەینێوە ٥-٧-٢٠٢٠، بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان". راشیانگه‌یاندووه" ئه‌م هه‌ڵوێسته ته‌نیا له‌به‌ر خه‌ڵک و ئه‌و بارودۆخه خراپه‌یه که ئێستا پارێزگاى سلێمانى تێدایه".
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بۆ یه‌که‌م جار دوو پۆستى باڵا له حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌نێته‌وه فالح فه‌یاز له‌هه‌ردوو پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دورخسته‌وه. به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، فالح فه‌یاز له پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دورخراوه‌ته‌وه و ته‌نها وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌ته‌وه. زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دراوه به فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، كه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان بووه له ده‌زگای دژه تیرۆری عیراق. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له فه‌یاز سه‌نده‌وه و قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی عیراقی بۆ ئه‌و پۆسته راسپارد.
هاوڵاتى تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتکۆی رابردودا دوو هەزار و ٣٣٤ تووشبوووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ١٠٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و ٣٣٤ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەوەش کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە ٥٨ هەزار و ٣٥٤ کەس. ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەیەدا هەزار ٤٧٧ تووشبوو چاكبوونەتەوە، بەوەش کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە ٣١ هەزار و ٧٧ کەس، ١٠٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو هەزار و ٣٦٨ کەس.
هاوڵاتى وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نەوە و ده‌ڵێت" تاوەکو 15ی تەممووزی 2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان دابه‌شدەکرێت". جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ته‌مموزى 2020 رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یێندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت". هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، تاوەکو 15ی تەممووزی 2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە و ده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌شدەکرێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه وه‌رده‌گرن. به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 5 و 6ی ته‌مموز، مووچەی وەزرارەتی كاروباری شەهیدان و کەس و کاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت. ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی سێشەممە 7ی ته‌مموز، وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت. هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە 8ی ته‌مموز، مووچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ك رۆژی پێنجشەممە 9ی ته‌مموز مووچەی وەزارەتی پەروەردە له ناوشار خەرج دەکرێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ شه‌ممه تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی گونده‌كانی سه‌ربه ناحیه‌ی كانی ماسێ له سنوری پارێزگای دهۆك کردۆته‌وه. تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی شارانێی له سنوری ناحیه‌ی كانی ماسێ له قه‌زای ئامێدیی سه‌ربه پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد. ناوچه بۆردومانكراوه‌كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و ناوچه‌یه‌كی سنورییه له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان. پێشوتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆیان بۆردومان کردوە و بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو گوندە سوتاون. لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە توركیا چەندینجار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێم بەبیانوی هەبونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامداوە.
هاوڵاتى سەرۆکی کۆریای باکوور رایگه‌یاند سەرکەوتنێکی پرشنگداریان بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەدەستهێناوە و دەڵێت" رێگرییان لە ڤایرۆسێکی زیانبەخش کردووە و دۆخی وڵاتەکەشی بە "سەقامگیر" ناودەبات. میدیاکانی وڵاتەکە رایدەگەیێنن هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، بەڵام بەهۆی رێگریی لە کاری رۆژناوانی و داخرانی کۆریای باکوور بەڕووی جیهاندا، نازانرێت کە ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی وڵاتەکەوە باسدەکرێن راستن یاخود نا. کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور دەڵێت، سەرکەوتنیان بەسەر کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی، بەهۆی دووربینیی لیژنەی ناوەندیی حیزبەکەیانەوە بووە. بەپێی میدیای فەرمی حکومەتی کۆریای باکوور، سەرۆکی وڵاتەکە هۆشداریی داوە لەوەی کە هەڵگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی بەشێوەیەکی خێرا و بەپەلە "دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی باوەڕپێنەکراو". هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کۆریای باکوور رێکاری تووندی گرتەبەر، سنوورەکانی داخستن و سەدان کەسی بیانیی لە پایتەختی وڵاتەکە کەرەنتین کرد، هەروەها دەیان هەزار هاووڵاتیی وڵاتەکەی کەرەنتین کرد و قوتابخانەکانیشی داخست، هەرچەندە ئێستا قوتابخانەکان کراونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوە لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە و پۆشینی ماسکیش ناچارییە. بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆریای باکوور تاوەکو ئێستا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا بۆ 922 کەس کراوە و ئەنجامی پشکنینی سەرجەمیان نەرێنی بووە. لە 30ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە وڵاتەکە بەتەواوی سنوورەکانی داخستووە و خەڵکێکی زۆر کەم دەتوانن بچنە نێو وڵاتەکە یاخود لێی بێنە دەرەوە.
هاوڵاتى وه‌زیرى په‌روه‌رده رایگه‌یاند پێویسته تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له‌کاتى خۆیدا که ده‌کاته 11ى ته‌مموز ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌نجامبدرێت. حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ته‌مموزى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "پێویسته تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له‌کاتى خۆیدا که ده‌کاته 11ى ته‌مموز ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌نجامبدرێت چونکه نازانرێت ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌ى کۆتایى دێت". راشیگەیاند، دەبێت قوتابخانەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن، دۆخی کۆرۆناش هەرچۆنێک بێت، تاقیکردنەوەکان هەر ئەنجام دەدرێن. ئاشکرایکرد، ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن و لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت. روونیشیکردەوە، دەبێت هەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت. بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە. هەروەها هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت. دووپاتیکردەوە، ئامانجمان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، داهاتووی قوتابیانە و هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەوەش کراوە. لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتووش، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، چاوەڕوانی رەوشی کۆرۆنا دەکەین و لە کاتی پێویست، بڕیار لەسەر چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی داهاتوو دەدەین. له‌دواى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا و راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پرۆسه‌ى خوێندیش راگیرا و دواى ماوه‌یه‌ک کۆتایى به خوێندنى ئه‌مساڵ هێنرا ته‌نیا قۆناغى 12ى ئاماده‌یى نه‌بێت که ده‌بێت تاقیکردنه‌وه‌کان ئه‌نجامبده‌ن
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و شه‌هیدان موچه وه‌رده‌گرن. و ئابورى ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ى ته‌مموزى 2020 خشته‌یه‌کى نوێى موچه‌ى راگه‌یاند که تا کۆتا رۆژى هه‌فته ته‌نیا دوو وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن. وەزارەتی دارایی ڕۆژی یەک شەممە و دووشەممە: مووچەی وەزارەتی شەهیدان / کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت ڕۆژی سێشەممە: مووچەی وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت رۆژی چوارشەممە: مووچەی وەزارەتی پەروەردە / دەرەوەی شار خەرج دەکرێت ڕۆژی پێنج شەممە : مووچەی وەزارەتی پەروەردە / ناوشار خەرج دەکرێت.