کازمى بۆ ئه‌ردۆغان: ده‌ستدرێژییه‌کان بۆ سه‌ر خاکى عێراق رابگرن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى داواى له‌تورکیا کرد ده‌ستدرێژییه‌کانى بۆسه‌ر خاکه‌که‌ى بوه‌ستێنێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا په‌نا بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بات.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا حکومه‌تى عێراق دوو یاداشتى ناڕه‌زایه‌تى ده‌داته باڵیۆزى تورکیا له عێراق و تیایدا داواى له ئه‌نقه‌ره کردووه ده‌ستدرێژییه‌کانى بۆسه‌ر خاکى عێراق بوه‌ستێنێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا په‌نا بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بات.
حکومه‌تى عێراق داواى له‌تورکیا کردووه به‌رپرسیارێتى یاسایى و ئه‌خلاقى زیانه گیانیى و ماددییه‌کان هه‌ڵگرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار