فرۆکه‌خانه‌ى سنه ده‌کرێته‌وه و یه‌که‌م گه‌شتى بۆ سلێمانى ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری پارێزگاری سنه بۆ كاروباری ئابووری رایگه‌یاند كه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ده‌ستپێده‌كاته‌وه رۆژى شه‌ممه یه‌که‌م گه‌شتى بۆ سلێمانى ده‌بێت .
له‌وباره‌یه‌وه خالید جه‌عفه‌ری به ئاژانسه‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند: "دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له وه‌ستان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ده‌ست به چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وه‌گه‌ڕ ده‌خات".
جه‌عفه‌ری وتیشی: ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه كاریگه‌ری له بازرگانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت.
چه‌ند مانگێكه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ڕاگیراوه.
وتیشی: له ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه سێ گه‌شت بۆ شاره‌كانی سلێمانی و ئه‌سته‌نبوڵ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
