داهاتى مانگێکى یه‌کێک له‌ ‌‌ده‌روازه‌ سنوریه‌کان 20 ملیار دینار بووه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، داهاتی بەندەری ئوم قەسر لەمانگی حوزەیراندا زیاتر بووە لە 20 ملیار دینار.

دەستەی دەروازە سنورییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ماددەكانی خۆراك‌و دەرمان‌و بەروبومی كشتوكاڵی سفر كراوەتەوە، بەڵام داهاتی بەندەری ئوم قەسری ناوەراست لە مانگی حوزەیراندا 20 ملیار‌و 51 ملیۆن‌و 296 هەزار دینار بووە.

هاوكات (عەبدولڕەحمان مەشهەدانی) پسپۆڕی ئابووری عیراقی دەڵێت، گەندەڵیەكی زۆر لە دەروازە سنورییەكان دەكرێت، بەجۆرێك لەدوای ساڵی 2003وە تائێستا نزیكەی 100 ملیار دۆلار لە دەروازە سنورییەكانی عیراق بەهەدەر دراوە‌و نەهاتۆتە نێو خەزێنەی گشتییەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار