مه‌سرور بارزانى بۆ ره‌خساندنى هه‌لى کار رونکردنه‌وه ده‌دات
"جیاوازى له نێوان شاره‌کاندا ناکه‌م "

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م له سه‌ره‌تاوه بریتى بووه له ره‌خساندنى زۆرترین هه‌لى کار بۆ ده‌رچوانى زانکۆ و ده‌ستى کارى ناوخۆ.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له وه‌ڵامى پرسیارى هاوڵاتییه‌کدا که له‌رێگه‌ى هاشتاگى (#لێم_بپرسه) له‌باره‌ى جیاوازیکردن له نێوان شاره‌کانى هه‌رێمدا لێیکرابوو رایگه‌یاند، "من به هیچ شێوه‌یه‌ک جیاوازى له نێوان شاره‌کاندا ناکه‌م و هه‌موو شاره‌کان به شارى خۆم ده‌زانم، وه هه‌مو هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به خوشک و براى خۆم ده‌زانم، وه خۆشم به خزمه‌تکارى هه‌مو هاوڵاتیان ده‌زانم له هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک بن".
ده‌رباره‌ى که‌رتى تایبه‌ت و ره‌خساندنى هه‌لى کار جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه حکومه‌ت داواى له‌سه‌رجه‌م کۆمپانیا ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردووه، له‌و بوارانه‌دا که پسپۆری نیه پێویسته زۆرترین هه‌لى کار بۆ ده‌ستى کارى ناوخۆ بێت.
مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت:" حکومه‌ت دواى تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا پلانى هه‌یه، رۆڵى که‌رتى تایبه‌ت فراوانتر بکات".
