هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى پارێزگاى سلێمانی، ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کاره‌کانى ته‌واوبووه و ئێستا ئاماده‌یه، و ده‌شڵێت" له‌داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان به‌شى پارێزگاى سلێمانمان داوا کردووه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌رزان محه‌ممه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانی، رایگه‌یاند "ڕه‌شنووسى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان ئاماده‌یه و ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ری، دواتریش ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هیوادارن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌که ڕه‌تنه‌کاته‌وه، چونکه ڕێککه‌وتنى لایه‌نه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان کراوه، "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش یارمه‌تیده‌رى حکومه‌ت ده‌بێت نه‌ک جیاکردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌تیشیبکاته‌وه ئێمه ناتوانین بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین". سه‌باره‌ت به داهاتیى ئه‌و خاڵه سنووریانه‌ى له هه‌رێمى کوردستانن، به‌رزان محه‌ممه‌د ڕایگه‌یاند، خاڵه سنوورییه‌کان پرسى فیدراڵین و تا ئێستا هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر داهاته‌که‌ى ڕێکنه‌که‌وتوون به‌ڵام "بێگومان ئه‌و پشکه‌ى به‌ر پارێزگاکان ده‌که‌وێت داوامان کردووه". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که ڕاوێژ به ژماره‌یه‌ک له که‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ ده‌کرێت و ڕه‌شنووسه‌که‌یان ده‌خرێته‌به‌رده‌م، "لایه‌نه‌کانى به‌شدار له کابینه‌ى حکوومه‌ت ڕه‌شنووشى پڕۆژه‌که‌یان ئاڕاسته ده‌کرێت بۆ خستنه‌ڕووى سه‌رنج و تێبینییه‌کانیان". پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى له ماوه‌ى 50 ڕۆژدا ته‌واوکراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 170 به‌رپرسى کارگێڕى و دارایى پارێزگاى سلێمانى ڕاوێژیان پێکراوه. ڕاسپێردراوى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆکیشه‌وه کردووه ئه‌وانیش پشتگیرى ده‌که‌ن و لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان به‌باش ده‌زانن، به‌ڵام به‌هۆى دۆخى ته‌ندروستیى و ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌مانتوانى سه‌ردانى مه‌یدانى بکه‌ین و له‌گه‌ڵیان کۆببینه‌وه.
هاوڵاتى یەکێتی و گۆڕان رایانگەیاند، جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی دەکەنەوە لە هەموو سێکتەرەکاندا بە تایبەت داهاتی نەوت و له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌که‌وه کار بۆ پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیه‌تى پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌ن. ئەمرۆ چوارشەممە ١-٧-٢٠٢٠، یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا. سۆران جەمال تاهیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند:" ئامانجی سەردانەکەمان بۆ لای لایەنەکانی هەرێم بۆ چاککردنی رەوشی هەرێمە، بۆیە دەبێت پێکەوە قەیرانەکانی هەرێم تێپەڕێنین، رێککەوتنەکان لەگەڵ لایەنەکان چالاک‌تر دەکەین، چونکە کوردستان بە هەموو لایەنەکان چاکدەکرێت". سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوودا لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە و پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا. راشیگەیاند:" ئامانجمان لە چاکسازی بوونی شەفافیەتە لە داهاتی نەوت، چاکسازی تەنها بریتی نییە لە دەستبردن بۆ قوتی خەڵک، دەبێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت. هەر لە کۆنگرەکەدا دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند:" هەموو لایەک هاوڕاین لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی، داهاتەکان زیاترن بەڵام نایەنەوە خەزێنەی حکومەت". وتیشی:" لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر حکومەتی خۆجێی و لامەرکەزی سلێمانی".
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 2ی ته‌مموزی 2020، مووچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: رۆژی پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەشدەکرێت. راشیگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی رێکخستنی میزانیەی نیوەی ساڵ لەلایەن بانکەکان مووچە دابەشناکرێت، بەڵام سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە. ئەو مووچەیەی کە حکومەتی هەرێم لە ئێستادا دابەشی دەکات، مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵە و هاوکات بەشێکیشی لێبڕاوە و مووچەی تەواو نییە. دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی ئەم مانگە، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21٪ مووچەی زۆرینەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە. نزیکەی 50 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگێکى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى ئاشکراکرد 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووه که‌برى 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردوه. عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌مموزى 2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "مانگی حوزه‌یران 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه كۆی داهاته‌كه‌شی زیاتر له 2 ملیار و 861 ملیۆن و 140 هه‌زار دۆلار بووه". عاسم جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژانه 2 ملیۆن 816 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و تێكڕا به‌رمیلێك نه‌وت به 33.86 دۆلار فرۆشراوه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و بڕه نه‌وته 81 ملیۆن و 7 هه‌زار و 675 به‌رمیلی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و 3 ملیۆن و 482 هه‌زار و 519 به‌رمیلیش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده‌كراوه. راشیگه‌یاند كه رۆژانه 2 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه هه‌نارده‌كراوه و 116 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده‌كراوه.
هاوڵاتى ئابووریناسێکی عێراقی رایگه‌یاند کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان لەلایەن حکومەتەوە زیاتر لە ملیۆنێک هەلی کار لە کەرتە جیاوازەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و بەڕێوەبردندا دەڕەخسێنێت ده‌ڵێت " حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی بیانخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی". حەیدەر فەرەج، ئابووریناسی عێراقی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 1ى ته‌مموزى 2020 راگەیاند " دەروازە سنوورییەکان شپرزەن و بەهۆی هاتنە ناوەوەی بەرهەمی بیانییەوە لە دەروازە سنوورییەکاندا بەبێ ئەوەی لەو دەروازانە رێکاری پێویست بۆ هاتنە ژوورەوەی بەرهەمە بیانییەکان بگیرێتەبەر، بەرهەمە ناوخۆییەکان ساخنابنەوە". ئەو ئابووریناسە باس لەوە دەکات کە دەبێت لە ئاستێکی باڵادا فەرمانی کۆنترۆڵکردنی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەربچێت و بڕیارەکەش لە سەرتاسەری دەروازە سنوورییەکانی عێراق جێبەجێ بکرێت. حەیدەر فەرەج پێیوایە لە ماوەی ساڵێکدا ئەگەر دەروازەکان بە باشی کۆنترۆڵ بکرێن، ملیۆنێک هەلی کار دەڕەخسێنرێت، بەڵام بە بەردەوامیدان بەو شێوازەی ئێستا هەنگاوێک ناچنە پێش بۆ برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی. هەروەها ئەو ئابووریناسە دەڵێت، بەرهەمە بیانییەکان بە نرخی 60٪ کەمتر لە بەرهەمی ناوخۆ هاوردە دەکرێن، ئەوەش تەنیا بۆ وێرانکردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامە و ئەجێندای هەندێک وڵاتە. حەیدەر فەرەج ئاماژە بەوە دەدات، 75٪ـی ئەو کاڵا و بەرهەمانەی دێنە نێو عێراق بەشێوەیەکی فەرمی و یاسایی بە دەروازە سنوورییەکاندا تێناپەڕن و باج و پشکنینیان بۆ ناکرێت، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ساخنەبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ و پەرەسەندنی گەندەڵی. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا بەڵێنیدا دەروازە سنوورییەکان رێکبخاتەوە و هەر 13 دەروازە فەرمییەکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە کۆنترۆڵ بکرێن و داهاتەکانیان بگەڕێنێتەوە گەنجینەی دەوڵەت. ئەحمەد مەلا تەلال، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا حکومەت رێوشوێنی تووند دەگرێتەبەر بەمەبەستی سەپاندنی شکۆی دەوڵەت بەسەر ئەو دەروازە سنوورییانەی کە بەرژەوەندخواز و مافیاکانی گەندەڵی تێکیانداون. وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئەو دەروازانە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتن و حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی بیانخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. ئەحمەد مەلا تەلال باسی لەوە کرد، سەرۆکوەزیران دوو هەفتەیە لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان لە کۆبوونەوەی بەردەوامدایە.
هاوڵاتى وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند لە رووداوی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینی ناوەندی دەرمانی سینا بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی زۆر، 19 کەس گیانیان لەدەستدا و 14ی دیکەش بریندار بوون. جەلال مەلەکی، وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی تاران ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 1ىته‌مموزى 2020 رایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 15 ژن و چوار پیاون و زۆرترینی ئەو کەسانە کارمەندی پزیشکین، کە لەوکاتەدا لە ژووری نەشتەرگەریدا بوون و ئەوانی دیکە کەسانی سەردانکەری ناوەندە پزیشکییەکە بوون. هەروەها بە گوێرەی لێدوانی وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی تاران، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە 20 کەسیان لە ئاگری تەقینەوەکە رزگارکردووە. داواکاری گشتیی تاران هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی بۆ تەقینەوەی سێ بوتڵی ئۆکسیجن لە ژووری نەشتەرگەری گەڕاندووەتەوە. پەیمان سابریان، وتەبێژی ناوەندی فریاکەوتنی تاران گوتوویەتی، هەرچەند ئاگر و تەقینەوەکە لە ژێرزەمینی ناوەندەکە کەوتووەتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی و زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە لە نهۆمی چوارەم و پێنجەمی باڵەخانەکەدا بوون. بە وتەی سابریان حەوت لە بریندارەکان چارەسەرکراون و رەوانەی ماڵەوە کراون و حەوت برینداریش لە نەخۆشخانەی تەجریش خەوێنراون و 20 کەس کە لە شوێنی رووداوەکە گیریانخواردبوو رزگارکراون. لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەکە بەردەوامە، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا راگەیێنراوە دزەکردنی گاز و شۆرتی کارەبایە. حەمید رەزا گودەرزی، جێگری پارێزگاری تاران بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، لە بوتڵە گازەکانەوە گاز دزەی کردووەتە دەرەوە و دواتر ئاگر کەوتووەتەوە و تەقیونەتەوە.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى و برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامى رێککه‌وتنى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌سه‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌مموزى 2020، کاتژمێر 10:15خوله‌ک به‌کاتى کوردستان، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 42 دۆلار و 11 سه‌نته. هاوکات نرخی به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش به 40 دۆلار و 18 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س و رووسیا به‌رده‌وامن له رێکه‌وتنه‌که‌یان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌جۆرێک که رۆژانه 9ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌متر به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هاوڵاتى پسپۆڕێکى ئه‌منیى ئاشکرایکرد که ئۆپراسیۆنه‌کانى تورکیا و بۆردومانه‌کانى ئێران له خاکى هه‌رێمى کوردستاندا به مۆڵه‌تى حکومه‌تى عێراق بووه و به‌غدا گڵۆپى سه‌وزى بۆ ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌نقه‌ره و تاران هه‌ڵکردووه. هیشام هاشمی، پسپۆڕى ئه‌منیى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکدا رایگه‌یاند:"حکومه‌تى عێراق گڵۆپى سه‌وزى بۆ تورکیا و ئێران هه‌ڵکردووه که ئۆپراسیۆنى زه‌مینى و ئاسمانى و بۆردومانکردن له‌دژى پارتى کرێکارانى کوردستان له خاکى هه‌رێم ئه‌نجام بدات". هه‌روه‌ها هاشمى ده‌شڵێت که عێراق به‌و مه‌رجه به ئۆپراسیۆنه‌کانى تورکیا قایل بووه، که له چه‌ند مانگى داهاتوودا ئه‌نقه‌ره سه‌رکرده دیاره‌کانى داعشى راده‌ست بکاته‌وه. پسپۆڕه ئه‌منییه‌که‌ى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌نجامدانى ئه‌و ئۆپراسیۆن و بۆردومانانه به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رسێ لایه‌نه و هه‌ریه‌که‌شیان به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌رجى خۆى بۆ ئه‌وى دیکه دیارى کردووه.
هاوڵاتى به‌بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ که‌وته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ئه‌مڕۆ 30ى حوزه‌یرانى 2020 سێشه‌ممه، ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى ھه‌ولێر رایگه‌یاندووه، رێگه ده‌درێت به کرانه‌وه و کارکردنی، نانه‌واخانه‌کان، مارکێتى گه‌ڕه‌که‌کان، دوکانى سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلى دابینکردنى که‌لوپه‌لى مارکێته‌کان، ئۆتۆمبێلى گه‌یاندنى ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ى ئێشکگر، ئۆتۆمبێلى فرۆشتنى غازى ماڵان، کۆمپانیاى په‌یوه‌ندی، تانکه‌رى گازى مۆلیده، کۆمپانیاى خۆراک. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له کاتژمێر 12ى شه‌و تا 6ى به‌یانی، کارمه‌ندانى ڤێته‌رنه‌ری، قه‌سباخانه‌کان، ده‌واجن، جوتیار و هه‌نگه‌وانان، ده‌ڕاسه، گواستنه‌وه ئاژه‌ڵ، بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بکه‌ن. دوا به دواى کۆبوونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و لیژنه‌ى زانستى پزیشکى و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆپارێزى له هه‌ولێر، ئاگادار کرانه‌وه که دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى فراوان و مه‌ترسیدار له‌ناو هاوڵاتییاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بوونى رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌مجۆره‌ى که ئێستا هه‌یه ئه‌وا شارى هه‌ولێر به‌ره و کاره‌سات ده‌ڕوات، بۆیه رۆژى 2020.6.28 ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى لایه‌نى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندیدار کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه:- یه‌که‌م/ ئه‌م بڕیارانه له کاتژمێر 6ى به‌یانى رۆژى سێمشه‌مه 30 ى 2020.6 تاوه‌کو کاتژمێر 12ى شه‌وى 2020.7.4 ده‌که‌ونه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. دووه‌م/ له کاتژمێر (6)ى به‌یانی، تاوه‌کو (12)ى شه‌وی، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ک له ته‌واوى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر به سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌کانیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، جگه له‌تیمه ته‌ندروستییه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان، ناوخۆ، ئه‌مبوڵانس، دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوى ئاژانسه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، کۆمپانیاکانى سوته‌مه‌نى نه‌وت و غاز، هێزه ئه‌منییه‌کان، ئه‌وانه‌ى له‌ئه‌رکى فه‌رمیدان، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کانى به‌رگرى شارستانی، ئاو، کاره‌با، شاره‌وانى باخچه و پارکه‌کان، کۆمپانیاکانى خاوێنکردنه‌وه‌ى شار. سێیه‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وه‌ک کارئاسانى بۆ هاوڵاتیان و پێویستییه‌کانیان، ڕێگه‌ى داوه به‌و شوێن و ئۆتۆمبێلانه له ڕۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ کار و ئه‌رکه‌کانییان به‌جێ بگه‌ێنن و کراوه‌بن:- - سه‌مۆنخانه و نانه‌واخانه‌کان. -مارکێتى گه‌ڕه‌که‌کان. دوکانى فرۆشتنى سه‌وزه و میوه. - گومرگى سه‌ره‌کى فرۆشتنى سه‌وزه و میوه. -ئۆتۆمبێله‌کانى دابینکردنى که‌ل و په‌لى مارکێته‌کان. -ئۆتۆمبێلى گه‌یاندنى ده‌رمان بۆ ده‌رمانخانه‌کان. -ده‌رمانخانه‌ى ئێشکگر. - ئوتۆمبێلى فرۆشتنى غازى ماڵان. - ته‌نکه‌رى گواستنه‌وه‌ى گازى مولیده‌کان. - کۆمپانیاى په‌یوه‌ندییه‌کان. -تیمه‌کانى چاودێرى بازرگانى و کارمه‌ندانى سایلۆى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دروستکردنى دانه‌وێڵه و ئۆتۆمبێله‌کانى بارکردنى دانه‌وێڵه. - کۆمپانیاکانى خۆراک بۆ چاودێرى و به‌دواداچوونى کۆگاکانى خۆراک. چواره‌م/ له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (6)ى به‌یانی(کارمه‌ندانى ڤێته‌رنه‌رى بۆ کێڵگه‌کانى په‌له‌وه‌ر، گۆشتگه و سه‌ربرخانه‌کانى (ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ر)، ده‌واجن، جوتیاران، هه‌نگه‌وانان، ئۆتۆمبێلى کشتوکاڵی، ده‌راسه، ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵان) و هه‌ر حاڵه‌تێکى دیکه‌ى پێویست بۆیان هه‌یه هاتووچۆ بکه‌ن. پێنجه‌م/ تاوه‌کو 2020.7.4، هاتوو چۆى پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاکانى تر‌ى عێراق، به ته‌واوه‌تى ڕاده‌گیرێت و رێگه به هیچ که‌سێک و بۆ هیچ مه‌به‌ستێک نادرێت بێته ژووره‌وه بۆ ناو شارى هه‌ولێر، بۆیه تکامان له‌هاوڵاتییانى پارێزگاکانى هه‌رێم و پارێزگاکانى تر‌ى عێراق ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى تووشى گه‌ڕاندنه‌وه و ئه‌زیه‌تکێشان نه‌بن، تاوه‌کو 2020.7.4، که‌س خۆى له رێگا نه‌دات بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر، چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به هاتنه ژووره‌وه‌ى هیچ که‌س و لایه‌نێک نادرێت و هه‌رکه‌سێک بێته بازگه‌کانیش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. . شه‌شم/ له‌کاتى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانى هه‌ر وه‌زاره‌تێک ده‌توانێت مووچه‌که‌ى خۆى به‌پێى میکانیزمى وه‌زاره‌ته‌که‌ى که بۆ دیاریکردووه مووچه وه‌ربگرێت. حه‌فته‌م/ ڕاگه‌یندکــار ته‌نها له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بۆى هه‌یه ڕۆماڵ بکه‌ن، وه‌کو تر ڕێگه دراو نین له پارێزگایه‌کى تره‌وه بێت بۆ پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ڕوماڵکردن.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى سوپاى عێراق له‌رۆژئاواى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند که هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى له‌شنگال جێگیرن هێزى فه‌رمین به هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(YBŞ) یه‌به‌شه‌وه. جه‌بار نه‌عیمه فه‌رمانده‌ى سوپاى عێراق له‌رۆژئاواى نه‌ینه‌وا له به‌یاننمه‌یه‌کیدا رایگه‌یاند دۆخى شنگال ئارامه و سوپاى عێراق به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پاراستنى شنگال YBŞ ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌که ده‌پارێزن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال هێزێکى فه‌رمین ئه‌وه‌ش داواکه‌ى تورکیاى ره‌تکرده‌وه که به هێزێکى نافه‌رمى باسیانى کردبوو. دواى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌کانى تر‌ى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه یه‌که‌مجاره به‌رپرسێکى باڵاى سوپاى عێراق سه‌ردانى ناوچه‌که ده‌کات.
شاناز حه‌سه‌ن هه‌ردوو ده‌رمانى ( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى پایۆنیر له سلێمانى به‌رهه‌مهێندرا بۆ چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا به‌کارده‌هێندرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاکه بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رى کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاریگه‌رى خۆى هه‌یه". سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاى پایۆنیر به هاوڵاتى راگه‌یاند "ئێمه وه‌ک کۆمپانیاى دروستکردنى ده‌رمان به پێویستمان زانى وه‌ک هه‌موو وڵاتانى دیکه ئه‌و ده‌رمانه که ده‌توانێت هاوکارى چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا بێت ئێمه‌ش له وڵاتى خۆماندا دروستى بکه‌ینه‌وه و بیبه‌خشینه توشبوه‌کان وه‌ک پاڵپشتیه‌ک بۆ چاکبونه‌وه‌یان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد زیاتر له برى 250هه‌زار پاکه‌ت له‌و دوو جۆره ده‌رمانه به بێ به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراون و وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى نیشانه‌کان که دواجار کاریگه‌رى له زوو چاکبونه‌وه‌ى توشبوه‌که ده‌بێت. کۆمپانیاى پایۆنێر ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌کان له جیهاندا چاره‌سه‌رى نیه و ته‌نیا ڤاکسین ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌توانن هاوکاربن بۆ رێگریکردن، وتیشى:"هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رۆ کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا به هه‌ڵه گه‌یاندرا، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌م ده‌رمانانه که تایبه‌تن به نه‌خۆشه‌کانى مه‌لاریا له‌ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کان زانراوه سودى ده‌بێت بۆ پاڵپشتى تا به‌م رێگه‌یه خه‌ڵک له‌و رێژه‌ى زۆره‌ى گیان له‌ده‌ستدان که‌متر بکه‌ینه‌وه". جگه له‌و دودو ده‌رمانه ده‌رمانى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار و ئه‌و ده‌رمانانه‌ى وه‌ک ئاو هه‌ڵده‌واسرێت بۆ نه‌خۆش بۆ که‌مکرنه‌دوه‌ى ئازار و خواردن واته" ئێمه چوار ده‌رمانمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و عێراق،" ئه‌و ده‌رمانه تائێستاش بۆ توشبوانى ئاستى یه‌که‌م و دووه‌مى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ردوو ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) ته‌نها پاڵپشتى بوون بۆ توشبوانى کۆرۆنا و له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌کارهێنراوه‌و سودى لێوه‌رگیراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌ئێستادا به‌شێک له وڵاتانى جیهان له پرۆتۆکۆڵه‌کانیاندا ئه‌و دوو ده‌رمانه‌یان ده‌رهێناوه و چونکه سود وزیانه‌کانى ئه‌و ده‌رمانانه هێشتا له‌ژێر تاقیکردنه‌وه‌ادیه، به‌ڵام به‌شێک له‌وڵاتان به‌کارى ده‌هێنن، له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنین". له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، پارێزگارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ده‌رمانى پایۆنیر ناوى دوو ده‌رمانیان راگه‌یاند که ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت و دروست ده‌کرێت. ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌و توشبوانه به‌کارده‌هێنرێت که له‌سه‌ره‌تاى قۆناغى توشبوندان "ئه‌و کاته‌ى ڤایرۆسه‌که کارده‌کاته سه‌ر سییه‌کانى مرۆڤ ئه‌م ده‌رمانه کاریگه‌رى زۆر که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌هه‌موو دنیادا وه‌ک جۆرێک له چاره‌سه‌ر ئه‌و دوو ده‌رمانه به‌کارده‌هێنرێت و بۆیه لێره‌ش تائێستاش به‌کارده‌هێنرێت".
هاوڵاتى چه‌کداره‌کانى میلیشیاى حزبوڵاى عێراقى دوای ئازادکردنیان وێنه‌کانی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان خسته‌ژێر پێیان و ژماره‌یه‌کیشیان سووتاند. شه‌وی رابردوو ئه‌و چه‌کدارانه‌ی میلیشیاى حزبوڵاى عێراقى ئازادکران که شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێکى تایبه‌تى هێزه‌کانى دژه تیرۆرى له ناوچه‌ى دۆره ده‌ستگیرکران. دوای ئازادکردنیان له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وێنه‌کانی ناوبراویان خسته‌ژێر پێیان و ژماره‌یه‌کیشیان سووتاند. چه‌کداره‌کان تۆمه‌تباربوون به‌وه‌ى پلانیان بۆ هێرشه‌کردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌کان و به تایبه‌تیش باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا داناوه. میلیشیاى حزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ى دادگاییکردنى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى کرد ئه‌ویش به هۆى ئه‌وه‌ى به‌ر فه‌رمانى راسته‌وخۆى کازمى ئۆپه‌راسیۆنى ده‌ستگیرکردنى چه‌کداره‌کانى ئه‌نجام دراوه.
هاوڵاتى فڕۆکەکانی تورکیا لە زاخۆ گوندی چیای شاقۆلێیان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە گوندەکانی باتیڤا و دەرکار بەردەوامە. شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە گوندەکانی باتیفا و دەرکاری بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون. بەپێی زانیارییەکان لە هەندێک ناوچە سوپای تورکیا 30 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە. درەنگانی شەوی 2020/06/17 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"دا هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). هەروەها شەوی 2020/06/15 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتیبوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە رێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە. رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه.
هاوڵاتى وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند بریاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق به نه‌بوو داده‌نرێت ناتوانین له رۆژنامه‌ى وەقائیع بڵاویبکه‌ینه‌وه چونکه ئه‌وه ده‌بێته مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان. فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان وەڵامی بڕیاری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر و رایگه‌یاند بەپێ یاسا بە "بە بڕیارێکی نەبوو دادەنرێت و بەپێی یاسای بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە ناشێت و بڵاوکردنەوەی بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوانەی باسکران دەبێتە مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی و سیستەمی سیاسی هەرێم. هەروەها لەسەر وەزارەتی داد بەسەرپێچی لە رێسای گشتی و حکومەکانی یاسا تۆماردەکرێت." لە 7ـی مانگی ئایار بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا. دواتر رۆژی 15-6-2020 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە. لە نووسراوەکەدا سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان هاتووە "بڕیاری بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ژمارە 37 کە لە 14-06-2020 ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و وێنەیەکی دراوەتە وەزارەتی داد بۆ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان)، بەداخەوە کە بە بەڕێزتانی رادەگەیێنین کە داوای لێبووردن دەکەین و ناتوانین بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبکەینەوە". لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان "پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی (سلم التدرج القانونی) دەرچووە" و هەروەها "رای جەنابتان" نەبوونی سەرچاوەی تانەلێدان لە یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی یان سەرۆکی پەرلەمان ناکاتە جێگرەوەی و دەسەڵات و تایبەتمەندی چاودێری لەسەر یاسا دەرچوو لە پەرلەمانی پێنادات. بێ لەبەرچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی تەشریعکردنی هەر یاسایەک یان بڕیارێک. رۆژی دووشەممە 29-6-2020 نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشووى ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 كه بڕیارمان به نووسراوى ژماره (37 له 14/6/2020) واژۆكراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نووسراوى ژماره (4/3/1001 له 25/6/2020) ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قائیعى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردن.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن گه‌یشتۆته سه‌رو 200که‌س و گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناویاندا تۆمارکراوه. وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌کات ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه". محه‌مه‌د قادر ئاماژە بەوەش دەدات "زیاتر لە 50 تووشبوو هەیە کە پێویستیان بە ئۆکسجینە، چەندین تووشبوو هەن کە نیشانەکانی بە مامناوەند گرتووە وەکو تەنگەنەفەسی و کۆکە و بەرزی پلەی گەرمی، ئەمانە لەسەر چارەسەر تا راددەیەکی باشتر دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن". هاوڵاتى: له‌ئێستادا دۆخى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا له‌چ ئاستێکدایه؟ محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا بارودۆخه‌که خراپه و وه‌ک وه‌زاره‌ت پێشبینى ده‌که‌ین هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، که ته‌نیا هاوڵاتى خۆى ده‌توانێت رێ له‌وه بگرێت. ئاماژەی بەوەشكرد: "مەترسی ڤایرۆسەكە لە تووشبووە بێ نیشانەكان دایە، چونكە جگە لەوانەی دەستنیشان دەكرێت، بێگومان چەندین دیكەی تووشبوو ھەن، كە نیشانەیان نییە، ئەمانەی كە نیشانەیان نییە دیار نین و خەڵكی دیكە تووش دەكەن، بێ ئەوەی ھەستی پێبكرێت، بۆیە ئێمە پێمانوایە ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات لە كارەساتێكی گەورە نزیك دەبینەوە". هاوڵاتى: له‌ئێستادا کێشه‌ى که‌مى ئامێرى پزیشکى و که‌ره‌سته‌ى پزیشکیمان نیه؟ محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا کێشه‌مان نییه ده‌توانین به‌پێى پێیوست که‌ره‌سته ى پزیشکى دابین بکه‌ین بۆ توشبوه‌کان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و وا‌بکات له کۆنترۆڵى ئێمه ده‌ربچێت، ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن و بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه که ئه‌مه زۆرى نه‌ماوه و ئه‌مه‌یه خه‌مى ئێمه که ته‌نیا رێگریکردن له‌م بارودۆخه‌ش به خودى هاوڵاتى خۆى ده‌کرێت و له‌ده‌ست ئێمه‌دا نه‌ماوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى. هاوڵاتى: ژماره‌ى توشبوونى پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى گه‌یشتۆته چه‌ند و ئایا کێشه‌ى که‌مى کارمه‌ند و پزیشک نیه له نه‌خۆشخانه‌کاندا؟ محه‌مه‌د قادر: ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن له 200 حاڵه‌ت تێپه‌ریوه و به‌رده‌وام زیاتریش ده‌بێت، به‌داخه‌وه یه‌ک دوو حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناو کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و شۆفێرى ته‌ندروستى تۆمارکراوه. که ئه‌مانه سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت. هاوڵاتى: ماوه‌یه‌که باس له ڤاکسینێک ده‌کرێت له روسیا که عێراق ده‌یهێنێته وڵاتى بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا گونجاوه؟ محه‌مه‌د قادر: ئه‌و ده‌رمانه‌ى که له وڵاتى روسیاوه دێت ڤاکسین نیه و دژه ڤایرۆسه که روسیا پێشتر بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆس به‌کارهاتووه و سودى هه‌بوه و ئێستاش له‌سه‌ر کۆرۆنا تاقیکردۆته‌وه و ده‌رئه‌نجامى ئیجابى هه‌بووه. رونیکرده‌وه ووتى" ئه‌م ده‌رمانه به‌م زووانه ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به عێراقیش ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌میشه به یه‌که‌وه بین و له پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌ریه‌کان هه‌میشه له‌یه‌که‌وه نزیک بین، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى پزیشکیه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و کوالیتیه‌که‌ى باش بێت و کوالیتبه‌که‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ندبێت و دوو مادده‌ى چالاکى تێدابێت ئه‌وکات لاى خۆمان په‌سه‌نه ده‌کرێت. هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانتان هه‌یه ئه‌و ڤاکسینه بهێنرێته هه‌رێم جا له‌رێگه‌ى هاورده‌کردنه‌وه بێت یان به‌رهه‌م هێنانى له‌ناوخۆدا؟ محه‌مه‌د قادر: وه‌ک داواى فه‌رمى داوامان نه‌کردووه له‌هیچ کۆمپانیایه‌ک که ئه‌و ده‌رمانه‌ى روسیا به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ ئێمه ئه‌م ده‌رمانه لێره دابین بکرێت چ له‌رێگه‌ى کۆمپانیاوه بێت یان له رێگه‌ى حکومه‌ته‌وه بێت به‌رهه‌م هێنان بێت یان کرین بێت، یان هاورده‌کردن بێت، بۆیه ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه له‌کاتێ:دا ده‌رمانه‌که په‌سه‌ندکرا ئه‌وا به‌و کوالیتیه‌ى که کوالیتى کۆنترۆل په‌سه‌ندى ده‌کات جا به‌هه‌ر شێوازێک بگاته ده‌ستمان ئێمه به‌کاریده‌هێنیین ته‌نیا گرنگى له کوالیتیه‌که‌یدایه. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 904 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە هەزار و 767 چارەسەرکراون 200 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها تاوەکو ئیستا سێ هەزار و 937 کەس لە نەخۆشخانەکاندا ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.