یه‌کێتى و گۆران کار له‌سه‌ر چاکسازى و لامه‌رکه‌زیه‌ت ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

یەکێتی و گۆڕان رایانگەیاند، جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی دەکەنەوە لە هەموو سێکتەرەکاندا بە تایبەت داهاتی نەوت  و له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌که‌وه‌ کار بۆ پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیه‌تى پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌ن.

ئەمرۆ چوارشەممە ١-٧-٢٠٢٠، یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

سۆران جەمال تاهیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند:" ئامانجی سەردانەکەمان بۆ لای لایەنەکانی هەرێم بۆ چاککردنی رەوشی هەرێمە، بۆیە دەبێت پێکەوە قەیرانەکانی هەرێم تێپەڕێنین، رێککەوتنەکان لەگەڵ لایەنەکان چالاکتر دەکەین، چونکە کوردستان بە هەموو لایەنەکان چاکدەکرێت".

سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوودا لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە و پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا.

راشیگەیاند:" ئامانجمان لە چاکسازی بوونی شەفافیەتە لە داهاتی نەوت، چاکسازی تەنها بریتی نییە لە دەستبردن بۆ قوتی خەڵک، دەبێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت.

هەر لە کۆنگرەکەدا دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند:" هەموو لایەک هاوڕاین لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی، داهاتەکان زیاترن بەڵام نایەنەوە خەزێنەی حکومەت".

وتیشی:" لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر حکومەتی خۆجێی و لامەرکەزی سلێمانی".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار