که‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێک له‌ ئێران 33 که‌س ده‌کاته‌ قوربانى

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند لە رووداوی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینی ناوەندی دەرمانی سینا بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی زۆر، 19 کەس گیانیان لەدەستدا و 14ی دیکەش بریندار بوون.

جەلال مەلەکی، وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی تاران ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌، 1ىته‌مموزى 2020  رایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 15 ژن و چوار پیاون و زۆرترینی ئەو کەسانە کارمەندی پزیشکین، کە لەوکاتەدا لە ژووری نەشتەرگەریدا بوون و ئەوانی دیکە کەسانی سەردانکەری ناوەندە پزیشکییەکە بوون.

هەروەها بە گوێرەی لێدوانی وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی تاران، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە 20 کەسیان لە ئاگری تەقینەوەکە رزگارکردووە. 

داواکاری گشتیی تاران هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی بۆ تەقینەوەی سێ بوتڵی ئۆکسیجن لە ژووری نەشتەرگەری گەڕاندووەتەوە.

پەیمان سابریان، وتەبێژی ناوەندی فریاکەوتنی تاران گوتوویەتی، هەرچەند ئاگر و تەقینەوەکە لە ژێرزەمینی ناوەندەکە کەوتووەتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی و زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە لە نهۆمی چوارەم و پێنجەمی باڵەخانەکەدا بوون.

بە وتەی سابریان حەوت لە بریندارەکان چارەسەرکراون و رەوانەی ماڵەوە کراون و حەوت برینداریش لە نەخۆشخانەی تەجریش خەوێنراون و 20 کەس کە لە شوێنی رووداوەکە گیریانخواردبوو رزگارکراون.

لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەکە بەردەوامە، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا راگەیێنراوە دزەکردنی گاز و شۆرتی کارەبایە.

حەمید رەزا گودەرزی، جێگری پارێزگاری تاران بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، لە بوتڵە گازەکانەوە گاز دزەی کردووەتە دەرەوە و دواتر ئاگر کەوتووەتەوە و تەقیونەتەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار