داهاتى نه‌وتى عێراق نزیکه‌ى سێ ملیار دۆلار بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگێکى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى ئاشکراکرد 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووه که‌برى 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردوه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌مموزى 2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "مانگی حوزه‌یران 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه كۆی داهاته‌كه‌شی زیاتر له 2 ملیار و 861 ملیۆن و 140 هه‌زار دۆلار بووه".
عاسم جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژانه 2 ملیۆن 816 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و تێكڕا به‌رمیلێك نه‌وت به 33.86 دۆلار فرۆشراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و بڕه نه‌وته 81 ملیۆن و 7 هه‌زار و 675 به‌رمیلی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و 3 ملیۆن و 482 هه‌زار و 519 به‌رمیلیش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
راشیگه‌یاند كه رۆژانه 2 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه هه‌نارده‌كراوه و 116 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده‌كراوه.
