پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى ئاماده‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى پارێزگاى سلێمانی، ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کاره‌کانى ته‌واوبووه و ئێستا ئاماده‌یه، و ده‌شڵێت" له‌داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان به‌شى پارێزگاى سلێمانمان داوا کردووه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌رزان محه‌ممه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانی، رایگه‌یاند "ڕه‌شنووسى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان ئاماده‌یه و ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ری، دواتریش ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هیوادارن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌که ڕه‌تنه‌کاته‌وه، چونکه ڕێککه‌وتنى لایه‌نه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان کراوه، "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش یارمه‌تیده‌رى حکومه‌ت ده‌بێت نه‌ک جیاکردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌تیشیبکاته‌وه ئێمه ناتوانین بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین".
سه‌باره‌ت به داهاتیى ئه‌و خاڵه سنووریانه‌ى له هه‌رێمى کوردستانن، به‌رزان محه‌ممه‌د ڕایگه‌یاند، خاڵه سنوورییه‌کان پرسى فیدراڵین و تا ئێستا هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر داهاته‌که‌ى ڕێکنه‌که‌وتوون به‌ڵام "بێگومان ئه‌و پشکه‌ى به‌ر پارێزگاکان ده‌که‌وێت داوامان کردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که ڕاوێژ به ژماره‌یه‌ک له که‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ ده‌کرێت و ڕه‌شنووسه‌که‌یان ده‌خرێته‌به‌رده‌م، "لایه‌نه‌کانى به‌شدار له کابینه‌ى حکوومه‌ت ڕه‌شنووشى پڕۆژه‌که‌یان ئاڕاسته ده‌کرێت بۆ خستنه‌ڕووى سه‌رنج و تێبینییه‌کانیان".
پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى له ماوه‌ى 50 ڕۆژدا ته‌واوکراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 170 به‌رپرسى کارگێڕى و دارایى پارێزگاى سلێمانى ڕاوێژیان پێکراوه.
ڕاسپێردراوى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆکیشه‌وه کردووه ئه‌وانیش پشتگیرى ده‌که‌ن و لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان به‌باش ده‌زانن، به‌ڵام به‌هۆى دۆخى ته‌ندروستیى و ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌مانتوانى سه‌ردانى مه‌یدانى بکه‌ین و له‌گه‌ڵیان کۆببینه‌وه.
