کۆمپانیاى پایۆنیرله‌سلێمانى : هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رى کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
هه‌ردوو ده‌رمانى ( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى پایۆنیر له سلێمانى به‌رهه‌مهێندرا بۆ چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا به‌کارده‌هێندرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاکه بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رى کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاریگه‌رى خۆى هه‌یه".
سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاى پایۆنیر به هاوڵاتى راگه‌یاند "ئێمه وه‌ک کۆمپانیاى دروستکردنى ده‌رمان به پێویستمان زانى وه‌ک هه‌موو وڵاتانى دیکه ئه‌و ده‌رمانه که ده‌توانێت هاوکارى چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا بێت ئێمه‌ش له وڵاتى خۆماندا دروستى بکه‌ینه‌وه و بیبه‌خشینه توشبوه‌کان وه‌ک پاڵپشتیه‌ک بۆ چاکبونه‌وه‌یان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد زیاتر له برى 250هه‌زار پاکه‌ت له‌و دوو جۆره ده‌رمانه به بێ به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراون و وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى نیشانه‌کان که دواجار کاریگه‌رى له زوو چاکبونه‌وه‌ى توشبوه‌که ده‌بێت.
کۆمپانیاى پایۆنێر ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌کان له جیهاندا چاره‌سه‌رى نیه و ته‌نیا ڤاکسین ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌توانن هاوکاربن بۆ رێگریکردن، وتیشى:"هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رۆ کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا به هه‌ڵه گه‌یاندرا، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌م ده‌رمانانه که تایبه‌تن به نه‌خۆشه‌کانى مه‌لاریا له‌ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کان زانراوه سودى ده‌بێت بۆ پاڵپشتى تا به‌م رێگه‌یه خه‌ڵک له‌و رێژه‌ى زۆره‌ى گیان له‌ده‌ستدان که‌متر بکه‌ینه‌وه".
جگه له‌و دودو ده‌رمانه ده‌رمانى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار و ئه‌و ده‌رمانانه‌ى وه‌ک ئاو هه‌ڵده‌واسرێت بۆ نه‌خۆش بۆ که‌مکرنه‌دوه‌ى ئازار و خواردن واته" ئێمه چوار ده‌رمانمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و عێراق،" ئه‌و ده‌رمانه تائێستاش بۆ توشبوانى ئاستى یه‌که‌م و دووه‌مى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ردوو ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) ته‌نها پاڵپشتى بوون بۆ توشبوانى کۆرۆنا و له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌کارهێنراوه‌و سودى لێوه‌رگیراوه.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌ئێستادا به‌شێک له وڵاتانى جیهان له پرۆتۆکۆڵه‌کانیاندا ئه‌و دوو ده‌رمانه‌یان ده‌رهێناوه و چونکه سود وزیانه‌کانى ئه‌و ده‌رمانانه هێشتا له‌ژێر تاقیکردنه‌وه‌ادیه، به‌ڵام به‌شێک له‌وڵاتان به‌کارى ده‌هێنن، له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنین".
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، پارێزگارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ده‌رمانى پایۆنیر ناوى دوو ده‌رمانیان راگه‌یاند که ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت و دروست ده‌کرێت.
ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌و توشبوانه به‌کارده‌هێنرێت که له‌سه‌ره‌تاى قۆناغى توشبوندان "ئه‌و کاته‌ى ڤایرۆسه‌که کارده‌کاته سه‌ر سییه‌کانى مرۆڤ ئه‌م ده‌رمانه کاریگه‌رى زۆر که‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌هه‌موو دنیادا وه‌ک جۆرێک له چاره‌سه‌ر ئه‌و دوو ده‌رمانه به‌کارده‌هێنرێت و بۆیه لێره‌ش تائێستاش به‌کارده‌هێنرێت".