هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران له کرێى باچ و کرێى دوو مانگى کرێنشینان خۆشده‌بێت وه‌ک هاوکاریه‌ک که‌به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه هاوڵاتیان نه‌یانتوانیوه کار بکه‌ن. وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 2ته‌مموزى 2020 رایگه‌یاندووه" بڕیاردرا بە لێخۆشبونی باج و كرێی دو مانگی بەهۆی رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كرێچییەكانی حكومەت دەركرد. لەو نوسراوەدا ئەمڕۆ ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری کراوە، ماوەی چالاکی بۆ بەدەستهێنانی داهات کە دەکەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەمو جۆرەکانییەوە بەمشێوەیەی خوارەوە پۆلێنكردوە. 1. خانوبەرەی میری جێبەجێکردنی بڕگەی 1 و 2 بە بڕیاری ژمارەی 51 لە 05-05-2020ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبونی کرێ و سودی دواکەوتنی کرێچییەکانی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانوبەرەی میری بۆ ماوەی 2 مانگ بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 11-05-2020 کە لەو ماوەیە نەیانتوانیوە بەشێوەی ئاسایی موڵکەکان بەکاربهێنن. 2. سەبارەت بە وەرگرتنی باج بەمشێوەیە دەبێت: - بەخشینی باجدەران لە سزا و سودی دواکەوتن لە باجدان بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەر ماوەکە کەوتبێتە نێوان 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020. - درێژکردنەوەی ماوەی دانی قیست بۆ ماوەی دو مانگ بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020. - درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی راپۆرتی باجی لێبڕینی راستەوخۆ بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی دەرچوە. - سەرجەم ماوە یاساییەکانی پابەندبونی باجدەر بە رێکارەکانی باج بۆ ماوەی دو مانگ لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 3. سەبارەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان و خانوبەرە بەمشێوەیە دەبێت: - باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان پێویستە لەکاتی خەمڵاندنی باجدەران بۆ ساڵی 2020 ی دارایی رەچاوی وەستانی چالاکییەکان بکەن بۆ ماوەی دو مانگ بەهۆی رەچاوی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 واتە ئەو ماوەیە خەمڵاندنیان بۆ ناکرێت. - باجی خانوبەرە - لەکاتی وەرگرتنی باجی خانوبەرە و زەوی دەبێ رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 دەستپێدەکات.
هاوڵاتى سوپای ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان دروستكردووه، كه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌خۆی ده‌گرێت. له‌و ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی دیكه‌ی له ناوچه‌ی تل كۆچه‌ر له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه دروستكردوه، بۆ به‌هێزكردنی زیاتر له سوریا و كۆنترۆڵكردنی زیاتری ناوچه نه‌وتییه‌كان. ئاژانسی هه‌واڵی سانا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 2ته‌مموزى 2020 رایگه‌یاندووه" سه‌ربازگه نوێكه‌ی ئه‌مریكا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌خۆی ده‌گرێت". ئه‌مریكا له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و دێره‌زور، كه چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتییان لێیه و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"دان، بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه، له‌كاتێكدا پێش هێرشه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره سورییه‌كان بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مریكا سه‌ربازه‌كانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌ت له ناوچه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، كشانده‌وه.
هاوڵاتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندەكانی بناری چیای گاره له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوكی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه. له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به سه‌ختی بۆردومانی گونده‌كانی بناری چیای گاره ده‌كه‌ن. بۆردومانه‌كه نزیكه له ره‌ز و باخی هاوڵاتییانه‌وه، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مه دووه‌م جاره له‌مڕۆدا بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان نازانرێت. درەنگانی شەوی 2020/06/17 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"دا هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). هەروەها شەوی 2020/06/15 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتیبوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە رێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە. رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق داوا لە لایەنە تایبەتمەندەكانی حكومەت دەكات لێكۆڵینەوە لە لێدوانێكی وەزیری پێشووی نەوت بكەن، كە وتبوی "هەرێمی كوردستان نەوت بۆ ئیسرائیل دەنێرێت". حازم خالیدی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 2ى ته‌مموزى2020 "داوا لە حكومەت و لایەنە چاودێریەكان و پسپۆڕە یاساییە تایبەتمەندەكان دەكات، لێكۆڵینەوە لە لێدوانێكی سامر غەزبان وەزیری پێشوی نەوتی عیراق بكەن". ئاماژەی بەوەشداوە، غەزبان باسی لەوەكردبو هەرێمی كوردستان نەوت دزەپێدەكات بۆ ئیسرائیل، هەروەها داواش دەكات وەزیری پێشوی نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت، چونكە لەوكاتەی لە پۆستەكەیدا بوە ئەو زانیاریانەی شاردوەتەوە. پەرلەمانتارەكەی عیراق ئەوەی رونكردوەتەوە، بەدواداچونی ئەو بابەتە و ئاشكراكردنی ئەنجامەكەی لە ئەستۆی وەزیری ئێستای نەوتە، هەروەها داواش لە لایەنەكانی لێكۆڵینەوە دەكات بەپێی ناوەڕۆكی یاداشتنامەیەكی دەستەی نەزاهە، كە رۆژی 31-12-2019 دەرچوە، لێكۆڵینەوە لە دەنگۆكانی بونی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت. دەشڵێت "بڕی زیانەكان بەهۆی رادەستنەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە 128 ملیار دۆلارە".
هاوڵاتى سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا، پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌دا ده‌كرێت و دامه‌زراوه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراون، مووچه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون رایگه‌یاند، ئه‌حكامی یاسای چاكسازی كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له ماوه‌ی رابردوو به تایبه‌تی له دوای یه‌كی نیسانه‌وه كۆمه‌ڵێك رێنمایی و په‌یكه‌ربه‌ندی و په‌یڕه‌وی سندوقی خانه‌نشینی ئاماده‌كراون و هه‌فته‌ی داهاتوو په‌سند ده‌كرێت و ئه‌و سندوقه داده‌مه‌زرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ خانه‌نشینی داده‌مه‌زرێت و دامه‌زراوه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌چێته‌وه چوارچێوه‌ی خانه‌نشینی گشتی. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، بۆ میدیاكانی نزیك له پارتی روونیشیكرده‌وه، لیستی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پاك ده‌كرێته‌وه و پێداچوونه‌وه به دۆسییه‌كانیان ده‌كرێت، هاوكات به گوێره‌ی رێنمایی ژماره 12ی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رجه‌م پله و مه‌رته‌به وه‌زیفییه‌كان كه به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌خشراون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌بڕدرێت. ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌یه‌ك كه له ژیانیان نه‌یانبینیوه ئه‌و خانه‌نشینیه‌یان ده‌بڕدرێت. له باره‌ی پرسی مووچه و ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه وتی: "ده‌زگای چاودێری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست به پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان ده‌كرێت و یه‌كه‌ی ژمێریاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و یه‌كه‌یه‌كی نوێ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داده‌مه‌زرێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆش په‌یڕه‌وێكی بۆ پاسه‌وانی ئاماده كردووه، ته‌واوی هێزه‌كانی پاسه‌وانی رێكده‌خرێنه‌وه و ئێستا په‌یڕه‌وه‌كه له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. بۆ ده‌رماڵه‌كانیش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه، كه رێكخراون و به گوێره‌ی رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".
هاوڵاتى فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا دەکات لەسەر ناکۆکییەکانیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی دەستوەردانەکانی لە لیبیا و هەروەها گەڕانی بەدوای سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش دەڵێت "رەنگە تورکیا سزابدەین". ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دانیشتنێکی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، رۆژی 13ی تەممووز، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی تورکیا دەکەن. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاندووە، رەنگە لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا سزای دیکە بەسەر تورکیادا بسەپێنێن. لودریان لە دانیشتنەکەدا وتوویەتی: ''لەسەر داوای ئێمە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە 13 تەممووز بەتایبەت لەسەر پرسی تورکیا دەبێت." ئاماژەی بەوەشداوە: ''رەنگە لە کۆبوونەوەکەدا سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنین، کە پێشتریش یەکێتیی ئەوروپا لەسەر گەڕان بە دوای سەرچاوەی وزە لە سنووری ئابووری قوبرس سزای تورکیایان داوە." لەسەر پرسی دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیا و هەروەها گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست ماوەیەکە ناکۆکی قووڵ کەوتووتە نێوان تورکیا و فەرەنسا. هەر لەسەر ئەم پرسەش، لە رابردوودا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن، چەندینجار بە تووندی لە دژی یەک لێدوانیان داوە. لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لەبارەی دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیا رایگەیاند، "یەکەم وڵات کە دەست لە کاروباری لیبیا وەردەدات، تورکیایە، هەروەها پێموایە ئێستا رێز لە هیچ یەک لەو بڕیارانە ناگرێت کە لە کۆنفرانسی بەرلین هەن". سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا: ''ئێستا تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان شەڕکەری جیهادیی لە سووریاوە بردووەتە لیبیا، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و هەروەها تاوانکارییە بۆ وڵاتێک پێی بگوترێت ئەندامی ناتۆ". پێشتر رۆژی دووشەممە 2020/06/22 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تونسییەکەی لە پاریس رایگەیاند، تورکیا یارییەکی مەترسیدار لە لیبیا دەکات و ئەوەشی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گوتووە. وتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کاتێکدان لە مانگی 11ی ساڵی 2019دا تورکیا و حکومەتی دانپێدانراوی لیبیا بە سەرۆکایەتیی فایز سەڕاج رێککەوتنێکیان لەسەر گەڕان بەدوای نەوتدا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست واژۆکرد. رێککەوتنەکە ناڕەزایی زۆری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەو رێککەوتنە هاوکێشەی شەڕی لە لیبیا گۆڕی و ئێستا حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لە پێشڕەویدایە و چاوی لەوەیە هەموو لیبیا بخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. فەرەنسا تورکیا بە پێشێلکردنی گەمارۆی چەک بۆ سەر لیبیا تۆمەتبار دەکات، کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەسەر لیبیادا سەپێندراوە. لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە دەستپێشخەری ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، کۆنفرانسێکی تایبەت بە لیبیا کرا. کە مەبەست لە کۆنفرانسەکە دەستپێکردنی قۆناغی سیاسی و گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست بوو لەو وڵاتە. لەدوای کۆتایی هاتنی کۆنفرانسەکە راوێژکاری ئەڵمانیا لەبارەی کۆنفرانسەکە رایگەیاند: "لەسەر پلانێکی گشتگیر رێککەوتین". هەریەک لە سەرۆکی تورکیا و رووسیا و فەرەنسا لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربوون. لەدوای رووخانی موعەممەر قەزافی لە ساڵی 2011، لیبیا بەسەر دوو حکومەتدا دابەشبووە: بەرەی رۆژئاوا و رۆژهەڵات. لەلایەن وڵاتانی بیانییەوە هەردوو حکومەتەکە پڕچەککراون و پشتیوانی دەکرێن. حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لەلایەن فایز سەراج سەرۆکایەتی دەکرێت و لە ناوچەکانی رۆژئاوای لیبیا حوکمڕانی دەکات و لەلایەن تورکیا، قەتەر و ئیتاڵیا پشتیوانی‌یان دەکرێت. ئەو حکومەتە بە حکومەتی ویفاقی نیشتمانی ناسراوە و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێداندراوە لە رۆژهەڵاتی لیبیا حکومەتێکی دیکە هەیە و بنکەی سەرەکیی لە شاری بنغازییە. ئەو حکومەتە لەلایەن سوپای نیشتمانیی لیبیاوە بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ خەلیفە حەفتەر دامەزراوە و لەلایەن هەریەک لە میسر، رووسیا، فەرەنسا، ئوردن و ئیماراتەوە پشتیوانی دەکرێت. رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا و سوپای نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە پەرەیانسەند، کاتێک سوپای خەلیفە حەفتەر هەوڵیدا تەرابلوسی پایتەختی وڵات لەژێر دەستی حکومەتی ویفاقدا دەربهێنێت، بەڵام لە ئایاری ئەمساڵدا حکومەتی ویفاق توانیی بە پشتیوانیی فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا بەرپەرچی هێرشەکەی سوپای نیشتمانیی لیبیا بداتەوە و ئێستا دوای پاڵپشتیی تورکیا هەڕەشەی گرتنەوەی تەواوی لیبیا دەکات.
شاناز حه‌سه‌ن جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی سێ کەسی دیکە ئەمڕۆ بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا. عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "ئەو سێ کەسە، دووانیان ئافرەتن و ئەوەی دیکەش پیاوە. تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵە و دانیشتووی سلێمانین". تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و 500 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون و، بو بەو سێ کەسەی ئەمڕۆش گیانیان لەدەستداوە، 185 کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا مردوون. ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی پەتاکە لە سلێمانی لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و بەشێکیشیان پێویستییان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکردە. پێشتر محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى " هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌کات ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه". محه‌مه‌د قادر ئاماژە بەوەش دەدات "زیاتر لە 50 تووشبوو هەیە کە پێویستیان بە ئۆکسجینە، چەندین تووشبوو هەن کە نیشانەکانی بە مامناوەند گرتووە وەکو تەنگەنەفەسی و کۆکە و بەرزی پلەی گەرمی، ئەمانە لەسەر چارەسەر تا راددەیەکی باشتر دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن".
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که پارتى هیچ کات ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات و له‌ده‌ستى تورکیادایه‌و ده‌شڵێت:" خه‌ڵک بووته قوربانى سیاسه‌ته مه‌ترسیداره‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕانیش وه‌ک هاوبه‌ش و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو له حکومه‌تدان و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه". وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:" هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه چوونى وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى". ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خه‌ده‌ماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن. هاوڵاتى: وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که ئاماده نین نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، به‌ڵام داهاتى نه‌وت ته‌سلیم ده‌که‌ن؟ پێتانوایه بۆچى؟ وشار عه‌بدوڵا: نیه‌تى راسته‌قینه‌ى پارتى ئه‌وه‌یه نه‌وت له‌به‌رده‌ستى خۆیاندا بمێێته‌وه، که ده‌زانن نرخى نه‌وت شکاوه و به داهاتى ناوخۆشه‌وه ناتوانن موچه بده‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌کو ته‌کتیک بۆ ماوه‌یه‌ک رێککه‌وتن بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌رزبووه‌وه که چاوه‌روان ده‌کرێت بۆ ساڵى داهاتوو به‌زربێته‌وه به‌تایبه‌تى تێچوى نه‌وتى سه‌خه‌رى زۆره، بۆیه شاره‌زایانى ئابوورى باسى ئه‌وه ده‌که‌ن له 2021 نه‌وتى برێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نزیکده‌بێته‌وه له سه‌د دۆلار. ئاسۆى لێکنزیبونه‌وه‌ى و رێککه‌وتن هه‌ولێرو به‌غدا نادییه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى ته‌نها به مه‌له‌فى نه‌وته‌وه هه‌یه که پارتى نایه‌وێت راده‌ستى بکات. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى. هاوڵاتى: وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى چوار جاره ده‌چێته به‌غدا، که پارتى نه‌وت راده‌ست ناکه‌ن وه‌فدى هه‌رێم که یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات بۆچى ده‌چێت؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ى یه‌کێتى و گۆڕانیش ده‌یکه‌ن بۆ کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى چ ئه‌وه‌ى یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و وه‌فده بۆ به‌غدا ده‌کات به‌هه‌موو شێوازێک پشتیوانى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یان کرد له‌راستیدا، شاگردییه‌کى به‌لاشى پارتییه، ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خه‌ده‌ماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى. هاوڵاتى: پێتانوایه یه‌کێکى دیکه له‌هۆکاره‌کانى رێککنه‌که‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندى به به‌رپرسانى حکومرانى عێراقه‌وه هه‌یه که چاوپۆشى له‌گه‌نده‌ڵى هه‌رێم ده‌که‌ن؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى عێراق که گه‌نده‌ڵن و بکه‌رى سیاسین که له 2004 تا ئێستا هه‌ولێرو به‌غدا له هاوئاوازیدا بن چاوپۆشیان له‌گه‌نده‌ڵى یه‌کترى کردووه، په‌یوه‌ندى رێککه‌وتن دوو ته‌به‌قه‌ى سیاسى هه‌ردوولاوه هه‌یه. ئێمه له په‌رله‌مانى عێراق داواى ئه‌وه‌مان کرد موچه بکرێته سیستمێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌موو عێراقدا له‌دابه‌شکردنیدا و که‌سێک له پله‌یه‌کدا له به‌سره چه‌ند موچه‌ى هه‌بێت له سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه بێت، حزبه‌کان دژى ئه‌وه‌ن و ده‌ڵێن قه‌واره‌ى هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه که ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نییه. هه‌رچى ده‌وائیرى فیدراڵى هه‌یه موچه‌که‌ى له به‌غداوه دێت، خۆیان ویستیان موچه‌ى که‌سوکارى ئه‌نفال و شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى بخه‌نه سه‌ربه‌غدا ئاساییى بوو، بۆیه فه‌زاى گشتى به‌تایبه‌تى تێکراى حزبه‌کانى کوردستان له خزمه‌تى پارتیدایه‌و هه‌رئه‌وه‌شه واى کردووه پارتى ئه‌وا سیاسه‌ت ده‌کات. کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نه‌وتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. هاوڵاتى: به‌ڵام بێجگه حزبه‌کان، په‌رله‌مانتارو نوێنه‌رانى یه‌کێتى و گۆڕانیش بێده‌نگ و تا راده‌یه‌ک به‌شێکیان ناره‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن؟ وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ده‌نگانه‌ى نارازین له بارودۆخى کوردستان ده‌نگى په‌رت و بڵاون، کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نارازین کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو هه‌ن که نارازین راسته ئۆپۆزسیۆنن، به‌ڵام سیاسه‌تى حزبه‌کانیان ده‌چێته‌وه جۆگه‌له‌که‌ى پارتى. هاوڵاتى: به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێم پێى راگه‌یاندم له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى هه‌رێم 22 دۆلارى ده‌روات بۆ تورکیا‌و کۆمپانیاکانى نه‌وت و خه‌رجى بۆرى نه‌وته‌که‌و شتى دیکه، ئه‌مه گه‌نده‌ڵى نییه؟ وشیار عه‌بدوڵا: له‌عێراقدا ته‌کلیفه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت 10 دۆلار که‌متره، له‌هه‌رێمى کوردستان که هه‌مان وڵاتدایه له‌سه‌رو 20 دۆلاره‌وه ئه‌مه بۆ خۆى شکستى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رده‌خات، مه‌له‌فى نه‌وت له کوردستانى عێراقدا به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه ، له ئاستى گشتیدا ئه‌وه‌ى رۆڵى سه‌ره‌کى ده‌بینێت تورکیا ئاراسته‌ى ده‌کات. کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نه‌وتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه. هاوڵاتى: ئایا خه‌ڵک بووه‌ته قوربانى؟ وشیار عه‌بدوڵا: خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه. له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌راندنى گۆڕان وتى (له‌ناو حکومه‌تداین، به‌ڵام له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا نین)، واتا ده‌سه‌ڵاتیان نییه. شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر داوام له قوباد تاڵه‌بانى کردووه نامه‌یه‌ک به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بنوسێت بۆ عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و نامه‌یه بنوسێت و ده‌سه‌ڵاتى نامه‌یه‌کى نییه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، چونکه پارتى به ئامانج نایه‌وێت بانک له سلێمانى و سنوره‌که‌ى بکرێته‌وه، چونکه بانک له کوێ بێت سه‌رمایه له‌وێیه. هاوڵاتى: چاره‌سه‌رى بنچینه‌یى و کۆنکرێتى بۆ ئه‌م دۆخه چییه؟ ئایا لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان چاره‌سه‌ره؟ وشیار عه‌بدوڵا: له 30 ساڵى رابردوو پارتى له لامه‌رکه‌زى تێنه‌گه‌شتووه‌و چاره‌سه‌رى راسته‌قینه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و غه‌دره جوگرافیه‌ى ئیداره‌ى له سنورى سلێمانى ده‌کرێت هه‌رێمى سلێمانیه، ئێمه دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانین، چونکه له‌راستیدا قه‌واره‌که ده‌ستورییه، له برى هه‌رێمێک با ببێت به دوو هه‌رێم، له‌به‌رئه‌وه تاکه چاره‌سه‌ر هه‌رێمى سلێمانیه و به مونه‌زه‌مى له سلێمانى ده‌کرێت، بزانه هه‌رچى ئه‌زمه‌ى دارایى هه‌یه له 2014 تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌کى سنورى هه‌ولێر و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌زمه‌یه‌ک رووده‌دات 100 مه‌ترییه‌که‌ى سلێمانى ده‌بێته قوربانى. هه‌رچه‌نده هێشتا یه‌کێتى جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نییه باسى هه‌رێمى سلێمانى بکات به‌راستى، ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى ئێستاى گۆرانیش ناچنه ژێربارى هه‌رێمى سلێمانى، به‌ڵام له‌یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنانه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا که ئارام سه‌عید له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیدا به ئاشکراده‌ڵێت "بروام به فیدڕاڵیه‌تى پارێزگاکان هه‌یه، که قه‌زییه‌که‌ى ده‌ستوریه و فیدراڵیه‌تى پارێزگاکانه که ئه‌مه ماده‌ده‌یه‌ى ده‌ستورییه".
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى پارتى و تورکیا ریسه‌که‌ى کردووه‌ته‌وه به خورى و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات و ده‌شڵێت:" نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن تورکیاوه ره‌هن کراوه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ده‌ستى هه‌رێمى کوردستان نه‌ماوه، کاتى خۆى پارتى نه‌وتى راده‌ستى تورکیا کردووه‌و رێککه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ کردووه، ئێستا تورکیا خاوه‌نى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، وتیشى:" چۆن دانه غازتوانى قه‌ره‌بووى 2 ملیار دۆلار له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت له‌برى ئه‌و ساڵانه‌ى که خه‌مڵاندوویه‌تى قازانج ده‌کات، تورکیاش قازانجى 50 ساڵ له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌نێت، که‌وته نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆته ره‌هن لاى تورکیا". "تورکیا مانگانه 117 ملیۆن دۆلارى له نه‌وتى هه‌رێم ده‌ست ده‌که‌وێت، که بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 9 دۆلار که‌متر ده‌دات، ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى بێت و نه‌وته‌که‌ى ره‌هن کردووه" ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم بۆیه ناتوانێت نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیم بکات تورکیا سکاڵاى یاسایى له له‌نده‌ن و سویسرایه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید باسى له‌وه‌شکرد که تورکیا یه‌کێک له ئه‌دنامانى لیژنه‌ى دارایى بینیبوو" ئێمه ئاماده‌ین پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم رابگرین، به مه‌رجێک حکومه‌تى عێراق ئه‌و سکاڵا یاساییه‌ى که دادگاى سی سى له پاریس کردوویه‌تى نێوده‌وڵه‌تى رایبگرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى:" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات ئه‌و قه‌رزه‌ى تورکیا که لاى هه‌رێمى کوردستانه له‌ده‌ستى ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته هه‌رزانه‌ى له‌ده‌ست ده‌چێت". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد ئه‌گه‌ر جیاوازى راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت و نه‌وتى حکومه‌تى عێراق بکه‌یت 9 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک جیاوازى هه‌یه"مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم 13 ملیۆن دۆلار نه‌وت ده‌فرۆشێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 9 دۆلار جیاوازى هه‌یه که 117 ملیۆن دۆلار ده‌کات که تورکیا قازانجى تێدا ده‌کات، بۆیه تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نییه هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى عێراق بکات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شکرد چوونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا "ته‌نها خۆ ماندووکردنه"، چونکه به‌بڕواى ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، حکومه‌تى عێراق ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت له حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها وتیشى:" عێراق تا ئێستا موچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى دابه‌ش نه‌کردووه و پاره‌ى لێ زیاد نییه بیداته هه‌رێم و کێشه بۆ خۆى دروست بکات". ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاردراوه، شاندى دانوستاندنکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه‌و ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن نه‌ک نه‌وت وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که شاندى حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى له‌گه‌ڵ شاندى حکومه‌تى عێراق باسى له بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌وت کردووه و "له ئایینده‌یه‌کى نزیکدا شانده‌که سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها به راشکاوى ئه‌وه‌ى خسته‌روو که " حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت، ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن، نه‌ک نه‌وت زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش به حکومه‌تى عێراق بدرێت له‌به‌رامبه‌ر دابینکردنى شایسته‌داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاردراوه، شاندى دانوستاندنکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه‌و ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن نه‌ک نه‌وت ده‌شڵێت:" دابه‌شکردنى مووچه به‌پێى تواناى حکومه‌ت ده‌بێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 یاساى چاکسازى چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت حکومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له چاکسازى و ئامانجى ئه‌م پرۆسه‌یه دادپه‌روه‌رییه. جووتیار عادل راشیگه‌یاند، "له‌سه‌ره‌تاوه که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه 34% بوو، به‌ڵام سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا پاره قه‌رزبکات بۆ ئه‌وه‌ى 21% بێت. ئه‌م رێژه‌یه‌ى ئێستاش به‌ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه". وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که شاندى حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى له‌گه‌ڵ شاندى حکومه‌تى عێراق باسى له بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌وت کردووه و "له ئایینده‌یه‌کى نزیکدا شانده‌که سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها به راشکاوى ئه‌وه‌ى خسته‌روو که " حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت، ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن، نه‌ک نه‌وت زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش به حکومه‌تى عێراق بدرێت له‌به‌رامبه‌ر دابینکردنى شایسته‌داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان". له‌باره‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان، جووتیار عادل رایگه‌یاند، "به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستمانه و حکومه‌ت هه‌یه‌تى ده‌بێت". داهاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له سێ سه‌رچاوه‌وه‌یه، فرۆشتنى نه‌وت، داهاتى ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ى له به‌غداوه ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمى کوردستان. جووتیار عادل باسى له‌وه‌کرد بۆ دابه‌شکردنى مووچه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌که‌ن که له‌و سێ سه‌رچاوه‌یه‌وه ده‌ستیان ده‌که‌وێت. وته‌بێژى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که"ئیراده‌یه‌کى به‌هێزى سیاسى هه‌یه و حکومه‌ت پاشگه‌زنابێته‌وه له پرۆسه‌ى چاکسازی".
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى پارێزگاى سلێمانی، ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کاره‌کانى ته‌واوبووه و ئێستا ئاماده‌یه، و ده‌شڵێت" له‌داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان به‌شى پارێزگاى سلێمانمان داوا کردووه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌رزان محه‌ممه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانی، رایگه‌یاند "ڕه‌شنووسى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان ئاماده‌یه و ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ری، دواتریش ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هیوادارن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌که ڕه‌تنه‌کاته‌وه، چونکه ڕێککه‌وتنى لایه‌نه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان کراوه، "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش یارمه‌تیده‌رى حکومه‌ت ده‌بێت نه‌ک جیاکردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌تیشیبکاته‌وه ئێمه ناتوانین بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین". سه‌باره‌ت به داهاتیى ئه‌و خاڵه سنووریانه‌ى له هه‌رێمى کوردستانن، به‌رزان محه‌ممه‌د ڕایگه‌یاند، خاڵه سنوورییه‌کان پرسى فیدراڵین و تا ئێستا هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر داهاته‌که‌ى ڕێکنه‌که‌وتوون به‌ڵام "بێگومان ئه‌و پشکه‌ى به‌ر پارێزگاکان ده‌که‌وێت داوامان کردووه". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که ڕاوێژ به ژماره‌یه‌ک له که‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ ده‌کرێت و ڕه‌شنووسه‌که‌یان ده‌خرێته‌به‌رده‌م، "لایه‌نه‌کانى به‌شدار له کابینه‌ى حکوومه‌ت ڕه‌شنووشى پڕۆژه‌که‌یان ئاڕاسته ده‌کرێت بۆ خستنه‌ڕووى سه‌رنج و تێبینییه‌کانیان". پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى له ماوه‌ى 50 ڕۆژدا ته‌واوکراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 170 به‌رپرسى کارگێڕى و دارایى پارێزگاى سلێمانى ڕاوێژیان پێکراوه. ڕاسپێردراوى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆکیشه‌وه کردووه ئه‌وانیش پشتگیرى ده‌که‌ن و لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان به‌باش ده‌زانن، به‌ڵام به‌هۆى دۆخى ته‌ندروستیى و ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌مانتوانى سه‌ردانى مه‌یدانى بکه‌ین و له‌گه‌ڵیان کۆببینه‌وه.
هاوڵاتى یەکێتی و گۆڕان رایانگەیاند، جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی دەکەنەوە لە هەموو سێکتەرەکاندا بە تایبەت داهاتی نەوت و له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌که‌وه کار بۆ پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیه‌تى پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌ن. ئەمرۆ چوارشەممە ١-٧-٢٠٢٠، یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا. سۆران جەمال تاهیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند:" ئامانجی سەردانەکەمان بۆ لای لایەنەکانی هەرێم بۆ چاککردنی رەوشی هەرێمە، بۆیە دەبێت پێکەوە قەیرانەکانی هەرێم تێپەڕێنین، رێککەوتنەکان لەگەڵ لایەنەکان چالاک‌تر دەکەین، چونکە کوردستان بە هەموو لایەنەکان چاکدەکرێت". سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوودا لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە و پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا. راشیگەیاند:" ئامانجمان لە چاکسازی بوونی شەفافیەتە لە داهاتی نەوت، چاکسازی تەنها بریتی نییە لە دەستبردن بۆ قوتی خەڵک، دەبێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت. هەر لە کۆنگرەکەدا دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند:" هەموو لایەک هاوڕاین لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی، داهاتەکان زیاترن بەڵام نایەنەوە خەزێنەی حکومەت". وتیشی:" لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر حکومەتی خۆجێی و لامەرکەزی سلێمانی".
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 2ی ته‌مموزی 2020، مووچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: رۆژی پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەشدەکرێت. راشیگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی رێکخستنی میزانیەی نیوەی ساڵ لەلایەن بانکەکان مووچە دابەشناکرێت، بەڵام سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە. ئەو مووچەیەی کە حکومەتی هەرێم لە ئێستادا دابەشی دەکات، مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵە و هاوکات بەشێکیشی لێبڕاوە و مووچەی تەواو نییە. دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی ئەم مانگە، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21٪ مووچەی زۆرینەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە. نزیکەی 50 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگێکى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى ئاشکراکرد 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووه که‌برى 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردوه. عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌مموزى 2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "مانگی حوزه‌یران 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه كۆی داهاته‌كه‌شی زیاتر له 2 ملیار و 861 ملیۆن و 140 هه‌زار دۆلار بووه". عاسم جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژانه 2 ملیۆن 816 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و تێكڕا به‌رمیلێك نه‌وت به 33.86 دۆلار فرۆشراوه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و بڕه نه‌وته 81 ملیۆن و 7 هه‌زار و 675 به‌رمیلی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و 3 ملیۆن و 482 هه‌زار و 519 به‌رمیلیش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده‌كراوه. راشیگه‌یاند كه رۆژانه 2 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه هه‌نارده‌كراوه و 116 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده‌كراوه.
هاوڵاتى ئابووریناسێکی عێراقی رایگه‌یاند کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان لەلایەن حکومەتەوە زیاتر لە ملیۆنێک هەلی کار لە کەرتە جیاوازەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و بەڕێوەبردندا دەڕەخسێنێت ده‌ڵێت " حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی بیانخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی". حەیدەر فەرەج، ئابووریناسی عێراقی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 1ى ته‌مموزى 2020 راگەیاند " دەروازە سنوورییەکان شپرزەن و بەهۆی هاتنە ناوەوەی بەرهەمی بیانییەوە لە دەروازە سنوورییەکاندا بەبێ ئەوەی لەو دەروازانە رێکاری پێویست بۆ هاتنە ژوورەوەی بەرهەمە بیانییەکان بگیرێتەبەر، بەرهەمە ناوخۆییەکان ساخنابنەوە". ئەو ئابووریناسە باس لەوە دەکات کە دەبێت لە ئاستێکی باڵادا فەرمانی کۆنترۆڵکردنی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەربچێت و بڕیارەکەش لە سەرتاسەری دەروازە سنوورییەکانی عێراق جێبەجێ بکرێت. حەیدەر فەرەج پێیوایە لە ماوەی ساڵێکدا ئەگەر دەروازەکان بە باشی کۆنترۆڵ بکرێن، ملیۆنێک هەلی کار دەڕەخسێنرێت، بەڵام بە بەردەوامیدان بەو شێوازەی ئێستا هەنگاوێک ناچنە پێش بۆ برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی. هەروەها ئەو ئابووریناسە دەڵێت، بەرهەمە بیانییەکان بە نرخی 60٪ کەمتر لە بەرهەمی ناوخۆ هاوردە دەکرێن، ئەوەش تەنیا بۆ وێرانکردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامە و ئەجێندای هەندێک وڵاتە. حەیدەر فەرەج ئاماژە بەوە دەدات، 75٪ـی ئەو کاڵا و بەرهەمانەی دێنە نێو عێراق بەشێوەیەکی فەرمی و یاسایی بە دەروازە سنوورییەکاندا تێناپەڕن و باج و پشکنینیان بۆ ناکرێت، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ساخنەبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ و پەرەسەندنی گەندەڵی. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا بەڵێنیدا دەروازە سنوورییەکان رێکبخاتەوە و هەر 13 دەروازە فەرمییەکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە کۆنترۆڵ بکرێن و داهاتەکانیان بگەڕێنێتەوە گەنجینەی دەوڵەت. ئەحمەد مەلا تەلال، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا حکومەت رێوشوێنی تووند دەگرێتەبەر بەمەبەستی سەپاندنی شکۆی دەوڵەت بەسەر ئەو دەروازە سنوورییانەی کە بەرژەوەندخواز و مافیاکانی گەندەڵی تێکیانداون. وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئەو دەروازانە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتن و حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی بیانخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. ئەحمەد مەلا تەلال باسی لەوە کرد، سەرۆکوەزیران دوو هەفتەیە لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان لە کۆبوونەوەی بەردەوامدایە.