تەندروستی سلێمانی : سێ کەسی دیکە ئەمڕۆ بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی سێ کەسی دیکە ئەمڕۆ بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "ئەو سێ کەسە، دووانیان ئافرەتن و ئەوەی دیکەش پیاوە. تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵە و دانیشتووی سلێمانین".
تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و 500 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون و، بو بەو سێ کەسەی ئەمڕۆش گیانیان لەدەستداوە، 185 کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا مردوون.
ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی پەتاکە لە سلێمانی لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و بەشێکیشیان پێویستییان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکردە.
پێشتر محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى
" هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌کات ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه".
محه‌مه‌د قادر ئاماژە بەوەش دەدات "زیاتر لە 50 تووشبوو هەیە کە پێویستیان بە ئۆکسجینە، چەندین تووشبوو هەن کە نیشانەکانی بە مامناوەند گرتووە وەکو تەنگەنەفەسی و کۆکە و بەرزی پلەی گەرمی، ئەمانە لەسەر چارەسەر تا راددەیەکی باشتر دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن".
