وشیار عه‌بدوڵا: یه‌کێتى جورئه‌تى باسکردنى هه‌رێمى سلێمانى نییه‌و گۆڕانیش ناچێته ژێر باری
"خه‌ڵک بووته قوربانى سیاسه‌ته مه‌ترسیداره‌کانى پارتى... پارتیش نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا ناکات"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که پارتى هیچ کات ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات و له‌ده‌ستى تورکیادایه‌و ده‌شڵێت:" خه‌ڵک بووته قوربانى سیاسه‌ته مه‌ترسیداره‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕانیش وه‌ک هاوبه‌ش و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو له حکومه‌تدان و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه".
وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:" هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه چوونى وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى".
ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خه‌ده‌ماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن.
هاوڵاتى: وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که ئاماده نین نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، به‌ڵام داهاتى نه‌وت ته‌سلیم ده‌که‌ن؟ پێتانوایه بۆچى؟
وشار عه‌بدوڵا: نیه‌تى راسته‌قینه‌ى پارتى ئه‌وه‌یه نه‌وت له‌به‌رده‌ستى خۆیاندا بمێێته‌وه، که ده‌زانن نرخى نه‌وت شکاوه و به داهاتى ناوخۆشه‌وه ناتوانن موچه بده‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌کو ته‌کتیک بۆ ماوه‌یه‌ک رێککه‌وتن بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌رزبووه‌وه که چاوه‌روان ده‌کرێت بۆ ساڵى داهاتوو به‌زربێته‌وه به‌تایبه‌تى تێچوى نه‌وتى سه‌خه‌رى زۆره، بۆیه شاره‌زایانى ئابوورى باسى ئه‌وه ده‌که‌ن له 2021 نه‌وتى برێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نزیکده‌بێته‌وه له سه‌د دۆلار.
ئاسۆى لێکنزیبونه‌وه‌ى و رێککه‌وتن هه‌ولێرو به‌غدا نادییه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى ته‌نها به مه‌له‌فى نه‌وته‌وه هه‌یه که پارتى نایه‌وێت راده‌ستى بکات.
هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى.
هاوڵاتى: وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى چوار جاره ده‌چێته به‌غدا، که پارتى نه‌وت راده‌ست ناکه‌ن وه‌فدى هه‌رێم که یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات بۆچى ده‌چێت؟
وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ى یه‌کێتى و گۆڕانیش ده‌یکه‌ن بۆ کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى چ ئه‌وه‌ى یه‌کێتى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و وه‌فده بۆ به‌غدا ده‌کات به‌هه‌موو شێوازێک پشتیوانى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌یان کرد له‌راستیدا، شاگردییه‌کى به‌لاشى پارتییه، ئه‌وه‌ى واى کردووه حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستاندا که هه‌موو مه‌له‌فه هه‌ستیاره‌کان به‌ده‌ستى پارتیه‌وه بێت بریتییه له خه‌ده‌ماتى به‌لاشى قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیرى دارایى ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم، به گشتى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پارتى ده‌که‌ن.
هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که مه‌له‌فى نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه گرێى سه‌ره‌کى بۆ رێکنه‌که‌وتى عێراق و هه‌رێم دۆسیه‌ى نه‌وته، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره وه‌فدانه ناتوانن بگه‌نه بریارى کۆتایى.
هاوڵاتى: پێتانوایه یه‌کێکى دیکه له‌هۆکاره‌کانى رێککنه‌که‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندى به به‌رپرسانى حکومرانى عێراقه‌وه هه‌یه که چاوپۆشى له‌گه‌نده‌ڵى هه‌رێم ده‌که‌ن؟
وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى عێراق که گه‌نده‌ڵن و بکه‌رى سیاسین که له 2004 تا ئێستا هه‌ولێرو به‌غدا له هاوئاوازیدا بن چاوپۆشیان له‌گه‌نده‌ڵى یه‌کترى کردووه، په‌یوه‌ندى رێککه‌وتن دوو ته‌به‌قه‌ى سیاسى هه‌ردوولاوه هه‌یه.
ئێمه له په‌رله‌مانى عێراق داواى ئه‌وه‌مان کرد موچه بکرێته سیستمێکى مه‌رکه‌زى له‌هه‌موو عێراقدا له‌دابه‌شکردنیدا و که‌سێک له پله‌یه‌کدا له به‌سره چه‌ند موچه‌ى هه‌بێت له سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه بێت، حزبه‌کان دژى ئه‌وه‌ن و ده‌ڵێن قه‌واره‌ى هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه که ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نییه.
هه‌رچى ده‌وائیرى فیدراڵى هه‌یه موچه‌که‌ى له به‌غداوه دێت، خۆیان ویستیان موچه‌ى که‌سوکارى ئه‌نفال و شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى بخه‌نه سه‌ربه‌غدا ئاساییى بوو، بۆیه فه‌زاى گشتى به‌تایبه‌تى تێکراى حزبه‌کانى کوردستان له خزمه‌تى پارتیدایه‌و هه‌رئه‌وه‌شه واى کردووه پارتى ئه‌وا سیاسه‌ت ده‌کات.
کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نه‌وتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه.
هاوڵاتى: به‌ڵام بێجگه حزبه‌کان، په‌رله‌مانتارو نوێنه‌رانى یه‌کێتى و گۆڕانیش بێده‌نگ و تا راده‌یه‌ک به‌شێکیان ناره‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن؟
وشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و ده‌نگانه‌ى نارازین له بارودۆخى کوردستان ده‌نگى په‌رت و بڵاون، کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نارازین کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له‌ناو کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو هه‌ن که نارازین راسته ئۆپۆزسیۆنن، به‌ڵام سیاسه‌تى حزبه‌کانیان ده‌چێته‌وه جۆگه‌له‌که‌ى پارتى.
هاوڵاتى: به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێم پێى راگه‌یاندم له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى هه‌رێم 22 دۆلارى ده‌روات بۆ تورکیا‌و کۆمپانیاکانى نه‌وت و خه‌رجى بۆرى نه‌وته‌که‌و شتى دیکه، ئه‌مه گه‌نده‌ڵى نییه؟
وشیار عه‌بدوڵا: له‌عێراقدا ته‌کلیفه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت 10 دۆلار که‌متره، له‌هه‌رێمى کوردستان که هه‌مان وڵاتدایه له‌سه‌رو 20 دۆلاره‌وه ئه‌مه بۆ خۆى شکستى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رده‌خات، مه‌له‌فى نه‌وت له کوردستانى عێراقدا به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه ، له ئاستى گشتیدا ئه‌وه‌ى رۆڵى سه‌ره‌کى ده‌بینێت تورکیا ئاراسته‌ى ده‌کات.
کوردستان به‌راورد به حزبه‌کان له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و پارتیش له‌ده‌ستى تورکیادایه، واتا پارتى ئازاد نییه له مامه‌ڵه‌کردن له نه‌وتداو رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى به سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه.
خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه.
هاوڵاتى: ئایا خه‌ڵک بووه‌ته قوربانى؟
وشیار عه‌بدوڵا: خه‌ڵک بۆته قوربانى سیاسه‌ته‌کانى پارتى و سیاسه‌ته‌کانى پارتى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌شى واى کردووه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت سیاسه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕانه که وایان کردووه ببنه شه‌ریک و شاهیدێکى هیچ نه‌دیو، راسته له‌ناو حکومه‌تدان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌راندنى گۆڕان وتى (له‌ناو حکومه‌تداین، به‌ڵام له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا نین)، واتا ده‌سه‌ڵاتیان نییه.
شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر داوام له قوباد تاڵه‌بانى کردووه نامه‌یه‌ک به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بنوسێت بۆ عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و نامه‌یه بنوسێت و ده‌سه‌ڵاتى نامه‌یه‌کى نییه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، چونکه پارتى به ئامانج نایه‌وێت بانک له سلێمانى و سنوره‌که‌ى بکرێته‌وه، چونکه بانک له کوێ بێت سه‌رمایه له‌وێیه.
هاوڵاتى: چاره‌سه‌رى بنچینه‌یى و کۆنکرێتى بۆ ئه‌م دۆخه چییه؟ ئایا لامه‌رکه‌زى پارێزگاکان چاره‌سه‌ره؟
وشیار عه‌بدوڵا: له 30 ساڵى رابردوو پارتى له لامه‌رکه‌زى تێنه‌گه‌شتووه‌و چاره‌سه‌رى راسته‌قینه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و غه‌دره جوگرافیه‌ى ئیداره‌ى له سنورى سلێمانى ده‌کرێت هه‌رێمى سلێمانیه، ئێمه دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانین، چونکه له‌راستیدا قه‌واره‌که ده‌ستورییه، له برى هه‌رێمێک با ببێت به دوو هه‌رێم، له‌به‌رئه‌وه تاکه چاره‌سه‌ر هه‌رێمى سلێمانیه و به مونه‌زه‌مى له سلێمانى ده‌کرێت، بزانه هه‌رچى ئه‌زمه‌ى دارایى هه‌یه له 2014 تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌کى سنورى هه‌ولێر و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌زمه‌یه‌ک رووده‌دات 100 مه‌ترییه‌که‌ى سلێمانى ده‌بێته قوربانى.
هه‌رچه‌نده هێشتا یه‌کێتى جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نییه باسى هه‌رێمى سلێمانى بکات به‌راستى، ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ى ئێستاى گۆرانیش ناچنه ژێربارى هه‌رێمى سلێمانى، به‌ڵام له‌یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنانه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا که ئارام سه‌عید له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیدا به ئاشکراده‌ڵێت "بروام به فیدڕاڵیه‌تى پارێزگاکان هه‌یه، که قه‌زییه‌که‌ى ده‌ستوریه و فیدراڵیه‌تى پارێزگاکانه که ئه‌مه ماده‌ده‌یه‌ى ده‌ستورییه".