هاوڵاتى وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نەوە و ده‌ڵێت" تاوەکو 15ی تەممووزی 2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان دابه‌شدەکرێت". جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ته‌مموزى 2020 رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یێندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت". هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، تاوەکو 15ی تەممووزی 2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە و ده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌شدەکرێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه وه‌رده‌گرن. به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 5 و 6ی ته‌مموز، مووچەی وەزرارەتی كاروباری شەهیدان و کەس و کاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت. ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی سێشەممە 7ی ته‌مموز، وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت. هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە 8ی ته‌مموز، مووچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ك رۆژی پێنجشەممە 9ی ته‌مموز مووچەی وەزارەتی پەروەردە له ناوشار خەرج دەکرێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ شه‌ممه تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی گونده‌كانی سه‌ربه ناحیه‌ی كانی ماسێ له سنوری پارێزگای دهۆك کردۆته‌وه. تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی شارانێی له سنوری ناحیه‌ی كانی ماسێ له قه‌زای ئامێدیی سه‌ربه پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد. ناوچه بۆردومانكراوه‌كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و ناوچه‌یه‌كی سنورییه له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان. پێشوتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆیان بۆردومان کردوە و بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو گوندە سوتاون. لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە توركیا چەندینجار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێم بەبیانوی هەبونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامداوە.
هاوڵاتى سەرۆکی کۆریای باکوور رایگه‌یاند سەرکەوتنێکی پرشنگداریان بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەدەستهێناوە و دەڵێت" رێگرییان لە ڤایرۆسێکی زیانبەخش کردووە و دۆخی وڵاتەکەشی بە "سەقامگیر" ناودەبات. میدیاکانی وڵاتەکە رایدەگەیێنن هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، بەڵام بەهۆی رێگریی لە کاری رۆژناوانی و داخرانی کۆریای باکوور بەڕووی جیهاندا، نازانرێت کە ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی وڵاتەکەوە باسدەکرێن راستن یاخود نا. کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور دەڵێت، سەرکەوتنیان بەسەر کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی، بەهۆی دووربینیی لیژنەی ناوەندیی حیزبەکەیانەوە بووە. بەپێی میدیای فەرمی حکومەتی کۆریای باکوور، سەرۆکی وڵاتەکە هۆشداریی داوە لەوەی کە هەڵگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی بەشێوەیەکی خێرا و بەپەلە "دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی باوەڕپێنەکراو". هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کۆریای باکوور رێکاری تووندی گرتەبەر، سنوورەکانی داخستن و سەدان کەسی بیانیی لە پایتەختی وڵاتەکە کەرەنتین کرد، هەروەها دەیان هەزار هاووڵاتیی وڵاتەکەی کەرەنتین کرد و قوتابخانەکانیشی داخست، هەرچەندە ئێستا قوتابخانەکان کراونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوە لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە و پۆشینی ماسکیش ناچارییە. بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆریای باکوور تاوەکو ئێستا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا بۆ 922 کەس کراوە و ئەنجامی پشکنینی سەرجەمیان نەرێنی بووە. لە 30ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە وڵاتەکە بەتەواوی سنوورەکانی داخستووە و خەڵکێکی زۆر کەم دەتوانن بچنە نێو وڵاتەکە یاخود لێی بێنە دەرەوە.
هاوڵاتى وه‌زیرى په‌روه‌رده رایگه‌یاند پێویسته تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له‌کاتى خۆیدا که ده‌کاته 11ى ته‌مموز ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌نجامبدرێت. حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ته‌مموزى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "پێویسته تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له‌کاتى خۆیدا که ده‌کاته 11ى ته‌مموز ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌نجامبدرێت چونکه نازانرێت ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌ى کۆتایى دێت". راشیگەیاند، دەبێت قوتابخانەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن، دۆخی کۆرۆناش هەرچۆنێک بێت، تاقیکردنەوەکان هەر ئەنجام دەدرێن. ئاشکرایکرد، ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن و لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت. روونیشیکردەوە، دەبێت هەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت. بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە. هەروەها هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت. دووپاتیکردەوە، ئامانجمان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، داهاتووی قوتابیانە و هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەوەش کراوە. لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتووش، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، چاوەڕوانی رەوشی کۆرۆنا دەکەین و لە کاتی پێویست، بڕیار لەسەر چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی داهاتوو دەدەین. له‌دواى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا و راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پرۆسه‌ى خوێندیش راگیرا و دواى ماوه‌یه‌ک کۆتایى به خوێندنى ئه‌مساڵ هێنرا ته‌نیا قۆناغى 12ى ئاماده‌یى نه‌بێت که ده‌بێت تاقیکردنه‌وه‌کان ئه‌نجامبده‌ن
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و شه‌هیدان موچه وه‌رده‌گرن. و ئابورى ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ى ته‌مموزى 2020 خشته‌یه‌کى نوێى موچه‌ى راگه‌یاند که تا کۆتا رۆژى هه‌فته ته‌نیا دوو وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن. وەزارەتی دارایی ڕۆژی یەک شەممە و دووشەممە: مووچەی وەزارەتی شەهیدان / کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت ڕۆژی سێشەممە: مووچەی وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت رۆژی چوارشەممە: مووچەی وەزارەتی پەروەردە / دەرەوەی شار خەرج دەکرێت ڕۆژی پێنج شەممە : مووچەی وەزارەتی پەروەردە / ناوشار خەرج دەکرێت.
هاوڵاتى روسیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا 168 کەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و رێژەی گشتی مردن لەماوەی رابردوودا بەرزبوویەوە بۆ 10027 کەس. لە 24 کاتژمێری رابردوودا 6632 كه‌سی دیكە تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، بەم پێیە رێژەی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا لە 121 رۆژی رابردوودا بەرزبووە بۆ 674 ھەزار و 515 كه‌س. رووسیا لەریزبه‌ندی سێیەم دێت لەسەر ئاستی جیھان له رووی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا و بەرازیل، لەرووی ژمارەی گیان لەدەستدانیش لە پلەی یازدەمین دێت لەسەر ئاستی جیھان.
هاوڵاتى شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادری له‌ته‌مه‌نى 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. شێخ محەممەد ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە. لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەممەد تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کراوە.
هاوڵاتى لە 24 کاژێری رابردوودا لە ئەمریکا 57 هەزار و 683 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران کە زۆرترین ژمارەیە لەسەر ئاستی جیهان لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت. ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتیمانی نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەکان لە ئەمریکا هۆشداریدەدات کە زیادبوونی ئەمجارەی تووشبووانی کۆرۆنا "هەموو وڵاتەکەی خستووەتە مەترسییەوە". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە 2-7-2020 لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆناوەیە ئەوەشی بە "هەواڵێکی باش" ناوبرد. لە 24 کاژێری رابردوو 616 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی گیانلەدەستدان بۆ 132 هەزار و 101 کەس بەرزبووەوە ئێستا کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا دوو ملیۆن و 890 هەزار و 588 کەسن. دوێنێ هەینیش میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، Kimberly Guilfoyle کیمبێرلی گویڵفۆیل، هاوڕێ کچەکەی کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەوەش سێیەم کەسە لە کەسە نزیکەکانی ترەمپ تووشی کۆرۆنا بووبێت. ئەمڕۆ رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایە، بەهۆی ئەوەشەوە بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدەن لە کۆبوونەوەی خەڵک و ئاهەنگگێڕان. باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کرد، "با ئەم پشووە پێکەوە رووبەڕووی کۆرۆنا ببینەوە، خۆمان بپارێزین، ماسک ببەستین، دەستەکانمان بشۆرین و بە گوێی شارەزایانی تەندروستی بکەین". ئێستا کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتووەتە سەرووی 11 ملیۆن و 197 هەزار کەس و لەو ژمارەیەش 529 هەزار و 197 کەس گیانیان لەدەستداوە. هاوکات شەش ملیۆن و 345 هەزار و 230 کەس چاکبوونەتەوە.
هاوڵاتى رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی دەستکرد گه‌یشتە عێراق بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت بریار وایه به‌شێک له‌و ئامێرانه بۆ هه‌رێمى کوردستان بێت. ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند، رێكخراوەكە 300 ئامێری هه‌ناسه‌دان له گه‌نجیینه‌كانی دوبه‌ی بۆ عێراق دابینکردووە و پارەکەی دراوە، لەو ژمارەیەش 200 ئامێر گەیشتووەتە عێراق و بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت، لە رۆژانی داهاتووشدا، ئەو 100 ئامێرەی دیکە دەگات. نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه‌و ئامێرانه پێویستییان به بوتڵی ئۆكسجین نییه، به‌ڵكو له هه‌واوه ئۆكسجین دروست ده‌كەن.
هاوڵاتى به‌رپرسانى ئێران ھه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌نجامده‌رانى ھێرشه‌که‌ى سه‌ر بنکه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزى ئه‌سفه‌هان ده‌که‌ن که" هه‌رکه‌سێک تیوه‌گلابێت باچاوه‌وڕێى تۆڵه بێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 غولام ره‌زا جه‌لالی، سه‌رۆکى به‌رگرى شارستانى ئێران بۆ میدیاکانى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند:" ھه‌رکه‌سێک له ھێرشه‌که‌ى سه‌ر بنکه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزه‌وه تێوه‌گلابێت، با چاوه‌رێى تۆڵه بێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ھۆکار و ئه‌نجامده‌ره‌کانیشمان دۆزیوه‌ته‌وه و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا رایده‌گه‌نین. دوێنێ پێنج شه‌ممه، ئاگرێک له بنکه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزه‌وه که‌وته‌وه و باس کرا له‌رێگه‌ى ھێرشى ئینته‌رنێتیه‌وه بنکه‌که ته‌قێندرابێته‌وه. بنکه‌ى نه‌ته‌نز له پارێزگاى ئه‌سفه‌ھانه و یه‌کێکه له‌و بنکه ئه‌تۆمیانه‌ى ئێران، که له‌لایه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمییه‌وه چاودێرى ورد ده‌کرێت.
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕایگه‌یاند که چاودێرى هاتنى سوپاى عێراق بۆ سنوره‌کان ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" هێرشه‌کانى تورکیا زیادى کردووه". ئه‌مڕۆ 3ى ته‌موزى 2020 هه‌په‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات له دژى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى هه‌فتانین، گه‌ریلاکانیان دوێنێ پێنج شه‌ممه، چه‌ند چالاکییه‌کیان ئه‌نجامداوه و تیایدا سێ سه‌ربازى تورکیا کوژراون. هه‌روه‌ها له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌په‌گه راشیگه‌یاند"له 1ى ته‌موز هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به عێراق له ده‌ڤه‌رى که‌رێى سه‌ر به هه‌رێمى قه‌ڵاى شابانیک و ده‌رکاریێ باتوفا جێگیر کراون، ئه‌و هێزانه ڕایانگه‌یاندووه که بۆ ڕێگری‌کردن له پێشڕه‌ویه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌وێ جێگیر بوون، هه‌وڵى به‌م شێوه‌یه که هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیادیانکردووه گوماناویه". "هێزه‌کانمان چاودێرى دۆخى پاسه‌وانانى سنور ده‌که‌ن" "١ى ته‌موز هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به عێراق له ده‌ڤه‌رى که‌رێى سه‌ر به هه‌رێمى قه‌ڵاى شابانیک و ده‌رکاریێ باتوفا جێگیر کراون. ئه‌و هێزانه ڕایانگه‌یاندووه که بۆ ڕێگری‌کردن له پێشڕه‌ویه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌وێ جێگیر بوون. هه‌وڵى به‌م شێوه‌یه که هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیادیانکردووه گۆماناویه. هێزه‌کانمان چاودێرى دۆخى پاسه‌وانانى سنور ده‌که‌ن. تا دۆخه‌که به ته‌واوى ئاشکرا ده‌بێت، هێزه‌کانمان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن و دواتر به پێى ئه‌نجامه‌کان هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن. له شاخێ چالاکى سویقاست هێزه‌کانمان یه‌ژاستار له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید رزگار گه‌ڤه‌ڕدا ٣٠ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٩:٥٠ له هه‌رێمى کاتۆ خه‌لیلاى ناوچه‌ى شاخێى وان له‌دژى سه‌ربازانى داگیرکه‌رى تورک که له ناوچه‌ى چه‌لێ بوکا رێگایان کۆنتڕۆڵ ده‌کرد، چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا ٢ سه‌ربازى دوژمن سزادران. ئۆپه‌ڕاسیونى جۆله‌مێرگ ئه‌نجامى نه‌بوو ٢٦ى حوزه‌یران سوپاى داگیرکه‌ر له گۆڕه‌پانى کاتۆ کاڤالاى جۆله‌مێرگ ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆن کرد. فڕۆکه‌کانى شه‌ێ و هه‌لیکۆپته‌ره‌کان به‌شه‌و ناوچه‌که‌یان بۆردومان کرد و سوپاى داگیرکه‌رى به هه‌لیکۆپته‌رى سکورسکى ده‌ستى به گواستنه‌وه‌ى سه‌رباز بۆ هه‌رێمه‌که کرد. سوپاى داگیرکه‌رى تورک ٢٧ى حوزیران بێ ئه‌نجام له هه‌رێمه‌که کشایه‌وه. فڕۆکه جه‌نگیه‌کان گاره‌یان بۆردومان کرد ٢ى ته‌موز فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌وره‌به‌رى گوندى یه‌کمالێى هه‌رێمى گاره‌ى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد. به‌هۆى بۆردومانه‌که‌وه زیان به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت."
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا ١٩ بڕیارى تایبه‌ت به دۆخى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: بۆ/ هه‌موو یه‌که کارگێڕیى و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانی بابه‌ت/ گشتاندن ئه‌مڕۆ (۲٠۲٠/۷/۳)، لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پاڵپشت به به‌یانى ژماره (٤٢)ى ساڵى (٢٠٢٠)ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، بڕیاریدا به: ١- هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاکانى تردا له‌ناو هه‌رێمى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا به پشتبه‌ستن به به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ تا (۲٠۲٠/۷/۱٠)به داخراویى ده‌مێنێته‌وه‌و ڕێگه به هیچ که‌سێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت که له به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستاندا دیاریکراون و له دواى ئه‌و کاته‌شه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌م بابه‌ته دیاریده‌کات. ٢- ڕاگرتنى ده‌وامى فه‌رمیى داموده‌زگا حکومییه‌کان، جگه له هێزه‌کانى ناوخۆ‌و که‌رتى ته‌ندروستى و، خزمه‌تگوزاریى فه‌رمانگا خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌پێى سروشتى ئه‌رک و ئێشکگریى خۆیان، درێژ ده‌کرێته‌وه بۆ ڕۆژى (۲٠۲٠/۷/۳). ٣- هه‌موو مزگه‌وت و په‌رستگاو شوێنه ئاینییه‌کان له سنورى پارێزگاى سلێمانیدا به داخراوى ده‌مێننه‌وه. ٤_ هه‌ر کلینیکێکى پزیشکیى و تاقیگه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌تیى و ئه‌هلیى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان نه‌بێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانییه‌وه بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ٥_ چێشتخانه و چایخانه‌و قاوه‌خانه‌و سارده‌مه‌نیه‌کان، کافتریاو و ڕێستورانته‌کان (به‌بێ پێشکه‌شکردنى نێرگه‌له)؛ له ڕۆژى ۲٠۲٠/۷/٤ه‌وه به‌م مه‌رجانه ده‌کرێنه‌وه: - هه‌ر یه‌کێک له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ى مێزو شوێنه‌کانى دانیشتنى به‌کاربهێنێت. - پابه‌ندى ته‌واوى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان بێت. - هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ٦_ جیمه‌کان، شوێنى چاره‌سه‌رکردنى سروشتیی؛ به‌پێى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان ده‌کرێنه‌وه‌و هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ۷_ نێرگه‌له‌خانه‌و هه‌ر کافتریایه‌ک که نێرگه‌له پێشکه‌ش بکات، مه‌له‌وانگه، لایڤ میوزیک، یانه شه‌وانه‌کان، مه‌یخانه‌کان، شوێنه‌کانى کاتبه‌سه‌ربردن و سه‌رگه‌رمکردن، هۆڵى بۆنه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان، به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه. ۸_ پرسه‌و پرسه‌ى گه‌ڕه‌که‌کان و سه‌رقه‌بران و سه‌ردانى نه‌خۆش و هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى خۆشیى و ناخۆشیى و ئاهه‌نگگێڕانێک قه‌ده‌غه‌ن. ۹_ پێویسته گواستنه‌وه‌ى گشتیى (پاس و مینى پاس و ته‌کسی) به‌پێى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان کاربکه‌ن و هه‌ر شۆفێرێک پابه‌ندنه‌بێت بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌یدا ده‌گیرێت. ١٠_ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌رى (ناوبازاڕی) شارى سلێمانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاووڵاتیان به‌پێى ڕێنماییه خۆپارێزیى و ته‌ندروستییه‌کان ته‌نها به پێ ده‌توانن هاتووچۆو بازاێ بکه‌ن. ۱۱_ له دابه‌شکردنى موچه‌دا فه‌رمانگاو خه‌زێنه‌و بانکه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى ده‌وامى خۆیان ده‌که‌ن به‌پێى ڕێکارو ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و، فه‌رمانگه‌کان به‌پێى لیستى موچه به‌هه‌مان ڕێکارو ڕێنمایى ته‌ندروستیى له‌و ڕۆژانه‌ى بۆیان دیاریده‌کرێت موچه دابه‌شده‌که‌ن. ١۲_ له هه‌ر شوێنێک، ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کرێت، بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ۱۳_ هه‌ر کۆمپانیاو دامه‌زراوه‌و مۆڵ و شوێنێکى که‌رتى تایبه‌ت پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان نه‌بێت، بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت. ١٤_ پێویسته هاووڵاتیان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزیى و خۆیان له هه‌ر به‌ریه‌ککه‌وتن و تێکه‌ڵاوبوون و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌دوور بگرن. ۱٥_ به‌شێوه‌یه‌کى گشتیى پشتیوانیى و په‌یڕه‌ویى له سیستمى خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌رکردن و هاوچاره‌سه‌رکردن) ده‌که‌ین و داوا له هاووڵاتیانى به‌ڕێز ده‌که‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تکردنى باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌رکردنى حاڵه‌ته توند و قورس و مه‌ترسیداره‌کان. ۱٦_ داوا له‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون و چاکبونه‌ته‌وه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینى خوێن بۆ پاراستنى ژیانى هاونیشتمانییه‌کانمان، هه‌ر مامه‌ڵه‌و بازرگانیکردنێک به خوێن و پلازماى خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئاینیى و یاسایى و مرۆیى و ئه‌خلاقییه‌کان. ۱۷_ هه‌ر که‌سێک به هه‌ر هۆیه‌ک هێرش و سوکایه‌تیى بکاته‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستیى و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌کان ڕێکارى یاسایى توندى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. ١۸_ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره حکومییه‌کان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌و گرتنه‌به‌رى ڕێکاره‌کان و هه‌ر فه‌رمانگه‌و لیژنه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌میى بکات، ڕێکارى یاسایى و کارگێڕیى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. ١۹_ ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو ده‌درێت به قائیمقامه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانی، که به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى سنوره کارگێڕییه‌کانى خۆیان ڕێنمایى پێویست ده‌ربکه‌ن. د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا ۲٠۲٠/۷/۳
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سوپاى تورکیا هێزى زیاترى هێنایه ناو سنورى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و له سنوره‌کانى برادۆست جێگیر کران. ماڵپه‌ڕى رۆژنیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 سوپاى تورکیا هێزێکى زۆرى بۆ گونده‌کانى خه‌لیفان و گوڕه و شێربێگه له سنورى ناوچه‌ى برادۆست هێناوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه سوپاى تورکیا داواى له پێشمه‌رگه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له سنوره‌که کردووه باره‌گاکانیان بۆ هێزه‌کانیان به‌جێبهێڵن. فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆردوومانکردنى ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها سوپاى ئه‌و وڵاته چه‌ندین کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاکى هه‌رێمه‌وه.
هاوڵاتى پاش ئه‌وه‌ى ئیدوارد فیلیپ، سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا و کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه، ئیمانیۆل ماکرۆن رێگه‌ى نه‌دا بۆشایى دروست ببێت و سه‌رۆک وه‌زیرانێکى نوێى دیارى کرد. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 ئیمانوئێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا دواى چه‌ند کاتژمێرێک له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا، جان کاستێکس-ى به سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى وڵاته‌که دیارى کرد. ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ده‌ستى کردووه به گۆڕانکارى بۆ باشترکردنى دۆخى ئابووریى وڵاته‌که له‌پاش ڤایرۆسى کۆرۆنا. ئێدوارد فیلیپ چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا وه‌ک سه‌رۆکى شاره‌وانیى شارى لاهاڤه‌ر هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له‌وانه‌یه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى بۆ ئه‌وه بێت که ببێته رکابه‌رێکى به‌هێز به‌رامبه‌ر ماکرۆن. بڕیاره له ساڵى 2022دا ئیمانوێل ماکرۆن به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیدا بکات.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهان به‌جێگیرى ماوه‌ته و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێک له سه‌رو 42 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 42 دۆلار و 64 سه‌نته. هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(تاکه‌ساس) له بازاڕه‌کانى جیهان به 40 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. شاره‌زایانى بازارى نه‌وتى جیهانى پێشبینى ده‌که‌ن تا کۆتایى ئه‌م مانگه نرخى نه‌وتى خاوى برێنت بگاته 45 دۆلار‌و نه‌وتى ئه‌مه‌ریکیش ده‌گاته 42 دۆلار و 50 سه‌نت.