200 ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد گه‌یشته عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی دەستکرد گه‌یشتە عێراق بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت بریار وایه به‌شێک له‌و ئامێرانه بۆ هه‌رێمى کوردستان بێت.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند، رێكخراوەكە 300 ئامێری هه‌ناسه‌دان له گه‌نجیینه‌كانی دوبه‌ی بۆ عێراق دابینکردووە و پارەکەی دراوە، لەو ژمارەیەش 200 ئامێر گەیشتووەتە عێراق و بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت، لە رۆژانی داهاتووشدا، ئەو 100 ئامێرەی دیکە دەگات.
نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه‌و ئامێرانه پێویستییان به بوتڵی ئۆكسجین نییه، به‌ڵكو له هه‌واوه ئۆكسجین دروست ده‌كەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار