ماکرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى فه‌ره‌نساى دیاریکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاش ئه‌وه‌ى ئیدوارد فیلیپ، سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا و کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه، ئیمانیۆل ماکرۆن رێگه‌ى نه‌دا بۆشایى دروست ببێت و سه‌رۆک وه‌زیرانێکى نوێى دیارى کرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 ئیمانوئێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا دواى چه‌ند کاتژمێرێک له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا، جان کاستێکس-ى به سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى وڵاته‌که دیارى کرد.
ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ده‌ستى کردووه به گۆڕانکارى بۆ باشترکردنى دۆخى ئابووریى وڵاته‌که له‌پاش ڤایرۆسى کۆرۆنا.
ئێدوارد فیلیپ چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا وه‌ک سه‌رۆکى شاره‌وانیى شارى لاهاڤه‌ر هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له‌وانه‌یه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى بۆ ئه‌وه بێت که ببێته رکابه‌رێکى به‌هێز به‌رامبه‌ر ماکرۆن.
بڕیاره له ساڵى 2022دا ئیمانوێل ماکرۆن به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیدا بکات.
