پارێزگاى سلێمانى راگرتنى ده‌وام و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى دیکه درێژکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا ١٩ بڕیارى تایبه‌ت به دۆخى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بۆ/ هه‌موو یه‌که کارگێڕیى و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانی
بابه‌ت/ گشتاندن
ئه‌مڕۆ (۲٠۲٠/۷/۳)، لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پاڵپشت به به‌یانى ژماره (٤٢)ى ساڵى (٢٠٢٠)ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، بڕیاریدا به:
١- هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاکانى تردا له‌ناو هه‌رێمى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا به پشتبه‌ستن به به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ تا (۲٠۲٠/۷/۱٠)به داخراویى ده‌مێنێته‌وه‌و ڕێگه به هیچ که‌سێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت که له به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستاندا دیاریکراون و له دواى ئه‌و کاته‌شه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌م بابه‌ته دیاریده‌کات.
٢- ڕاگرتنى ده‌وامى فه‌رمیى داموده‌زگا حکومییه‌کان، جگه له هێزه‌کانى ناوخۆ‌و که‌رتى ته‌ندروستى و، خزمه‌تگوزاریى فه‌رمانگا خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌پێى سروشتى ئه‌رک و ئێشکگریى خۆیان، درێژ ده‌کرێته‌وه بۆ ڕۆژى (۲٠۲٠/۷/۳).
٣- هه‌موو مزگه‌وت و په‌رستگاو شوێنه ئاینییه‌کان له سنورى پارێزگاى سلێمانیدا به داخراوى ده‌مێننه‌وه.
٤_ هه‌ر کلینیکێکى پزیشکیى و تاقیگه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌تیى و ئه‌هلیى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان نه‌بێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانییه‌وه بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت.
٥_ چێشتخانه و چایخانه‌و قاوه‌خانه‌و سارده‌مه‌نیه‌کان، کافتریاو و ڕێستورانته‌کان (به‌بێ پێشکه‌شکردنى نێرگه‌له)؛ له ڕۆژى ۲٠۲٠/۷/٤ه‌وه به‌م مه‌رجانه ده‌کرێنه‌وه:
- هه‌ر یه‌کێک له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ى مێزو شوێنه‌کانى دانیشتنى به‌کاربهێنێت.
- پابه‌ندى ته‌واوى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان بێت.
- هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت.
٦_ جیمه‌کان، شوێنى چاره‌سه‌رکردنى سروشتیی؛ به‌پێى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان ده‌کرێنه‌وه‌و هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت.
۷_ نێرگه‌له‌خانه‌و هه‌ر کافتریایه‌ک که نێرگه‌له پێشکه‌ش بکات، مه‌له‌وانگه، لایڤ میوزیک، یانه شه‌وانه‌کان، مه‌یخانه‌کان، شوێنه‌کانى کاتبه‌سه‌ربردن و سه‌رگه‌رمکردن، هۆڵى بۆنه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان، به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه.
۸_ پرسه‌و پرسه‌ى گه‌ڕه‌که‌کان و سه‌رقه‌بران و سه‌ردانى نه‌خۆش و هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى خۆشیى و ناخۆشیى و ئاهه‌نگگێڕانێک قه‌ده‌غه‌ن.
۹_ پێویسته گواستنه‌وه‌ى گشتیى (پاس و مینى پاس و ته‌کسی) به‌پێى ڕێکارو ڕێنمایى و مه‌رجه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان کاربکه‌ن و هه‌ر شۆفێرێک پابه‌ندنه‌بێت بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌یدا ده‌گیرێت.
١٠_ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌رى (ناوبازاڕی) شارى سلێمانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاووڵاتیان به‌پێى ڕێنماییه خۆپارێزیى و ته‌ندروستییه‌کان ته‌نها به پێ ده‌توانن هاتووچۆو بازاێ بکه‌ن.
۱۱_ له دابه‌شکردنى موچه‌دا فه‌رمانگاو خه‌زێنه‌و بانکه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى ده‌وامى خۆیان ده‌که‌ن به‌پێى ڕێکارو ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و، فه‌رمانگه‌کان به‌پێى لیستى موچه به‌هه‌مان ڕێکارو ڕێنمایى ته‌ندروستیى له‌و ڕۆژانه‌ى بۆیان دیاریده‌کرێت موچه دابه‌شده‌که‌ن.
١۲_ له هه‌ر شوێنێک، ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کرێت، بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت.
۱۳_ هه‌ر کۆمپانیاو دامه‌زراوه‌و مۆڵ و شوێنێکى که‌رتى تایبه‌ت پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیى و خۆپارێزییه‌کان نه‌بێت، بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک داده‌خرێت.
١٤_ پێویسته هاووڵاتیان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزیى و خۆیان له هه‌ر به‌ریه‌ککه‌وتن و تێکه‌ڵاوبوون و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌دوور بگرن.
۱٥_ به‌شێوه‌یه‌کى گشتیى پشتیوانیى و په‌یڕه‌ویى له سیستمى خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌رکردن و هاوچاره‌سه‌رکردن) ده‌که‌ین و داوا له هاووڵاتیانى به‌ڕێز ده‌که‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تکردنى باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌رکردنى حاڵه‌ته توند و قورس و مه‌ترسیداره‌کان.
۱٦_ داوا له‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون و چاکبونه‌ته‌وه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینى خوێن بۆ پاراستنى ژیانى هاونیشتمانییه‌کانمان، هه‌ر مامه‌ڵه‌و بازرگانیکردنێک به خوێن و پلازماى خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئاینیى و یاسایى و مرۆیى و ئه‌خلاقییه‌کان.
۱۷_ هه‌ر که‌سێک به هه‌ر هۆیه‌ک هێرش و سوکایه‌تیى بکاته‌سه‌ر پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستیى و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌کان ڕێکارى یاسایى توندى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
١۸_ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره حکومییه‌کان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌و گرتنه‌به‌رى ڕێکاره‌کان و هه‌ر فه‌رمانگه‌و لیژنه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌میى بکات، ڕێکارى یاسایى و کارگێڕیى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
١۹_ ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو ده‌درێت به قائیمقامه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانی، که به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى سنوره کارگێڕییه‌کانى خۆیان ڕێنمایى پێویست ده‌ربکه‌ن.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
پارێزگارى سلێمانی
سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا
۲٠۲٠/۷/۳
