روسیا: لە 24 کاتژمێردا 168 کەسی دیكە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روسیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا 168 کەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و رێژەی گشتی مردن لەماوەی رابردوودا بەرزبوویەوە بۆ 10027 کەس.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا 6632 كه‌سی دیكە تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، بەم پێیە رێژەی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا لە 121 رۆژی رابردوودا بەرزبووە بۆ 674 ھەزار و 515 كه‌س.
رووسیا لەریزبه‌ندی سێیەم دێت لەسەر ئاستی جیھان له رووی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا و بەرازیل، لەرووی ژمارەی گیان لەدەستدانیش لە پلەی یازدەمین دێت لەسەر ئاستی جیھان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار