نرخى نه‌وتى برێنت 42 دۆلارى تێپه‌راند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى و برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامى رێککه‌وتنى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌سه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌مموزى 2020، کاتژمێر 10:15خوله‌ک به‌کاتى کوردستان، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 42 دۆلار و 11 سه‌نته.
هاوکات نرخی به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش به 40 دۆلار و 18 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س و رووسیا به‌رده‌وامن له رێکه‌وتنه‌که‌یان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌جۆرێک که رۆژانه 9ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌متر به‌رهه‌م ده‌هێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار