بۆ له‌مه‌ودوا زیندانیانى چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى به ڤیدیۆ قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به بڕیارى وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم، له سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه هه‌ر زیندانییه‌کى چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک به ڤیدۆ قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش دواى توشبونى 27 زیندانى چاکسازییه‌که به ڤایرۆسى کۆرۆنا.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربون له ره‌وشى زیندانیان، سه‌ردانى زیندانى چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى کرد و بڕیاریدا، له سبه‌ینێوه هه‌ر زیندانییه‌کى چاکسازى گه‌وران بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک، به ڤیدیۆ (ده‌نگ و ره‌نگ) قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان بکه‌ن.
ئه‌و بڕیاره دواى ئه‌وه هات که 27 زیندانى، چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون.
له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له ناو زیندانى چاکسازى گه‌ورانى سلێمانی، کوێستان محه‌مه‌د، رایگه‌یاند: دواى توشبونى 27 زیندانى چاکسازییه‌که بڕیارماندا له سبه‌ینێوه به ڤیدۆ، زیندانیان قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد سه‌ره‌تاش له‌و که‌سانه‌وه ده‌ستپێده‌کرێت که هه‌ڵگرى کۆرۆنان بۆ ئه‌وه‌ى که‌سوکاریان هه‌ست به دودڵى نه‌که‌ن، چونکه سه‌رجه‌م توشبوان دۆخیان جێگیره‌و نیشانه‌کانى کۆرۆنایان له‌سه‌ر ده‌رنه‌که‌وتوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ده‌مه‌وێت به که‌سوکاریان بڵێم هیچ دودڵ نه‌بن که ته‌ندروستى هه‌مو زیندانیان زۆر باشه‌و هه‌مو پێداویستییه‌کى خۆراکى و پزیشکیان بۆ ئاماده‌کراوه.
سه‌باره‌ت به بڕیارى لێخۆشبون یان مۆڵه‌ت پێدانى زیندانیان، وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاشکرایکرد، ره‌زامه‌ندى سه‌رۆکى حکومه‌تیان وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌و زیندانیانه‌ى مۆڵه‌ت ده‌یانگرێته‌وه، مۆڵه‌تى درێژخایه‌نیان پێبده‌ن.
