فه‌رمانده‌کانى هه‌سه‌ده و روسیا پێشێلکاریه‌کانى تورکیا تاوتوێده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ فه‌رماده‌ى گشتى هێزه‌کانى روسیا له سوریا گفتوگۆ له‌باره‌ى پێشێکاریه‌کانى تورکیاوه ده‌که‌ن.
مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌تویتێکدا له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌تى خۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه، 8ى ته‌مموزى 2020 رایگه‌یاند "له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌لیکسانده‌ر چایکۆ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى روسیا له سوریا گفتوگۆى چه‌ند پرسێکمان کردووه، له‌وانه‌ش پێشێلکاریه‌کانى تورکیا بۆ رێککه‌وتنه‌کانى 23 ئۆکتۆبه‌رى رابردوو، به‌تایبه‌ت پرسى تیرۆرکۆدنى سێ چالاکوانى کورد له کۆبانێ".
ئاامژه‌ى به‌وه‌شکردووه" هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ماهه‌نگى و کارى هاوبه‌شى نێوان هه‌سه‌ده و سوپاى روسیا له سوریا.
رێککه‌وتنى 23 ئۆکتۆبه‌رى رابردوو له‌نێوان تورکیا و روسیا ئیمزا کراوه سه‌باره‌ت به بڵاوه‌پێکردنى هاوبه‌شى پۆلیسى روسیا و سوپاى سوریا له‌ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى تورکیا له سوریا.
