وتەبێژی حکومەتی عێراق: گفتوگۆکانمان لهگهڵ کورد بهردهوام دهبێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێم وەکو کیانێکی دەستووری بەردەوامە و دەستووری عێراق دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر.
ئەحمەد تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئهمرۆ چوارشهممه، 8ى تهمموزى 2020 له کۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند " بە ئامانجی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان، سەردانی شاندەکانی هەردوو لایەن بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە ژێر ۆرشنایی دەستوور”.
هاوکات تەڵاڵ وتیشی، “جگە لە گفتوگۆ هیچی دیکەمان نییە، سەرجەم هێزەکانی هەرێم بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە”.
وتەبێژی حکوومەتی عێراق باسی لەوەشکرد کە لەپێناو قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی عێراقدا لەگەڵ حکومەتی ناوەند پێویستی بە کار زیاتر و گفتوگۆی زیاترە.

بابهتی پهیوهندیدار