ههسهده: تورکیا هێزى زیاتر رهوانهى عهین عیسا دهکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند تورکیا بە نیازی هێرشی زیاترە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان سەرباری ئەو گرەنتی و رێککەوتنانەی کە هەبوون سەبارەت بە راگرتنی هێرشەکان.
کینو گەبریەل بە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانی راگەیاندووە: “تورکیا هێزێکی زۆری رەوانەی ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا و چەند ناوچەیەکی دیکەی سوریا کردووە”، هۆشداریشیدا بەوەی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی راگرتنی شەڕ و هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە لەژێر مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە.
گەبریەل دووپاتیکردەوە کە شەڕڤانان ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکن کە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارییەکانیەوە دەکرێتە سەر ناوچەکانیان.
وتەبێژەکەی هەسەدە لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر ئەگەری ئاوارەبوونی زیاتری هاووڵاتیانی ناوچەکە بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی تورکیا، لەکاتێکدا کە مەترسی کۆرۆنا هەیە.
ساڵی رابردوو هێز و چەکدارانی تورکیا دووبارە هێرشەکانیان بۆ سەر شەڕڤانان لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد کە ئەوەش زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە هاووڵاتیانی ناوچەکە گەیاند، دواجار و لە مانگی تشرینی یەکەمدا لەژێر فشاری ئەمریکادا تورکیا هێرشەکانی راگرت.
