عه‌لى باپیر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ پاراستنى هه‌رێمى کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه پڕۆژه‌یه‌ک بۆ پاراستنى هه‌رێمى کوردستان له "بچوکبونه‌وه و له‌نێوچون" ئاڕاسته‌ى رایگشتی و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موزى 2020 راگه‌یاندنى مه‌کته‌بى عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان بڵاویکرده‌وه، "مامۆستا عه‌لى باپیر له په‌یامێکدا نه‌خشه‌ڕێیه‌کى دڵسۆزانه‌ى ڕون، بۆ پاراستنى هه‌رێم له پتر پوکانه‌وه‌و له‌نێوچون بڵاوده‌کاته‌وه".
پێشنیازه‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له‌کاتێکدایه، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایی، چاره‌سه‌رنه‌کردنى کێشه‌کانى هه‌رێم و ناوه‌ند و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا و بۆردومانى ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێم چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ى دوو قۆڵیان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها رۆشى پێنجشه‌ممه9ى ته‌موزى 2020 جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" مانه‌وه و گه‌شه‌کردنى هه‌رێمى کوردستان به‌نده به بنیاتنانى پایه‌کانى حکومڕانى باش، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاونیشتیمانیان و جێبه‌جێکردنى ستراتیژى هاوسه‌نگى له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان".
