ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند: ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان به سیستمى شه‌فتات و به رێژه‌ى له‌سه‌دا 30 ده‌ستپێده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م بازاڕ‌و دوکانه‌کان له سه‌عات 12ى شه‌و تاوه‌کو 5ى به‌یانى داده‌خرێن جگه له ده‌رمانخانه‌کان.
ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێى ده‌رکرد.
به‌پێى بڕیاره‌کان له سنورى سه‌نته‌رى شار و سه‌رجه‌م قه‌زاکانى دیکه‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تا (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاێ و دوکان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى بۆ خزمه‌تى هاوڵاتییان کراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌کان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاى هه‌ولێرو پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، سیسته‌مێکى بۆ پشکنین و چۆنیه‌تى هاتنه ژوره‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى ده‌یانه‌وێت بێنه هه‌ولێر داڕشتوه و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه"به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به شێوه‌یه‌کى فراوان له شارى هه‌ولێر و مه‌ترسى دارى دۆخه‌که (مزگه‌وت، کڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌کان، هۆڵى بۆنه ئاینییه‌کان) به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌وامى فه‌رمانگه‌کانیش بڕیاردراوه که جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان)، به‌سیسته‌مى شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ى له 30% ده‌بێت له‌ڕۆژانى (یه‌کشه‌ممه تاوه‌کو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتى ده‌وام (ده‌مامک)ى نه‌به‌ستبێت رێکارى کارگێرى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که...
ڕاگه‌یندراوێک له ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020.7.11، به‌سه‌رپه‌رشتى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر و به ئاماده‌بونى د.عه‌لى ڕه‌شید سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبۆوه و کۆبونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌رنجامانه‌ى خواره‌وه:-
له کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و 11 له‌سه‌ر 12ی2020/7، بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته تاوه‌کو کاتژمێر 12ى شه‌وى 18 له‌سه‌ر 19ی2020/7 ڕێکاره‌کان به‌مشێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه ده‌بێت:-
1-له سنورى سه‌نته‌رى شار و سه‌رجه‌م قه‌زاکانى دیکه‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاێ و دوکان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى بۆ خزمه‌تى هاوڵاتییان کراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌کان.
2- هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاى هه‌ولێرو پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت که له به‌یانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دیاریکراون.
3-سه‌باره‌ت به که‌ره‌نتینى ئه‌وانه‌ى له‌وڵاتانى تره‌وه له‌ڕێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر یان له‌ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران و ده‌روازه سنورییه‌کانى تر‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شارى هه‌ولێر، ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات ئه‌و رێکاره ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌مو ئه‌وانه‌ى له‌وڵاتانى تره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت پشکنینى پشتڕاستکراوه‌یان له‌و شوێن و وڵاته‌ى که لێیه‌وه هاتون لابێت و ماوه‌که‌ى (48) کاتژمێرى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بوبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رک و تێچوى خۆیان پشکنییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڵێن نامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت که بۆ ماوه‌ى (14) ڕۆژ له‌شوێنى حه‌وانه‌وه یان ماڵه‌که‌ى خۆیان که‌ره‌نتین بکرێن.
4-سه‌باره‌ت به‌بازگه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق، ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، سیسته‌مێکى بۆ پشکنین و چۆنیه‌تى هاتنه ژوره‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى ده‌یانه‌وێت بێنه هه‌ولێر داڕشتوه و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردن.
5- ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له کۆبونه‌وه‌یدا ته‌واوى ئه‌و گله‌یى و سه‌ر‌نج و ڕه‌خنه و که‌م و کوڕیانه‌ى هه‌بون سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆناو پاک و خاوێنى و خزمه‌تکردنى نه‌خۆشه‌کانى تاوتوێکرد و خستیه به‌رباس، دڵنییاى ده‌ده‌ینه هه‌مو لایه‌ک به زوترین کات هه‌ر گرفت و کێشه‌یه‌ک هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
6- چێشتخانه‌کان به پابه‌ندبون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و بڕیاره‌کانى ده‌سته‌ى گه‌شت گوزار کراوه‌ده‌بن، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ى بۆیان دیارکراوه جێبه‌جێیان نه‌کات شوێنه‌که‌ى داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ک که له هه‌فته‌یه‌ک که‌متر نه‌بێت.
7- به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به شێوه‌یه‌کى فراوان له شارى هه‌ولێر و مه‌ترسى دارى دۆخه‌که (مزگه‌وت، کڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌کان، هۆڵى بۆنه ئاینییه‌کان) به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه.
8-ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه (هۆڵه‌کانى ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌کانى بوک گواستنه‌وه، یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌کانى له‌شجوانی، هۆڵه‌کانى وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌که‌کانى ئاهه‌نگى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌کانى مه‌ساج).
9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، ڕیستۆرانتى باخچه‌کان، سه‌رجه‌م شوێنه‌کانى هاوشێوه‌یان، ده‌بێت ته‌نها به که‌ل و په‌لى سه‌فه‌رى که بۆ یه‌ک جار به‌کارده‌هێنرێت کاربکه‌ن و ڕه‌چاوى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بکه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌که‌یان داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ک که له‌هه‌فته‌یه‌ک که‌متر نه‌بێت.
10-له رۆژانى هه‌ینى (بازاڕه میللیه‌کان، گۆڕه‌پانه‌کانى باڵنده، پیشانگاکانى ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوى داده‌خرێن و هاتوچۆکردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه.
11-ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان)، به‌سیسته‌مى شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ى له 30% ده‌بێت له‌ڕۆژانى (یه‌ک شه‌ممه تاوه‌کو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتى ده‌وام (ده‌مامک)ى نه‌به‌ستابێت رێکارى کارگێرى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاوڵاتییه‌ک و موراجعێک به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بۆى نیه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک قه‌ره‌بالغى تێدا دروستبێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه ڕاده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شى جێنشینى ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ولێرن و ده‌وامییان له‌ناوى سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێره، پێویست ناکات ده‌وام بکه‌ن.
12-له هه‌ر شوێنێکى بازرگانى و بازار و دوکان و مارکێت و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ک رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان جێبه‌جێ نه‌کرێن، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت، بۆ ماوه‌یه‌ک که له هه‌فته‌یه‌ک که‌متر نه‌بێت.
13-کردنه‌وه‌ى نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵگه پزیشکییه‌کان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شى کراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ى خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ کردنه‌وه‌ى نۆڕینگه‌کان له کاتژمێر (3)ى دواى نیوه‌ڕۆ بۆ (8)ى ئێواره ده‌بێت.
ـ له هۆڵى چاوه‌ڕوانى له چوار نه‌خۆش زیاترى لێ نه‌بێت و نێوانى هه‌ر یه‌که‌یان دومه‌تر که‌متر نه‌بێت.
ـ پزیشک ده‌ستکێشى له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامک) ببه‌ستبێ.
ـ نه‌خۆش یه‌ک هاوه‌ڵى زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردوکیان (ده‌مامک)یان به‌ستابێ.
ـ ڕۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵگاکان (تعقیم) بکرێن.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا له(کاتژمێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
14- ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو ده‌درێت به سه‌رجه‌م قایمقامه‌کان بۆ به‌رگرتن له کۆرۆنا و جێبه‌جێکردنى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزی، هه‌ر بڕیارێک له سنورى قه‌زاکه‌یان بیده‌ن و له کاتى پێویستیش بۆیان هه‌یه له‌سنورى قه‌زاکه‌یان که‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى ڕابگه‌یه‌نن.
15- ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر 12ى شه‌وى 11 له‌سه‌ر12ى 2020/7 ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردنه‌وه تاوه‌کو کاتژمێر 12ى شه‌وى 18 له‌سه‌ر 19ى 2020/7.
ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
