قوباد تاڵه‌بانى: سلێمانى قه‌رزى زۆرى به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه
په‌یامێکى له‌باره‌ى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى بڵاوکرده‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى پیرۆزبایى دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى له شارى سلێمانى کرد و رایگه‌یاند" سلێمانى قه‌رزى زۆرى به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه".
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی" پیرۆزبێت له شارى سلێمانى دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌تری، که ئامانج لێى خزمه‌تکردن و په‌ره‌پێدانه سه‌ربارى لێکه‌وته‌کانى قه‌یرانى کۆرۆنا".
هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت راشیگه‌یاند" هه‌رچه‌نده جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژه‌یه له واده‌ى پێویستى خۆى دواکه‌وت، به‌ڵام ده‌ستپێکردنى له‌م دۆخه‌دا نموونه‌یه‌کى جوانى کارى هاوبه‌شى که‌رتى گشتى و تایبه‌ته له پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه و ره‌خساندنى هه‌لى کار به‌تایبه‌ت له سلێمانى که قه‌رزى زۆرى به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه و له دڵى هه‌موولایه‌کدا شیرینه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌مموز له‌مه‌راسیمێکدا له تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانى به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى دانرا.
