لایه‌نه‌کانى کوردستان بیر له‌ پاراستنى خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌ به‌هه‌ر نرخێک بێت، مێژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو لەپه‌رله‌مان بۆ ‌هاوڵاتى: گۆڕان قازانجى نه‌کرد چووه‌ته‌ ناو حکومه‌ته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: هاوڵاتى

ئهندامى سهرکردایهتى یهکگرتووى ئیسلامى و ئهندامى پهرلهمانى کوردستان دهڵێت:»گۆڕان قازانجى نهکرد چووهتهناو حکومهتهوه و زهرهرى لهڕووى پێگهى جهماوهرییهوه کردووه«.

ئهبوبهکر ههڵهدنى، ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى کوردستان لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، ئاماژه بهوه دهدات خولى پێنجهمى پهرلهمانى کوردستان »لاوازترین خولى پهرلهمانییهو تائێستا هیچ وهزیرێک لهماوهى 20 مانگى رابردوودا بانگهێشت نهکراوه بۆ لێپرسینهوه«.

ههڵهدنى پێشیوابوو ههڵوهشاندنهوهى پهرلهمان و ههڵبژاردنى پێشوهخت باشترین میکانیزمه بۆ دهرچوون لهئهم دۆخه چهقبهستووهى لهههرێمى کوردستاندا دهگوزهرێت.

ئهبوبهکر ههڵەدنى جهختلهوه دهکاتهوه کهخواستهکانى ئهردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و کهرکوکیش ناوهستێتو دەشڵێت: یەکگرتوو دۆلارێک سوودمەند نەبووە لەتورکیا.

هاوڵاتى: رۆڵى پهرلهمان لهم دۆخه نائارامه سیاسى و ئابوریهى کهههیه چیه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: خولى پێنجهمى پهرلهمان یهکێکه لهخوله لاوازهکانى پهرلهمان لهڕووى چاودێرى و یاسادانانهوه بهرۆڵى خۆى ههڵنهساوه، ئێستا نزیکهى ساڵێک و ههشت مانگ و دوانزه رۆژمان لهم خوله تێپهڕاندوهو کهمترین یاساو بڕیارمان تێپهراندووه، سهرهڕاى بوونى ئهو ههمووه قهیرانهى که ههیه وهک دواکهوتن و لێبڕینى موچهو کێشهى کۆرۆناو تۆپبارانى ئێران و تورکیاو هاتنى سوپاو کێشهکانى ههولێرو بهغدا، هیچ وهزیرێکمان بانگهێشت نهکردووه بۆ لێپرسینهوه لهکاتێکدا به بهراورد بهخولى چوار چهندین وهزیرمان بانگهێشتکردبوو بهئهنجومهنى نهوت و گازى ههرێمیشهوه.

هاوڵاتى: ئهداى سهرۆکایهتى یا هاوکێشهو ژمارهى کورسیهکانى پهرلهمان وایکردووه لاواز بێت؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ئیرادهیهک ههیه دهسهڵاتى یاسادانان لهژێر رکێفى دهسهڵاتى جێبهجێکردندابێت، ئهمهش بهچى بهرجهستهکرا بهو زۆرینهیهى لهسهرۆکایهتى و لهناو ئهندامهکانیش بهرۆڵى خۆى ههڵنهسێت، بهشى ههره زۆرى بۆ لاوازى دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان دهگهڕێتهوه بهههرسێکیانهوه لاوازن بهرانبهر بهدهسهڵاتى جێبهجێکردن، ئهو ههموو واژۆو یاداشتهو داواکاریهى پهرلهمانتاران ههیه خۆیان لێ بێدهنگ کردووه.

بهحساب ئێمه ئهم خولهى بههارهى یاسادانانمان درێژکردهوه ئهوه 12 رۆژى تێپهریوه هیچ نهکراوه، لهکاتێکدا یاداشت ههیه بۆ بانگهێشتکردنى سهرۆک و جێگرى حکومهت و وهزیرى دارایی بۆ مهسهلهى قهرزهکان لهکاتێکدا خۆیان دانیان پێداناوه، چهندین یاداشت و داواکارى تریش ههیه.

خولى پێنجهمى پهرلهمانى کوردستان لهههرچوار خولهکهى تر لاوازتره، بهڵگهش ئهوهیه کهمترین کۆبوونهوهو یاساو بڕیارى دهرکردووه و هیچ وهزیرێکى بانگهێشت نهکردووه بۆ لێپرسینهوه.

ههڵوهشاندنهوهى پهرلهمان و ههڵبژاردنى پێشوهخت باشترین میکانیزمه بۆ دهرچوون لهئهم دۆخه چهقبهستووهى لهههرێمى کوردستاندا دهگوزهرێت

هاوڵاتى: پێتوایه ئهلتهرناتیڤى لاوازى پهرلهمان چیه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ئهگهر دۆخهکه ئاوا بهمجۆرهبێت ههڵوهشاندنهوهى پهرلهمان و ههڵبژاردنى پێشوهخت باشترین میکانیزمه بۆ دهرچوون لهئهم دۆخه چهقبهستووه که لهههرێمى کوردستاندا دهگوزهرێت.

هاوڵاتى: مهسهلهى ههڵگرتنى پارێزبهندى لهسهر سۆران عومهر بهچى گهیشتووه؟ جێبهجێ دهکرێت؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: یاریهکى ناشیرین بوو ئهو رۆژه لهناو هۆڵى پهرلهمان کرا بهحساب  پێنج پهرلهمانتار دهبوایه پارێزبهندیان لهسهر ههڵبگیریایه، لهبرى فراکسیۆنى پارتى بوومایه تهکلیفم له پێکهاتهکان نهدهکرد که دهنگ بدهن با نیسابیشیان تهواوکردبێ.

سهرۆکى پهرلهمان دهیتوانى داواى دهسهڵاتى دادوهرى ههرنهخاته ناو بهرنامهى کارهوه، سهرۆک پهرلهمانهکانى پێشوو چهندین داواکارى لهو جۆرهیان بۆ هاتبوو، بهڵام نهیانخستوهته ناو بهرنامهى کارهوه، بهداخهوه ههڵوهشاندنهوهى بڕیارهکهش لهلایهن سهرۆکى پهرلهمانهوه بینیمان که وهڵامى ههبوو بۆیه رێکارهکان تائێستا وهکخۆى رۆشتووه، چونکه تائێستا بڕیارهکهى سهرۆکى پهرلهمان نه لهسایتى پهرلهمان ههیه نه له رۆژنامهى وهقائیق بڵاوبۆتهوه نه نووسراویشى کردووه بۆ دادگاکان که پارێزبهندى ئهم پهرلهمانتاره ههڵوهشاوهتهوه، ئهمانهش ههمووى بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه ئێمه لهههرێمى کوردستان دادگایهکى دهستوریمان نیه ئهم گرفتانه چارهسهربکات، بۆیه مهگهر لهدهرهوهى پهرلهمان بهشێوهى رێککهوتن چارهسهر بکرێت.

تائێستا نهمانتوانیوه لهدهورى چوارچێوهیهکى هاوبهشدا کۆببینهوه ئهمهش پهیوهندى به ململانێى سلبیى نێوانمانهوه ههیه بۆ نمونه نهوهى نوێ پێى وایه مێژوو لهخۆیهوه دهستپێدهکات و ئهوانى تر هیچیان نهکردووه، یا یهکگرتوو و کۆمهڵ ههمیشه لهململانێدان کامیان دهست بهسهر ساحهى ئیسلامیدا بگرێ، بۆیه ئهم ململانێ نادروسته بۆته هۆى ئهوهى بهرهیهکى یهکگرتووى ئۆپۆزسیۆن لهناو پهرلهمان پێکنههێنرێت

 

هاوڵاتى: لهپهرلهمان 21 ئهندامى ئۆپۆزسیۆن ههیه، ئایا توانیوتانه ئهداى ئۆپۆزسیۆن بوون بکهن؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: خۆى بهمانا فهرمیهکهى بهڵێ ئێستا بریتین لهو (21) کورسیهى پهرلهمانى کوردستان که خۆى لهچوار فراکسیۆن و چهند پهرلهمانتارێکى سهربهخۆ خۆى دهبینێتهوه، لهڕووى چۆنیهتى و چهندایهتیشهوه خاڵى لاوازمان ههیه، یهکهم لهڕووى چهندایهتى کهمین (21) کورسى لهچاو  (111) ئهندامدا زۆر زۆر کهمه، له رووى چۆنایهتیش ئهم (21) ئهندامه  پهرش و بڵاوه، ئهسڵ ئهوهبوو ئێمه لهم خولهدا فراکسیۆنێکى هاوبهش یان کارى هاوبهشمان زۆرتر بکردایه، بهڵام بهداخهوه جگه لهواژۆ کۆکردنهوه بۆ یاداشتهکانى یهکترى تائێستا نهمانتوانیوه لهدهورى چوارچێوهیهکى هاوبهشدا کۆببینهوه ئهمهش پهیوهندى به ململانێى سلبیى نێوانمانهوه ههیه بۆ نمونه نهوهى نوێ پێى وایه مێژوو لهخۆیهوه دهستپێدهکات و ئهوانى تر هیچیان نهکردووه، یا یهکگرتوو و کۆمهڵ ههمیشه لهململانێدان کامیان دهست بهسهر ساحهى ئیسلامیدا بگرێ، بۆیه ئهم ململانێ نادروسته بۆته هۆى ئهوهى بهرهیهکى یهکگرتووى ئۆپۆزسیۆن لهناو پهرلهمان پێکنههێنرێت ههم لهدهرهوهش که رابهرایهتى شهقام و ناڕهزایهتیهکانى خهڵک بکات.

هاوڵاتى: ئهگهر دهنگتان یهکبووایه فشارهکانتان باشتر دهبوو؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: بهدڵنیاییهوه ئهگهر کارى ئۆپۆزسیۆنیمان یهک بخستایه دهنگمان باشتر دهگهشت و کاریگهرتر دهبوو خهڵک دڵخۆش دهبوو کههێزى ئۆپۆزسیۆن ههیهو دهنگى ئهو دهگهیهنێت، بهڵام بهم پهرش و بڵاویهوه وهکو ئاردى ناو دڕکمان لێهاتووه.

هاوڵاتى: لهماوهى حهوت مانگدا فهرمانبهران دوو موچهیان وهرگرتووه، گفتوگۆکانى نێوان ههولێرو بهغدا بهبێ رێککهوتن ماوهتهوه ... ئهم دۆخه بهچى دهگات؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: دۆخى ههرێم لهڕووى سیاسییهوه ناتهواوه، ههم لهڕووى ئابورییهوه، ههم لهڕووى خاکهوه ئێران و تورکیا بهئاشکرا دهستتێوهردانیان ههیهو بۆردومان و تۆپباران ههیه، ناوچه کوردستانیهکانى دهرهوهى ههرێمیش بهدۆخێکى مهترسیداردا دهڕوات و تهعریب زیادیکردووهو هاووڵاتى کورد شههیدو بریندار دهکرێ، داعش خۆى رێکخستووهتهوه، بۆ چاککردنى ئهم دۆخه دوو بژارده ههیه، یهکهم هێزو لایهنه سیاسییهکانى ههرێم رێکبکهون بۆ تێپهڕاندنى ئهم دۆخه، چونکه پهیوهندى بهکۆى قهوارهو ئهزموونى سیاسى ههرێمهوه ههیه رێککهون لهسهر چاکسازیی ریشهیی راستهقینهى ههرێم لهسهر بارودۆخى پارچهکانى ترى کوردستان بکهن لهسهر مامهڵهکردن لهگهڵ بهغدا تائێستا ئهمه نهکراوه ئهوکاته دهتوانن لهپهرلهمانیش کارێک بکهن بۆ تێپهڕاندنى ئهم دۆخه نهک دانیشتنێک بێت بۆ مهشغوڵکردنى خهڵک بهناوى موچهوه لهههموو مهلهفهکانى نهوت و خاڵه سنورییهکان و کۆى داهاتى تر، دووهم دهبێت دهسهڵاتى هاوپهیمانان فشاربکهن ئهمریکا ئهم ههمووه خوێنهیداوه لهعێراقدا، ئهمه نمونهى دیموکراسیهکهیهتى که لهڕاپۆرتهکانى وهزارهتى دهرهوهى ئهمریکا خۆیان دهڵێن ههرێم شوێنێکى ئارام نیه بۆ رۆژنامهنووسان، کهواته دهبێ ئهوان فشار بخهنهسهر دهسهڵات و حکومهتى ههرێم چونکه ئهوان له 92-ەوه بهدهم ههرێمهن و ئهوهش نمونهکهیهتى تاڵان و بڕۆ لهخاڵه سنورییهکان لهسهردهمى بهرهى کوردستانى خراپتره.

تهنها لهسنورى کانى ماسیدا لهناوچهى بادینان (18) مۆڵگهو بنکهى سهربازیى تورکیاى لێیهو زۆر هاتوونهته ناوخاکى ههرێمهوه، لهداهاتووشدا خاڵى تر داگیردهکهن و خواستهکانى ئهردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و کهرکوکیش ناوهستێت

 

هاوڵاتى: پێتوایه گۆڕان بهفیعلى بهشدارى کابینهى نۆیهمى حکومهتى کردووه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: گۆڕان بۆ خۆیان ئازادن چ جۆره بڕیارێک دهدهن، بهس لهسهروبهندى پێکهێنانى حکومهت ئهوهندهى ئاگاداربم ههندێکیان پێیان باش نهبووه بچنه حکومهتهوه، بیستومه شهش مانگى تریان داناوه بۆ حکومهت، من دڵنیام دوو شهش مانگى تریش دۆخهکه ههروهک خۆى دهبێت مادام فهلسهفهى حوکمڕانى نهگۆڕاوه، گوێتان لهبهڕێز عهلى حهمهساڵحه ئهو ههمووه ماندوبوون و سهردانه مهیدانیه بۆ خاڵه سنورییهکان وهک خۆى دهڵێت تاڵان و بڕۆ له (91) خراپتره، بهخوێندنهوهى من گۆڕان قازانجى نهکرد چووه حکومهتهوه خواستهکانى جێبهجێنهکراوه، ئێستا ئیشکالێکى گهوره لهناو جهماوهى گۆڕاندا ههیه ئهگهر چوونه ناو حکومهت تهنها بۆ وهرگرتنى چهند پۆستێک بێت نه گۆڕان نە هیچ هێزێکى تریش قازانجى لێناکات و لهڕووى جهماوهرییهوه زیانیان بهرکهوتووه.

هاوڵاتى: بزوتنهوهى گۆڕان پێشتر باسى شهفافیهتیان نهکرد، ئێستا وهزیرهکانیان لهحکومهت بهشهفافى مامهڵه لهگهڵ پهرلهمان دهکهن؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: تائێستا وهزیرى دارایی بۆ مهسهلهى دارایی نههاتووهته پهرلهمان، داهاتى ئهم ههرێمه چهنده، خاڵه سنورییهکان بهدهست کێوهیه، داهاتى ناوخۆو گومرگ چهنده و چیان لێدێ، ئهمانه هیچ روون نین.

به بێویژدانى دهزانم بهشدارى گۆڕان یهکسان بکهم به بهشدارى پارتى و یهکێتى له (28) ساڵى رابردوودا راسته ئهوان بهشدارن، بهڵام بهشداریى بڕیارنیه، لهبهرئهوه دۆخى ههرێمى کوردستان له 98%ى پارتى و یهکێتى لێى بهرپرسیاره، ناتوانین به یهک چاو سهیرى گۆڕان و یهکێتى و پارتى بکهین.

 

ئهگهر پاساوى بێدهنگى پارتى بۆ هاتنى تورکیا پهکهکه بێ پاساو نیه، بێدهنگییهکه پهیوهندى بهو دۆخهى رابردوهوه ههیهو پارتى منهتبارو چاو بهرهوژێرو قهرزاربارى تورکیان، لهبهرئهوهى بینیمان تورکیا لهساڵى 1997 لهشهڕهکانى پێشووتریشدا لهگرێبهستى (50) ساڵهو رهوانهکردنى نهوتى ههرێم پارتى قهرزهکانى تورکیا دهداتهوه، ئهم هێزانهى کوردستان بیر لهپاراستنى خۆیان دهکهنهوه بهههر نرخێک بێت و مێژووش ئهوهى سهلماندووه

هاوڵاتى: زۆرجار باس لهوهدهکرێ یهکگرتوو پاڵپشتى حزبهکهى ئهردۆغان دهکات، پهیوهندی ئێوهو تورکیا چیهو چۆن ئهمه بۆ خهڵک روون دهکهنهوه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: هاتن و دهستتێوهردانهکانى تورکیاو ئێران دهگهڕێتهوه بۆ زهمهنێکى دوورتر، بهفیعلى ئێمه قهرزى کۆن دهدهینهوه، کاتێک ئهم هێزه کوردیانه یهکترى ناچاردهکهن پهنا بۆ دهوڵهتێکى تر بهرن ئهوان هاتوون و زۆربهى شهڕهکانى ناوخۆ بهپاڵپشتى ئێران یان تورکیا یهکلایی بووهتهوه، لهنێوان پارتى و یهکێتیدا ئهمه ئهو قهرزهیه که دهیدهنهوه.

 تهنها لهسنورى کانى ماسیدا لهناوچهى بادینان (18) مۆڵگهو بنکهى سهربازیى تورکیاى لێیهو زۆر هاتوونهته ناوخاکى ههرێمهوه، لهداهاتووشدا خاڵى تر داگیردهکهن و خواستهکانى ئهردۆغان و تورکیا تاسلێمانى و کهرکوکیش ناوهستێت.

یهکگرتووى ئیسلامى تهنها داخوازى ئهوهبووه کێشهکانى باکورى کوردستان لهنێوان ئهو دوو هێزهدا چارهسهر بکرێت بهدیالۆگ و نێوهندگیریشى کردووه، یهکگرتوو دۆلارێک سودمهند نهبووه لهتورکیا، ئێمه نه دهسهڵاتمان بهدهسته تاتورکیا پشتیوانیمان بکات نه بۆرى نهوتمان ههیهو نه گرێبهستى (50) ساڵهمان لهگهڵیدا کردووه، نه دهزگاى ههواڵگیریشمان ههیه تازانیارى بدهینێ، لهبهرئهوه تهنها ئهمه دهنگۆیهکه بۆ تۆمهتبارکردنى یهکگرتوو.

ئێمه نهمانشاردۆتهوه لهم ساڵانهى دواییدا پرۆسهى ئاشتى ههنگاوى باشى نابوو یهکگرتووش به ئاکپارتى وتووه کلیلى ئهو چارهسهره به ئازادکردنى بهڕێز ئۆجهلانه و بژاردهى سهربازیى چارهسهر نیه.

هاوڵاتى: سهڵاحهدین بەهادین راسپێردرابوو بۆ گفتوگۆ لهگهڵ بهرپرسانى تورکیا، بهتایبهت لهکاتى کێشهکانى نێوان ههرێم و تورکیا ئایا ئهمهی کردووه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: له رابردوودا کهپهیوهندیهکان لهگهڵ تورکیاو ئێران ناخۆش بوو، شاندى حزبه کوردستانیهکان لهدوو سهردانى جیاواز ئهوهى ئێران مامۆستا عهلى باپیر سهرۆکایهتى دهکردو ئهوهى تورکیاش مامۆستا سهڵاحهدین ئهو رۆڵهى بینیوه لهڕابردوو.

سهڵاحهدین بههادین رۆڵێکى تریشى بینیوه کهسهردانى قهندیل و ئاکپارتى کردووه، لهم دواییانهش بهڕێز لاهور شێخ جهنگى هاوسهرۆکى یهکێتى داوایکردوه ئهو رۆڵه ببینێتهوه، بهڵام نازانم دهیبینێت یان نا، چونکه پهیوهندى بهو دۆخهوه ههیه.

هاوڵاتى: لهبهرانبهر هاتنى سوپاى تورکیا پێتوایه بۆچى بێدهنگییهک ههیه بهتایبهت که لهشکرکێشى تورکیا بهردهوامه؟

ئهبوبهکر ههڵهدنى: ئهگهر پاساوى بێدهنگى پارتى بۆ هاتنى تورکیا پهکهکه بێ پاساو نیه، ههرچهنده دهبێ ههموو حزبهکانى رۆژههڵات و باکوریش پێویسته موراعاتى کوردستان بکهن و ههوڵبدهن لێک تێگهیشتنێک ههبێ.

بێدهنگییهکه پهیوهندى بهو دۆخهى رابردوهوه ههیهو پارتى منهتبارو چاو بهرهوژێرو قهرزاربارى تورکیان، لهبهرئهوهى بینیمان تورکیا لهساڵى 1997 لهشهڕهکانى پێشووتریشدا لهگرێبهستى (50) ساڵهو رهوانهکردنى نهوتى ههرێم پارتى قهرزهکانى تورکیا دهداتهوه، ئهم هێزانهى کوردستان بیر لهپاراستنى خۆیان دهکهنهوه بهههر نرخێک بێت و مێژووش ئهوهى سهلماندووه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار