دکتۆر قاسملو؛ ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ى له‌پێناو ئاشتی بۆ گه‌له‌که‌ى خوێنى رژێندرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملو 31 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆر‌کردنیدا تێده‌په‌ڕێت که بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران و به نیازى ئاشتى هه‌نگاوى ده‌نا، به‌ڵام خوێنیان رژاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2020، ساڵرۆژى تیرۆرکردنى دکتۆر عه‌بدوره‌حمان قاسملووه که له ساڵى 1989 له ڤێناى پایته‌ختى نه‌مسا له‌کاتى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندێکى حکومه‌تى ئێران‌دا خۆى و دوو هه‌ڤاڵى تیرۆرکران.
دکتۆر قاسملو له ساڵى 1930 له شارى ورمێ-ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌دایکبووه، ساڵى 1962 له زانکۆى پراگ بڕوانامه‌ى دکتۆراى له زانستى ئابوورییدا به‌ده‌ستهێناوه.
ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامى حزبى تووده‌ى ئێران بووه که حزبێکى چه‌پى کۆمۆنیستیى بووه و دواى ڕووخانى کۆمارى مهاباد، قاسملو وه‌ک نوێنه‌رى حزبى تووده له تارانه‌وه ده‌نێردرێت بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکیى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق-ى سکرتێرى ئه‌وکاتى حزبى دیموکراته‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌وروپا.
له‌ساڵى 1971 دا کۆنگره‌ى سێیه‌مى حزبى دیموکرات له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و دکتۆر عه‌بدوره‌حمان قاسملو به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پاشان به سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانى ئێران هه‌ڵبژێردرا و 18ساڵ وه‌ک ڕێبه‌ر له پله‌ی یه‌که‌می به‌رپرسیارێتیدا کاروباری حزبى دیموکراتی کوردستانی ئێرانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ڕ‌ژێمى ئێران ئه‌وه‌ى پێ قبوڵ نه‌کرا، که دان به هه‌بوون و مافه دیموکراتى و سرووشتییه‌کانى گه‌لى کورد-دا بنێت و به ئاشتى و ئارامى له‌گه‌ڵیاندا بژی، له جیاتى ده‌ستى دۆستایه‌تى و رێککه‌وتن، ده‌ستى تاوانى درێژکرد کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شاندى دانووسانى شه‌هیدکرد.
له ساڵى 1989 دکتۆر قاسلمو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا قادر جێگرى حزبى دیموکرات و فازل ڕه‌سول چوون بۆ ڤێناى پایته‌ختى نه‌مسا بۆ دانووستانکردن له‌گه‌ڵ شاندێکى حکومه‌تى ئێران له‌باره‌ى پرسى خۆبه‌ڕێوبه‌رى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و وه‌فدى ئێرانیش پێکهاتبوون له محه‌مه‌د جه‌عفه‌رى سه‌حراروودی، به‌رپرسى کوردستانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات و مسته‌فا ئاجودی، پارێزگارى سنه و مه‌نسور بوزورگیان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سوپاى پاسداران.
دوو خولى دانووستان له نێوان قاسملو و شاندى ئێران‌دا به‌ڕێوه‌چوون، له خولى سێیه‌مدا قاسملو بێ ئومێد ده‌بێت.
له خولى سێیه‌مى دانیشتنه‌کاندا، شاندى ئێرانى مه‌رجى ئه‌وه داده‌نێن که نابێت وه‌فده‌که‌ى دیموکرات پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵدا بێت، دکتۆر قاسملو و شاندى یاوه‌ریشى له 13ى ته‌مموزى 1989دا به‌بێ پاسه‌وان ده‌چنه شوێنى دانووستانه‌که، چه‌ند خوله‌کێک پاش ده‌ستپێکردنى دانیشتنه‌که، شاندى ئێرانى ته‌قه له شانده‌که‌ى حزبى دیموکرات ده‌که‌ن و هه‌رسێکیان شه‌هید ده‌که‌ن.
