مه‌سرور بارزانی: له سه‌دا 10% کاره‌با زیاد ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاند له‌حکومه‌تى هه‌رێم داوایان له‌وه‌زاره‌تى کاره‌با و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه، که به‌دواداچوون له‌به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و به‌کارهێنانى کاره‌با بکه‌ن و ده‌شڵێت:" به‌ته‌واوبونى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى هه‌ڵمى خه‌بات له‌سه‌دا 10% کاره‌با زیاد ده‌کات".
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانى کردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى کاره‌باى هه‌ڵمى خه‌بات ڕایگه‌یاند، ئه‌مه دووهه‌مین پڕۆژه‌ى ستراتیژییه که له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستیان به‌جێبه‌جێکردنى کردووه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان تووشى دۆخێکى خراپ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌وڵى خزمه‌ت و پڕۆژه‌کان به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ڕاسته پڕۆژه‌که له‌خه‌باته به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ى بۆ هه‌موو هه‌رێمى کوردستانه".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد به‌گه‌ڕخستنى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى کاره‌باى هه‌ڵمى خه‌بات، تواناى به‌رهه‌مهێنانى 300 مێگاوات کاره‌باى هه‌یه و له‌سه‌دا 10% بڕى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستان زیاد ده‌کات.
باسى له‌ئه‌وه‌شکرد، له‌حکومه‌تى هه‌رێم داوایان له‌وه‌زاره‌تى کاره‌با و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه، که به‌دواداچوون به‌به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و به‌کارهێنانى کاره‌با بکه‌ن.
وتیشی، له کوردستان هه‌م به‌هۆى ژماره‌ى به‌کارهێنه‌رانى کاره‌با و هه‌م به‌هۆى زیادبوونى کارگه‌کان و کۆمپانیاکان پێداویستى کاره‌با زیاتر بووه.
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که پێشتر پشت به به‌کارهێنانى گازوایل به‌ستراوه، به‌ڵام ئێستا پشت به گاز ده‌به‌ستن، بۆیه هه‌وڵیانداوه به‌رهه‌مى گاز به‌شێوه‌یه‌کى زیاتر به‌کاربهێنرێت.
