په‌رله‌مانى عێراق: تورکیا 15 کیلۆمه‌تر خاکى عێراقى داگیرکردوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مان رایگه‌یاند، تورکیا رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ عێراق قۆستوه‌ته‌وه و 15 کیلۆمه‌ترى له‌خاکى عێراقى داگیرکردوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ته‌موزى 2020 وه‌کو ساڵیادى گۆرینى سیستمى پاشایه‌تى بۆ کۆمارى له عێراقدا، له‌لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق، محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى رایگه‌یاند، عێراق به‌هه‌مو جۆرێک ده‌ستوه‌ردان و پێشێلکردنى سه‌روه‌رى خاکه‌که‌ى و ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن و بۆردومان له‌لایه‌ن هه‌مو وڵاتێکه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه و پێویستیشه له‌سه‌ر حکومه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تورکیا پشت به‌رێککه‌وتنى ئه‌منى پێش‌و ده‌به‌ستێت، که رێگه‌پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى پێنج تا حه‌وت کیلۆمه‌تر بێته ناو سنورى عێراقه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێککه‌وتنه‌یان پێشێلکردووه و 15 کیلۆمه‌تریان له خاکى عێراق داگیرکردووه.
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق ده‌شڵێت به‌هه‌مو جۆرێک له خاکى عێراقه‌وه هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن و به‌زاندنى سنوریش له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێوه ره‌تده‌که‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ماوه‌ى رابردوودا، باڵیۆزى تورکیاى بانگهێشتکردووه و نامه‌ى ناڕه‌زایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر پێشێلکاریه‌کانى سه‌روه‌رى عێراق ئاراسته‌کراوه.
تورکیا بۆردومانکردنى ناوچه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى ده‌ستپێکردووه، زیاتر له‌مانگێکه به‌چڕى روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) و سوپاى تورکیادا به‌رده‌وامه.
