سوپاى تورکیا دواى کوژرانى ده‌یان سه‌ربازى؛ له‌ناوچه‌یه‌کى ستراتیژى حه‌فتانین ده‌کشێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى تورکیا دواى کوژرانى ده‌یان سه‌رباز و هێزى کۆماندۆى تایبه‌ت له‌سه‌ر شاخى کارتاڵ له نزیک ناوچه‌ى حه‌فتانین به ناچارى ده‌کشێته‌وه.
به‌پێى میدیاکانى نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) سوپاى تورکیا‌و هێزى کۆماندۆى تایبه‌ت شکستیان هێناوه له هه‌فتانین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ته‌موزى 2020 رۆژ نیوز بڵاویکرده‌وه که گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان گورزى کوشنده‌یان وه‌شاندووه له سوپاى تورکیا‌و هێزى کۆماندۆى تایبه‌ت له‌شاخى کارتاڵ و ده‌یان کوژراویان هه‌یه، دواى شکستهێنانیان له‌سه‌ر شاخى کارتاڵ به‌ناچارى ده‌ستیان به کشانه‌وه کردووه.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شکراوه که گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار گورزى قورسیان له‌و سه‌ربازانه‌ى سوپاى تورکیا دا داوه که له‌سه‌ر شاخى کارتاڵ له حه‌فتانیندا و دواتر ئامارى شه‌رو پێکدادانه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)له باره‌ى چالاکى گه‌ریلاکان له هه‌رێمى حه‌فتانین له دژى هێرشى تورکیا راگه‌یێنراوێکى بڵاو کرده‌وه که" 31 سه‌ربازى تورکیا له چوارچێوه‌ى چالاکیه‌کانیان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى حه‌فتانیندا کوژاون".
رۆژى شه‌ممه هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له‌ماوه‌ى ته‌نها هه‌فته‌یه‌کدا سوپاى تورکیا زیاتر له سه‌د سه‌ربازى لێکوژراوه‌و به‌ده‌یانى دیکه‌یان لێ برینداربووه‌و هه‌په‌گه‌ش شه‌هیدبوونى دوو گه‌ریلاى راگه‌یاند.
