عێراق: 11ملیۆن هاوڵاتى لهژێر هێڵى ههژارین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پلاندانانی عێراق رایگەیاند رێژەی هەژاری زیادیكردوەو زیاتر لە 11 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر هێڵی هەژاریدان و كۆرۆناش هۆكاری زیادبوونی رێژەكە بووە.
خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق لە راگەیەكراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی ئەو بەدواداچونەی بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی و رێكخرای یونسێف و تیمێكی ئۆكسفۆرد و راوێژكارانی سندوقی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان لەسەر كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر رێژەی هەژاری كردویانە دەركەوتوە رێژەی هەژاری لەعێراقدا زۆر بەرزبوەتەوە.
ئەوەشی راگەیاندوە:بەپێی بەدواداچونەكە دەركەوتوە 11 ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لەكاتێكدا لەپێش سەرهەڵدانی كرۆنا ژمارەكە نزیكەی 10 ملیۆن كەس بووە، هەروەها رێژی هەژاری ئەو كەسانەشی كە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵانەوەیە دوای هاتنی كۆرۆنا گەیشتوەتە 38%.
