پارێزگای سلێمانی: ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری دا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌وامی فه‌رمی گشت داموده‌زگا حكومیه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گشتاندنێكی ئاراسته‌ی هه‌موو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرد و تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌مڕۆ 2020/7/9 لیژنه‌كه‌یان كۆبووه‌ته‌وه.
له گشتاندنه‌كه‌دا لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پاڵپشت به به‌یانی ژماره (42)ی ساڵی (2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
1- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی له گشتاندنی ڕۆژی 2020/7/3 ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا دیاریكراون، (جگه له‌و خاڵانه‌ی له‌م گشتاندنه‌دا دیاریكراون).
2- له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2020/7/12وه ده‌وامی فه‌رمیی گشت داموده‌زگا حكومیه‌كان به‌پێی بڕیار‌و مه‌رج و ڕێكارو ڕێنماییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كانی پێشتر ڕاگه‌یه‌ندراون، ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
3- هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌ری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا له ڕۆژی 2020/7/12 وه به‌پێی ڕێكارو ڕێنماییه ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
4- سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و به‌شی لابردنی زیاده‌ڕه‌ویی شاره‌وانیی به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان ڕێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچی و لادان و زیاده‌ڕه‌وییه‌ك ده‌گرنه‌به‌رو ئه‌ركی هه‌موو هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكومییه‌كان و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ته هاوكارو هه‌ماهه‌نگیان بن.
5- له ڕۆژی شه‌ممه 2020/7/11 وه تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كانی (12)ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات، بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی كه‌شی تاقیكردنه‌وه‌كان و له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، به‌سوپاسه‌وه موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیدا، كاره‌بای پێویست له ڕۆژو ماوه‌ی دیاریكراوی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بۆ خوێندنگا‌و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دابین ده‌كه‌ن.
